لاهوڕ شێخ جەنگی بە یاسای کوردستان مافی سەرۆکایەتی نییە لە نێو یەکێتی!

وتار/ 14/07/2021 852 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

لاهوڕ شێخ جەنگی بە یاسای کوردستان مافی سەرۆکایەتی نییە لە نێو یەکێتی!

لە کوردستان حیزبایەتی نییە،بەڵکو بنەماڵەیی هەیە،نەک هەر لە کوردستان بگرە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حیزبایەتی ئەگەر هەش‌بێ لەسەرەتای مەزراندنیەوە هەیە،لە دوای تێپەڕبونی چەندەها ساڵ حیزبایەتیەکە ئەکرێتە حیزبی بنەماڵە،بۆ نمونە:حیزبی بەعس کە میشل عەفلەق‌و،هاوڕێکانی لە ساڵی ١٩٤٧ دایانمەزراند،بیریان لەوەنەکردیتەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببیتە حیزبی بنەماڵەی سەددامی خوێنمژ، بگرە زۆربەی زۆری حیزبەکانی باشوری کوردستان لەسەرەتای مەزراندنیانەوە حیزبی بنەماڵە نەبوینە،بەڵام لە دوای تێپەڕبونی  ساڵانێک کەسانێک توانیتیان دەست بەسەر حیزبەکە دابگرن‌و،سەرۆکی حیزب کوڕو،برازایەکانی خۆی بێنێتە نێو حیزب،بیانکاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.ئێستا ئەگەر سەرۆک حیزب ئەو کارەش نەکات،بویتە نەریت لە باشوری کوردستان،ئەبێ کوڕەکانی ببنە سەرۆک‌و،جێگرو،ئەندام مەکتەبی سیاسی‌و، هەموو پلەباڵاکانی نێو حزب لەژێر دەستی کورەکانی سەرۆک دابێ،هەروەها ئەگەر کەسێک لەدەرەوەی بنەماڵە بووە بەرپرسێکی باڵا لەنێو حزبی بنەماڵە،ئەبێ سەدا سەد  ملکەچ بێ بۆ هەموو یاساو،ڕێساکانی بنەماڵە.
کودەتا لە دژی لاهوڕ شێخ جەنگی
ئەم کودەتایە بە گوێرەی یاساو،نەریتی سیاسەتی کوردستان کارێکی زۆر گونجاو بووە،بۆ بەرژەوەندی کوڕەکانی مام جەلال،چونکە لاهوڕ نەک کوڕی مام جەلال نییە،بگرە نەوەی شێخ حسام الدین‌یش نییە،تاببیتە برازای مام جەلال.مام ئەڵێ: من تاقانەی باوکم.لاهوڕ بەهۆی زیرەکایەتی خۆی‌و، تێنەگەیشتنی لە یاسای حیزبی بنەماڵە،توانی ببیتە هاوتەریب لە گەڵ باڤێلی کوڕە گەورەکەی مام جەلال،ئیتر لاهوڕ بە ووتارە حەماسییەکانی‌و، هێڕش کردنە سەر پارتی،لە نێو جەماوەری کوردستان بەگشتی‌و، لە نێو یەکێتی‌یەکانێش بەتایبەت وەک  سەرۆک حیزب خۆی نیشان دەدا،هەروەها توانی زۆربەی خزمو دۆستەکانی بکاتە بەرپرسی باڵای نێو یەکیتی،ئەم شتانەش بونە هۆی ئەوەی کە کورەکانی مام جەلال هەست بە مەترسی بکەن،لەسەر میراتی باوکیان.
لە باشوری کوردستان حیزبی بنەماڵە سەرکەوتوترە!
زۆربەی زۆری حیزبەکانی کوردستان لە دوای دامەزراندنیان پەیتا پەیتا بەرەو بنەماڵە سەرئەکێشن.هەر حیزبێک لە باشوری کوردستان ئەگەر نەبیتە بنەماڵە،هێدی هێدی وەک بەفر ئەتاوێتەوە،بۆ نمونە: لە باشوری کوردستان سەدان حیزب هەیە،بەڵام ناتوانن دەنگی جەماوەر کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی  بگەنە پەرلەمان،نەک ئەو حیزبانەی بیری نەتەوەیی‌یان هەیە،حیزبە کۆمۆنیستی‌یەکانیش لە باشوری کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەبنە بڵقی سەر ئاو،بۆ نمونە: حیزبی شوعی عێڕاقی‌و،کوردستانی ناتوانن کەسێک ئامدە بکەن بۆ ئەوەی ببیتە ئەندام پەڕلەمان،لە گەڵ ئەوەشدا حیزبی شوعی عێڕاقی لە پەنجایەکان‌و شێستەکانی سەدەی رابردوو،بە هێزترین حیزب هەژمار دەکرا  لە نیشتیمانی عەرەب،بەڵام ئێستا ناوی کەوتیتە کولەی ووشک.
لاهوڕ شێخ جەنگی لەگەڵ ئەوەش کەسێکی زیرەک دیارە،بەڵام لێکدانەوەکانی بەگوێرەی یاسای حیزبایەتی لە کوردستان هەڵەبوون،ئەبێ بە خۆی‌دا بچێتەوە.
محمد مەلا محمود /لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌