٣٠ ساڵ پێش ئێستا کەکوردستانم بەجێهێشت وەک (عزیر)پێغەمبەر

وتار/ 04/09/2017 1626 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

٣٠ ساڵ پێش ئێستا کەکوردستانم بەجێهێشت وەک (عزیر)پێغەمبەر بەخەیاڵ ئەمووت چۆن جارێکی‌تر کوردستان ئاوەدان ئەکرێتەوە؟


لەبەرواری ١٤-٨-١٩٨٧ شاری هەولێرم بەجێهێشت‌و بەرەو شەقڵاوە ڕۆویشتم، لە١٥-٨ گەیشتینە گوندی سیساوە، بەڵام بارو دۆخی گوندەکە شێوابو، چونکە تازە ئاغای سیساوە فەوجی بۆ دەرچوبو،چونکە ئاغایەکە خۆشناوبو، بەڵام  لەڕێگای ژن بەژنیەوە خزمایەتیان هەبوو لەگەڵ بنەماڵەی حوسێناغەی سورچی، ئەگەر لەبەر ئەم هۆیە نەبوایە دەبا گوندی سیساوە لەپێش گوندەکانی‌تر خاپور کرابە، بەڵام ئاغای سیساوە لەگەڵ ئەوەی فەوجی هەبوو ، نەیئەتوانی لەگوندەکەیان ڕو بەڕوی پێشمەرگە ببیتەوە،بەچاوی خۆم دیتم ئاغە بەسەیارە تێئەپەڕی‌و، پێشمەرگەش ئەوبەرو ئەبەری جادەیان گرتبو،ئاغەش سەلامی لێئەکردن،ئینجا لەم بارو دۆخە ناخەموارە دانیشتوانی سیساوە زۆر خەمباربون.
لەدوای چەند ڕۆژ مانەوەمان لەسیساوە توانیمان بگەینە دۆڵی بالیسان، گوندی زێنێ،کاتژمێر دووی شەوبو،گەیشتینە زێنێ،کاتژمێر حەوتی بەیانی بوو،دنگی فڕۆکە دات،خاون ماڵەکە گوتی باخۆ بشێرینەوە،منیش گوتم: دەنگەکە دورە،کابرا ووتی: ئەگەر دەنگی فرۆکە لەلای بتوێن بێت لەدۆڵی بالیسانیان ئەدات،لەماوەیەکی کەمدا چوار فرۆکە بەخەستی بەردومانی دۆڵی بالیسانیان بەبۆمبی (عنقودی)و، زیانی گیانی‌و سامانی لەخەڵکی دۆڵەکەدا.
عزیر پێغەمبەر کێ‌یە؟
عوزەیر کەسێکە خوای مەزن دووجار لەقوڕئان باسیکردووە،لەسوڕەتی(البقرة) ئاماژەی پێکردووە،لەسوڕەتی (التوبة) بەڕاشکاوی ناوی عوزەیری هێناوە(وقالت الیهود عزیر ابن الله وقالت النصاری المسیح ابن الله)، بەلام قوڕئان لەسوڕەتی (البقرة) چیڕۆکێکی عوزەیرمان بۆ ئەگێڕێتەوە،کەخوای مەزن ئەفەرمووی:(او کالذی مر علی قریة وهی خاویة علی عروشها قال أنی یحیی هذه الله بعد موتها فأماته الله مأة عام ثم بعثه قال کم لبثت قال لبثت یوما او بعض یومقال بل لبثت مأة عام  ..............).سەبارەت بەعوزەیر ڕای جیاواز هەیە،ئایە پێغەمبەرببوە،یان پیاوێکی زاناو چاکبوە، بەگوێرەی کە قوڕئان باسی ئەکات ئەبێ پێغەمبەربی.
گوندی خاپورکراو لەسەردەمی عوزەیر
لەقوڕئانی پیرۆز خوای مەزن ئاماژە بەگوندێک ئەکات،کەپیاوێک بەڵایدا تێپەڕیوەو،گوندەکەش خانوەکانی بەسەر یەکدا ڕوخابون(أو کالذی مر علی قریة وهی خاویة علی عروشها).ئەم گوندە شاری (االقدس)ە،کەئەوکات ناوی (أرشلیم)بووە. شاری ئوڕشەلیم لەسەر دەستی (بختنصر) دووجار وێرانکراوە،جاری یەکەمیان لەساڵی ٥٩٧ پیش لەدایکبونی عیساو،دووەمجاریش لەساڵی ٥٨٧ ق.م.بەختونەسر پاشای بابلیەکان بووەو، جەنگی زۆر گەورەی بەرپاکردووە لەدژی ئاشوریەکان، میسرەکان،جولەکەکان،بەڵام کاتێ هێڕش ئەکات بۆسەر قودس، شارەکان وێران ئەکاو،خەڵکەکەش یەخسیر ئەکات‌و، کۆتایی دەینی بەدەسەڵاتی بەنی ئیسرائیل، بەڵام ڕۆژێک عوزەیر بەسواری گوێدرێژەکەی تێئەپەڕی بەنزیک شاری قودس‌و،لەدڵی خۆیا ئەڵێ: خوا چۆن ئەم گوندە خاپورکراوە زیندو ئەکاتەوە، (قال أنی یحیی هذه الله بعد موتها)،بەلام خوای گەورە بۆماوەی ١٠٠ساڵ ئەیمرینی‌و، ئینجا زیندوی ئەکاتەوەو،ئەبینی قودس ئاوەدان بویتەوە.
ساڵی ١٩٨٧ کوردستانم بەجیهێست
لەمانگی ئابی ساڵی ١٩٨٧ بڕیارمدا کوردستان بەجێبهێڵم.لە١٤- ٨ هەولێرم بەجێهێشت،بەڵام بەلانی کەمەوە تاگەیشتینە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیو مانگی پێچو،ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام دۆڵی بالیسان‌بوو،کەگوندەکان هەمووی خاپورکرابون،چیایەکان بەردەوام بەتۆپو فرۆکە بەردومان ئەکران،خەڵکی ئەم دەڤەرەکە ئاگادار کرابووە،کەئەم دەڤەرە چۆڵ بکەن‌و، بچنە کۆمەڵگەی باسرمە لەدەشتی هەریر،بەڵام خەڵکەکە هەمووی لەترسی کیمیابارانکردن چوبونە چیا.
ئەوەی من لێرە مەبەستمە بڵێم:کاتێ تەماشای دۆڵی بالیسانم دەکرد خانوەکان سوتاون،یان ڕوخاون،خەڵکەکەش لەژیاندا بێئومێدیان پێوە دیاربوو،منیش لەدڵێ خۆمدا ئەمووت: گوندەکانی ئەم کوردستانە ئەستەمە جارێکی‌تر  ئاوەدانبکرێنەوە،هەروەک عوزەیر پێغەمبەر بەخەیاڵ ئەیووت: چۆن جارێکی‌تر خوای مەزن شاری قودس زیندو ئەکاتەوە، بەڵام ئەو لەدوای ١٠٠ساڵ جارێکی‌تر دیتی قودس زیندوو کرایتەوە،منیش لەدوای ١٦ ساڵ جارێکی‌تر گەڕامەوە کوردستان دیتم دۆڵی بالیسان ئاوەدانکرایتەوە.
لەئابی ساڵی ١٩٨٧ کوردستانم بەجێهێشت، لەئابی ساڵی ٢٠٠٣ بۆیەکەم جار سەردانی کوردستانم کرد.


موحەممەد مەلا مەحمود/لەئەمەریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌