قەیرانی ئاو دروستبووە بەهۆی سپی کردنەوەی پارەی کوردستان

وتار/ 17/08/2021 621 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

قەیرانی ئاو دروستبووە بەهۆی سپی کردنەوەی پارەی کوردستان

پارە سپی کردنەوە،یان شوشتنەوەی سامان،دوو زاراوەی نوێن،بۆ یەک واتا بە کاردێن،ئەویش تاوانی ئابورییە،لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومی‌و،حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئەنجام ئەدرێ،بە‌شێوەیەک  تاوانە ئابوریەکە ئەنجام ئەدەن کە خەڵکی ڕەشو‌ڕوت تێنەگات.بە پەردەیەکی یاسایی ڕەش دایئەپۆشن‌و،پاسەوانی چڵکاو خۆڕیشی بۆ دائەمەزرێنن.تاوانی ئابوری زۆر جۆری هەیە،هەموو ئەم جۆرانە لە باشوری کوردستان بوونیان هەیە،ئینجا لە بواری بازرگانی نەووت بێ،یان کشتوکاڵ بێ،دەرمان‌بێ، خواردن بە هەموو جۆرێکەوە.ئیستا لە کوردستان هیچ کونو‌قوژبنێک نەماوە فرتو‌فێل لە سامانی مێللەتی تێدا نەکرێ.ئینجا ئەمەوێ باسی جۆرەکانی سپی کردنەوەی سامانی میللەت  بکەم.
سپی کردنەوەی سامان
یەکەم: هەرزان فرۆشتنی نەفت‌و،غاز
دووەم:هاووردەکردنی بەروبۆمی کشتوکاڵی ،بۆ ئەوەی بەروبۆمی ناوەخۆ نەفرۆشێت.
سێ‌یەم:ڕێگری‌کردن لە نوێنەرانی گەل-ئینجا ئەندامانی پەڕلەمان‌بن،یان ڕێخڕاوەکانی سەربەخۆ-بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە داهاتی ولات بکەن.
چوارەم: نەناردنی بۆدجە بۆ پەڕلەمان.
پێنجەم:دەوڵەمەندکردنی بەرپەسەکانی حکومی‌و،حزبی بە داهاتی میللەت.
شەشەم: دامەزراندنی ئەندامانی حیزبی دەسەلات لە هەموو کونو‌قوژبنێک،کە پەیوەندیان بە ئابوری وڵاتەوە هەبی.
حەوتەم:قوڕخکردنی هەموو  سکترەکانی بازرگانی ەلەلایەن بەرپرسەکانی حیزبی دەسەڵات،وەک کردنەوەی خەستەخانەی ناحکومی،پەیمانگاو،زانکۆی ناحکومی،هاوردەکردنی دەرمان،مادە کحولیەکان،جگەرە........هتد.هەڵبەت زۆری‌تریش هەیە،بەڵام ئەوەندە بەسە،بۆ ئەوەی میللەت بەم شێوەیە توشی هەژاری بێ.
هۆی چییە تاوانی ئابوری ئەنجام ئەدرێ لە دژی گەل
١-دەسەڵات کەڵک وەردەگرێ لە بەهەژارکردنی میللەت،بۆ ئەوەی سەرقاڵ‌بن،بەنەبوونی ئاو،نەبوونی کارەبا،گران کردنی بەنزین،تێکچونی ڕێگاو بان،زیادکردنی باج لە سەر کاسبکاران.ئەگەر میللەت لە خۆشی‌دابێ زیاتر بیر ئەکاتەوە،بیرکردنەوەش زیان بە گەندەلکاران ئەگەینێ.
٢-بەرپرسی حیزبی دەسەڵات پێویستی بە پارەی زۆر  هەیە،بنێریتە بەنکەکانی ئەوڕوپاو،ئەمریکاو،وڵاتانی کەنداوی عەڕەبی،تا جارێکی‌دیکە توشی ئەوەنێن لە بەنزینخانەو،فیتەرخانەو،بازاڕەکانی ئەمریکاو.ئەوڕوپا ئیش بکەن،بەڵکو ئەمجارەیان کە ئاوارەبون دۆشەک لە پارەی نەوت‌و، غازو،باجەکانی سەر هەژاران دروست دەکەن.
٣- هەنجەتێکی‌تریان هەیە ئەڵێن؛ ئێمە خەباتمان کردووە،شەڕی برا کوژیمان بەرپا کردووە،مافی خۆمانەپارەی میللەت بخۆین.
بەڵگە لەسەر فرتوفێڵی  بەرپرسەکان
هەزاران بەڵگە هەیە لە ئەنجامدانی تاوانی ئابوری لە دژی گەلی کورد،لەسەر دەستی بەرپرسە باڵاکانی حیزبی‌و،حکومی،بەڵام باشترین بەڵگە(شهد شاهد من أهلها)یە.
یەکەمیان:مەڵا بەختیار بەئاشکرا گوتی: ژێرزەمینی بەرپرسەکان پڕن لە پارە،بەڵام بانکەکانی حکومەت بەتاڵن،هەروەها گوتی: توڕەم بکەن ئەلێم:زێرابەکانیشیان پڕن لە پارە.
دووەمیان: ئاشتی هەورامی-کەسێکی دیاری نێو حکومەتی هەرێم بوو-گوتی: ئەگەر بەرمیلی نەووت بە یەک دۆلاربێ،یان بە ١٠٠ دۆلار بی،جیاوازی نییە.چۆن ئەبێ لە وڵاتێک ١٠٠ ملیار جیاوازی نەبێ لە گەڵ یەک ملیار.
سێ‌یەمیان:سەرۆکی پەڕلەمان ئەڵێ: من ئاگاداری گرێبەستەکان نیم،بەڵام گوێم لێبوو،نێچیروان-سەرۆکی هەرێم -گوتی: گرێبەستی پەنجا ساڵە لە گەڵ تورکیا کاریگەری نابێ لە سەر ڕێککەوتنی هەرێم لە گەڵ بەغدا.باشە لۆژیکە سەرۆک پەڕلەمان ئاگاداری گرێبەستەکانی حکومەت نەبێ.
بە بیروبۆچونی من بەرپرسەکان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ کەوتنە نێو دەریای پارەو،جارێکی‌تر ناتوانن پارەکان ئاشکرا بکەن،ئیتر چارەسەری هیچ قەیرانێکیان پێناکرێ،بۆڕی ئاوی باداوەیان پێ پنیناکرێ،بەڵام ئەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا بۆڕیەکانی نەووت چابکەنەوە،چونکە بۆ میللەت نییە.
محمد ملا محمود / لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌