بـۆ پـارێـزراویـتـان لـه‌ شـێـرپـه‌نـجـه‌ بــڕۆكــلــی‌ بـخـۆن

هەواڵی / 18/8/2021 1879 جار بینراوە

بـۆ پـارێـزراویـتـان لـه‌ شـێـرپـه‌نـجـه‌ بــڕۆكــلــی‌ بـخـۆن
 
شه‌ن پرێس:
بڕۆكلی‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترینی‌ سه‌وزه‌كان له‌ڕووی‌ گرنگی‌ و زۆریی سووده‌كانیه‌وه‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ و زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ توشبوونی‌ مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌.
بڕۆكلی‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (بی  و  سی) و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و فۆلیك ئه‌سید و چه‌ندین جۆره‌ كانزای‌ تر ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
یه‌كێكی‌ تر له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ بڕۆكلی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆلیستڕۆڵی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌, هه‌روه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی‌ دژه‌ ژه‌هری هه‌یه‌ و دڵیش به‌هێز ده‌كات و پێویسته‌ ڕۆژانه‌ سه‌وزه‌ی‌ بڕۆكلی‌ له‌ لیستی‌ خۆراكه‌كانمان هه‌بێت.
بڕۆكلی‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ چاوه‌كانمان زۆر به‌سووده‌ و ڕیخۆڵه‌ و گه‌ده‌ش چالاكتر ده‌كات و هه‌موو ئه‌و به‌كتریایانه‌ له‌ناوده‌بات كه‌ له‌نێو ڕیخۆڵه‌كاندا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن, هه‌روه‌ك به‌ یه‌كێك له‌ باشترینی خۆراكه‌كانیش داده‌نرێت بۆ نه‌هێشتنی‌ هه‌وكردنه‌كان (إلتهاب)ی‌ له‌ش.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌