♦ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە برۆ ددانت بشۆ؟

هەواڵی / 16/8/2021 3684 جار بینراوە

🔷 بەتایبەت بۆ دایکان و باوکان🔷
♦ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە برۆ ددانت بشۆ؟

🔶زۆرێک لەدایکان و باوکان پرسیاری ئەوەیان هەیە منداڵەکانیان هەمووشەوێک ددانیان دەشۆن ، بەڵام سەرەرای ئەوەش ددانەکانیان کلۆر دەبێت،ئەمەش وەک پرسیارێکی بێ وەلام لە مێشکیان ماوەتەوە داوای وەلامەکەی دەکەن ،ئێمەش وەلامەکە بە ئاراستە کردنی چەند پرسیارێک  دەست پێدەکەین .....
♦دەپرسم❗
📍 منداڵەکەت چۆن ددانی دەشوات .
📍چەند مەعجون دەخاتە سەر فڵچەکەی.
📍ددان شۆردنەکەی چەند کات دەجایەنێت.
📍ئایا پەتی ددان بەکاردێنییت.
📍ئایا دڵنیایت لەوەی هەموو ڕووەکانی ددانی هەموو ددانەکان پاک دەکاتەوە.
بەلام  زۆربەی کات وەڵامی هیچ کام لە پرسیارانەیەیان پێ نیە بەداخەوە !!
دایکان و باوکان بەرپرسن لە زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە و بۆیە داواکاریم لێتان ئەوەیە منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان بەرن بۆ ددان شۆردن و  لە سەرەتای تەمەنیاندا خۆتان ددانیان بۆ بشۆن و فێریان بکەن دواتر تا تەمەنی سەروو دە ساڵی چاودێری ددان شۆردنەکانیان بکەن .
♦لەوەیە بپرسن شێوازی دروستی ددان شۆردنی منداڵ چۆنە ئایا جیاوازە لەگەڵ ددان شۆردنی گەورەکان؟❗
✅نەخێر جیاوازیەکی ئەوتۆی نیەو هەمان شێوازە و رەچاوی پاکردنەوەی هەموو ددانەکان و خرێنەکانیان بکەن بەتایبەتی و هەروەها لەسەرەتای تەمەنیاندا فێری بەکارهێنانی پەتی ددانیان بکەن و ڕایانبهێنن هەموو رۆژێک بەکاری بهێنن.
⚠ منداڵەکانتان شەوان دوای ددان شۆردن ،بەهیچ شێوەیەک نابێ خواردن یاخود شیرینی بخوات پاشان بخەوێ ،ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و ددان شۆردن ئیسفادەی نابێ لەم حاڵەتەدا...

د.تروسکە عبداللە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌