کەڵەشاخ (حیجامە) چارەسەرە بۆ نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتاندا

هەواڵی / 18/8/2021 4521 جار بینراوە

کەڵەشاخ (حیجامە) چارەسەرە بۆ نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتاندا

 

ئەمانە نیشانەکانی نەزۆکین لە خانمان و پیاوان و دەریدەخەن بۆچی ناتوانن وەچە بخەنەوە

 
1.ناڕێکی سووڕی مانگانە ناڕێکی یاخود نەبوونی سووڕی مانگانە هۆکارە بۆ نەزۆکی هەبوونی سووڕی مانگانەی رێک پێویستی بەکاری هاوبەشی ژێرمێشکە رژێن و رژێنەکانی دیکە و هێلکەدان هەیە، بەڵام هەبوونی گرفت لەم رژێنانە ناڕێکی سووڕی مانگانەی بەدوادا دێت. ناڕێکی سووڕی مانگانەش واتا ناڕێکی لەهاتنی هێلکە ونەمانی سووڕەکەش لە تەمەنی بێهیوایی واتا نەبوونی هێلکە، کە هۆکارێکی دیاری نەزۆکییە.


2.ئازاری سووڕی مانگانە بەشێکی خانمان گرفتی زۆری و ئازاری سووڕی مانگانەیان هەیە و تەنانەت تووشی کەمخوێنی دەبن، کە ئەمەش لە ئەنجامی هەبوونی گرێ لە منداڵدان دروستدەبێت و هۆکارە بۆ نەزۆرکی.


3.گرفتی بینین لاوازی ئاستی بینین و تێکچوونی سووڕی مانگانە پێکەوە، نیشانەن بۆ گرفتی prolactinomaی یان گرێی ناشێرپەنجەیی لە ژێرمێشکەڕژێن، کە هۆکارن بۆ نەزۆکی.


4.زیادبوونی مووی زیادە هەبوونی بڕێكی زۆر لە مووی زیادە لە رووخسار و بەشەکانی دیکەی جەستە نیشانەیە بۆ نەخۆشی فرەکیسی هێڵکەدان “polycystic ovarian syndrome”، کە تێیدا ئاستی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت و دەبێتەهۆی نەزۆکی.


5.نەمانی ئارەزووی سێکسی توێژینەوەکان دەریانخستووە 40%ی ئەو کەپڵانەی بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، گرفتەکە لە پیاوەکەیە و نەمانی ئارەزووی سێکسی هۆکارە بۆ ئازار و دواکەوتنی گەیشتن بە چێژ و ئۆرگازم.


6.زیادبوونی کێش بەگوێرەی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا 45%ی خانمان کێشیان زیادە لەپێش دووگیانی، کە ئەمەش وادەکات خانمان بە زەحمەت دووگیان ببن.


7.هەڵوەرینی قژ لاوازی مووەکان و هەڵوەرینی قژ رەنگە لە ئەنجامی تێکچوونی رژێنی دەرەقی بێت، کە کاردەکاتە سەر دروستبوونی هێلکە و لە نیشانەکانی دیکە و زیادبوونی ئەم هۆڕمۆنە دڵەڕاوکێ و کەمبوردەیە بۆ گەرما.


8.کەمی ڤیتامین D بە گوێرەی راپۆرتێکی CDC لە 41.6%ی خانمان کە بەدەست کەمی ڤیتامین D دەناڵێنن، گرفتی نەزۆکییان هەیە.


( کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ نەزۆکی لەپیاواندا )


1_کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی دەردانی هۆڕمۆنەکانی ژێر مێشکە گڵاند(FSHوLH) FSH: هەڵدەستێ بەهاندانی تۆواوە پەتک بۆ دەردانی سپێرم. LH:هەڵدەستێ بەهاندانی خانەی تایبەت لەگوندا (Leydig Cells) بۆ دەردانی هۆڕمۆنی تێستوستیرۆن کە یارمەتی بەرهەمهێنانی سپێرم دەدات.


2_کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر نەهێشتنی دلەڕاوکێی دەروونی لای پیاوان بەمەش کاری دەمار پل(Hypothalamus) ڕێکدەخرێت و ئەم بەشە کاری هۆڕمۆنەکانی تر ڕێکدەخات.


3_کەڵەشاخ سووڕی خوێن لەگونەکان و جۆگەکانی تۆودا چالاک دەکات بەمەش هەورکردنی کەم دەبێتەوە کەزۆربەی هۆکاری نەزۆکییە لای پیاوان.


( کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ نەخۆشی نەزۆکی لە ئافرەتاندا )


1ـ کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر چالاکردنی هێلکەدانەکان لەڕێی ڕێکخستنی دەردانی هۆڕمۆنی (LH) و (FSH).


2ـ کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر دەردانی هۆڕمۆنی پڕۆستاگڵاندین بەمەش کرژبوونی منداڵدان کەم دەبێتەوە وهێلکەی پیتێنراو بەجەسپاوی لەناو منداڵداندا دەمێنێتەوە.


3ـ کەڵەشاخ سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.


4ـ کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی کە هەردووکیان کاریگەرییان هەیلەسەر بەشی(Hypothalamus)کەکار دەکاتە سەر کرداری هێلکە دروستکردن.


تێبینی/ ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ چارەسەری نەزۆکی دەبێ سێ بۆ شەش مانگ لەسەر یەک بیکات، ماوەی نێوانیان بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ تێیدا هەمو مانگێک دەبێ بیکات و لە چەد شوێنێکی دیاری کراو دەکرێت.
بەکارهێنانی گیادەرمان ڕووەکە گیاییەکان لەگەڵ کەڵەشاخ گرتندا باشترین و چاکترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی نەزۆکی لەپیاوان وئافرەتاندا وەک یەک بۆماوەی شەش مانگ لەسەر یەک بەکاردێن بەیەکەوە هەن کەڵەشاخ هەم گیادەرمان ...
بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ هەموان

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌