دەبیە ئارام قادر و خۆت گورگان خواردو ده‌كه‌ی یان وەک د. سەباح بەرزنجی هەمووان خۆت بەخاوەن بزانن

هەواڵی / 13/7/2025 319 جار بینراوە

 جیاوازی نێوانیان بزانه‌
دەبیە ئارام قادر و خۆت گورگان خواردو ده‌كه‌ی یان وەک د. سەباح بەرزنجی هەمووان خۆت بەخاوەن بزانن

شه‌ن پرێس:
کارزان محمد،چاودێری سیاسی له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی(لەنێوان ئارام قادر و سەباح بەرزنجی) بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی خاڵی هاوبەشی هەردوولا نوسیویه‌تی،هەردووکیان پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بوون،هەردووکیان پەرلەمانتاری خولی سێیەم بوون(٢٠٠٩-٢٠١٣)،هەردووکیان پەرلەمانتاری یەک حزب بوون( کۆمەڵ.

له‌باره‌ی جیاوازییەکەش نوسیویه‌تی، ئارام قادر (وێڕای جیاواری کەیسەکەیان)مانگێکە گیراوە، نەک میدیاو سۆشیال میدیا، تەنانەت راگەیاندنی حزبە نوێیەكه‌ی(هاوپەیمانی) گرتنەکەیان نەیانکردە هەواڵێکیش..!؟

راشگه‌یاندوه‌، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی،لەدوێنێ شەوەوە جگه‌ لە لەکۆمەڵ و میدیای کۆمەڵ، هەموو کوردو کورستان بەخەم گرتنەکەیەوەن و میدیاو سۆشیاڵ میدیای داگیرکرد.

ده‌شڵێت، پێت وانەبێ ئەمڕۆ بویە وەزیر یان پەرلەمانتار یان مدیر عامی یان نیگەرانیەکت هەیە ئیستقالەت لەحزبەکەت کردووە، خۆت هەڵتبژاردووە بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دەبیە ئارام قادرو خۆت گورگان خواردو دەکەی و بەتەنها دەمێنیەوە یان وەک سەباح بەرزنجی وا دەکەیت هەمووان خۆت بەخاوەن بزانن و بۆت بەپەرۆش بن..!؟


ده‌قی نوسینه‌كه‌:
لەنێوان ئارام قادرو سەباح بەرزنجی:
خاڵی هاوبەشی هەردوولا:
هەردووکیان پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بوون
هەردووکیان پەرلەمانتاری خولی سێیەم بوون(٢٠٠٩-٢٠١٣)
هەردووکیان پەرلەمانتاری یەک حزب بوون( کۆمەڵ)
تەنانەت ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنیش بوو..
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ بوو
بەڵام د.سەباح بەرزنجی کوڕی پێشەوای کۆمەڵە..
هەردووکیان یەک پاشخانی ئیسلامیی و خزمەت و خەبات
جیاوازییەکە:
ئارام قادر
جیابۆوە لەکۆمەڵ و حزبیان دامەزراند
دواتر سەرۆکی حزبە نوێیەکە، گەڕایەوە ناو حزبە کۆنەکەی.
ئارام قادر بووە سەرۆکی حزب و دواتر دەستی لەکارکێشایەوە..
د.سەباح بەرزنجی
بێ بوونی پلەو پێگەی حزبی مایەوەو نەچووە ناو حزبی ترو ڕێزی لەخەبانی باوکی و رابردووی خۆی گرت و بەردەوامیدا بەژیانی زانستی و ئەکادیمی تاکو ئێستا...
گرتنیان:
ئارام قادر (وێڕای جیاواری کەیسەکەیان)مانگێکە گیراوە، نەک میدیاو سۆشیال میدیا، تەنانەت راگەیاندنی حزبە نوێیەكه‌ی(هاوپەیمانی) گرتنەکەیان نەیانکردە هەواڵێکیش..!؟
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی:
لەدوێنێ شەوەوە جگلە لەکۆمەڵ و میدیای کۆمەڵ، هەموو کوردو کورستان بەخەم گرتنەکەیەوەن و میدیاو سۆشیاڵ میدیای داگیرکرد.
پەیامی کۆتایی بۆ هەموو کەسێک لەناو هەر لایەنێک:
پێت وانەبێ ئەمڕۆ بویە وەزیر یان پەرلەمانتار یان مدیر عامی یان نیگەرانیەکت هەیە ئیستقالەت لەحزبەکەت کردووە، خۆت هەڵتبژاردووە بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دەبیە ئارام قادرو خۆت گورگان خواردو دەکەی و بەتەنها دەمێنیەوە یان وەک سەباح بەرزنجی وا دەکەیت هەمووان خۆت بەخاوەن بزانن و بۆت بەپەرۆش بن..!؟
تێبینی/
کاری سیاسیی لەناو حزبی سیاسی ئارەزوومەندانەیەو تاسەر نیە،
وەک قیتار وایە بەڵام ئەگەر لەوێستگیەکی سیاسیی دابەزی، مەچۆ وێستگەیەکی تر سەربکەویت، بەپێ بڕۆ بەڵام سەر قیتاری تازە مەکەوە..!؟
خۆشحاڵ بووم بەئازادبوونی دکتۆر سەباح بەرزنجی.
لەناخەوە بەهیوای هەرچی زووە ئازادی و ئازادبوون بۆ برای بەڕێز ئارام قادرو شادبوونەوەی بەخانەوادەکەی ان شاءالله..
کارزان محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌