شای ئێڕانی خۆی بە خاوەنی شۆڕشی ئەیلول ‌دائەنا!

وتار/ 17/09/2021 749 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

شای ئێڕانی خۆی بە خاوەنی شۆڕشی ئەیلول ‌دائەنا!

شۆڕشی ئەیلول قسەی زۆری لە سەر کراوە،بۆ نمونە مام جەلال ئەڵێ: بارزانی لە سەرەتاوە ڕازینەبوو دەست بە شۆڕش بکرێ-ئەگەر ئەم قسە ڕاست‌بێ،مەلا مستەفا خاوەنی بیرو ڕایەکی ڕاستبووە-بەڵام بنەماڵەی بارزانی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ئەڵێن: بارزانی هەڵگیرسینەری شۆڕشی ئەیلول بووەو، بەشانازیشەوە باسی گەورەیی شۆڕشی ئەیلول ئەکەن،وەهەروەها شۆڕشی گوڵانیش بە درێژکراوەی شۆڕشی ئەیلول هەژمار دەکەن.هەندەک  ئەڵێن: بەناو شۆڕشی ئەیلول سەرەتاکەی ئەگەڕێتەوە بۆ هەڵچونێکی چەکدارانی کۆمەڵێک ئاغای پیشدەر دەستی پێکردووە لە دژی (الإصلاح الزراعی)،کە حکومەتی عبدالکریم القاسم ویستی زەوی دەرەبەگەکان دابەش بکات بەسەر جوتیاران،ئیتر مەلا مستەفاش هەڵوێستی دەرەبەگەکانی قۆزتەوەو،کرد بەجەنگ دژی ڕژێمی قاسم‌و، سۆزی کەسانێکی ڕاکێشا بۆ خۆی،بەناوی کوردایەتی و،دەستیان کرد بەشەڕ لە دژی ڕژێمی ئەو کاتی حکومەتی عێڕاق،هەزاران کەس کوژران،هەزاران سەرلێشێواو کران،دواییش بووە هەڵم.
پەیوەندی شای ئێران بە شۆڕشی ئەیلول
من نامەوێ باسی بزوتنەوەی مەلا مستەفای بکەم لە سەرەتای شێستەکانی سەدەی ڕابردو،بەڵام ئەمەوێ باسی دەست پێکردنەوەی شەڕ بکەم لە دوای تەوابونی ئاگربەستی شەڕ لە نیوان مەلا مستەفاو، حکومەتی عێڕاق لە ساڵی ١٩٧٤.هەڵبەت پێش دەست پێکردنی دانوساندن لە نیوان بارزانی‌و،حکومەتی عێڕاق لە ساڵی  ١٩٦٨ یان ٦٩ بوو،شای بە لێشاو چەکی بڕنۆی بۆ پێشمەرگە نارد،دەبوایە هەموو پێشمەرگەیەک چەکی بڕنۆی هەبوایە،بەرپرسەکان بونە خاوەنی کەلاشنکۆف،یان بڕنۆی ژمارە ١٧،ئیتر لە ساڵی ١٩٧٠  شەڕ ڕاگیرا بۆ  ماوەی چوار ساڵ،ئینجا لە ساڵی ١٩٧٤ شەڕ دەستی پێکردەوەو،چەک‌و، پارە بەلێشاو لە ئێران گەیشتە کوردستان‌و،بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشکرا،بەتایبەت لەدەڤەری باڵەکایەتی تۆپی گەورەو،تۆپی دژ بە فرۆکە دامەزرابون.
بۆ چی شای ئێران خۆی بە خاوەنی شۆرش ئەزانی؟
لە دوای دەست پێکردنەوەی شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و،حکومەتی عێڕاق،شای ئێران نەک هەر کوردستانی پڕ کرد لە پارە و،هەموو جۆرە چەکێک،بەڵکو بەشێکی لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران تەڕخان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی پێشمەرگە،وەهەروەها چەندەها ئەفسەری پسپۆر لە بواری شەر ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ کرد بۆ یارمەتی‌دانی پێشمەرگە،بەڵام ئەفسەر هەبوو بەزەیی بە پێشمەرگە داتەوە چونکە نەیئەزانی بۆ چی‌و، بۆ کێ خۆی بەکوشتن ئەدا،ئیتر ناچار ئەبوو بڵێ: ئێوە نزانن بۆ ئەم شەڕە دەکەن،نمونەیەک لەم شتانە: کابرایەک گوتی: لە نزیک ئۆردوگا کانیاوێکی لێبوو چوم نوێژ بکەم،لەکاتی نوێژکردندا جندرمەیەک پەلاماری‌دام،منیش نوێژم بڕی‌و،پەلاماری جندەرمەم‌داو،ئیتر ژاندرمە چووە پاسگاو،سکاڵای لەسەر تۆمارکردم‌و،گوتبوی: ئەم کوردە جنێوی بە شاهنشا‌داوە،منیان بانگکرد بۆ پاسگا،ئەفسەری پاسگا ووتی: بۆ جنێوت بە شاهنشا‌داوە،منیش سوندم بۆ خوارد کە ئەم ژاندرمە درۆ ئەکات،و ویستی بەجامانەی خۆم بمخنکێنی،ئیتر ئەفسەر ڕووی لە ژاندرمە کردو،ووتی: ئەوانە پیاوی بارزانی‌نەو،مێوانی شاهنشان،شاهنشا ئەوانەی بەپارە بەکرێ گرتووە،بۆ ئەوەی لە جیاتی ئێمە شەر بکەن،ئەگەر ئەوان شەڕ نەکەن،ئەبێ من‌و، تۆ بچن شەڕ بکەین‌و، خۆمان بەکوژتن بدەین،بەڵام لە جیاتی ئێمە شامان ئەوانەی بکرێ گرتووە بەپارە،تائێمە نەکوژرێین،ئینجا ئەبێ ئێمەش ڕێز لەوانە بگرین.هەڵبەت ئێران بە پێشمەگەکانی ئێمەی ئەوت: چریک.
لەدوای ڕوخانی بەناو شۆڕشی ئەیلول قسەیەکم بیست،کە برازای ئەحمەد حەسەن بەکر،ووتویەتی: ئەم شەڕە یەک ساڵ بەردەوام ئەبێ،ئەگەر لە ماوەی ئەم ساڵە مەلا مستەفا ڕازیبوو،بەوەی حکومەت پێ‌ی داوە باشە،ئەگەرنا حکومەت لە گەڵ ئێران ڕێکدەکەوێ‌و، شەڕ کۆتایی پێدێت.برازای ئەحمەد حەسەن بەکر،ناوی (محمد)ەو،پیاوێکی دینداربوو،هاتو‌چۆی مەلا بەناوبانگەکانی بەغدای ئەکرد.لەو ملایانەی سەردانی ئەکردن: مامۆستا مەلا مەجید گڕاوی و، شێخ محمد البالیسانی بوون.
محمد ملا محمود /لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌