لە دوای ڕفڕاندۆم و مژدەی پاراستنی یەکپارچەیی عێڕاق

وتار/ 03/08/2021 471 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

لە دوای ڕفڕاندۆم بەرپرسانی بەناو کورد مژدەی پاراستنی یەکپارچەیی عێڕاقیان بڵاکردەوە!

زۆر کەس هەیە بە دڵێکی گەرمی پڕ لە کوردایەتی وازی لە کەسوکاری خۆی دەهێناو،چەکی کوردایەتی لە شان ئەکرد،بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافی گەلی کورد بکات،ئینجا زۆر جار کەسێکی ئازاو،بوێرو زیرەکی لێدەردەچوو،بەتوانای خۆی ئەگەیشتە پلەیەکی زۆر بەرز لە بواری حیزبایەتی،یان پێشمەرگایەتی.هەندێکیش لەو کەسانەی ئەبونە پێشمەرگە،بە سروشتی خۆیان بەرپرسیارەتییان بۆ ئامادە کرابوو،لەبەرئەوەی کوڕی ئاغا،یان کوڕی شێخێک بوون،هەندێک لەوانە بە مەبەستی کوردایەتی ناچونە نێو پێشمەرگە،بەڵکو بۆ ماوەیەکی کەم پێشمەرگایەتیان ئەکرد،بۆ ڕاوو ڕوت،تا حکومەتی عێراقی بیانناسی،ئینجا ئەگەڕانەوە باوەشی حکومەت‌و، لە دژی پێشمەرگە شەڕیان ئەکرد.لێرە من نامەوێ باسی ئەو کەسانە بکەم،بەڵام ئەمەوێ باسی کەسانێک بکەم،کە لە ماوەیەکی زۆر کەم کوردایەتیان دائەبەزێ.ئەم دیاردەیە بەڕونی لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی  خوێنمژ سەری هەڵدا،بەتایبەتیش لە کاتی دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ بۆ عێڕاق،لە ساڵی ٢٠٠٥.زۆربەی زۆری بەرپرسانی بەناو کورد ڕۆژێک کوردایەتیان ئەکەرد،ڕۆژێکی‌تر ئە بۆنە عێراقچی پلە سەد.
ئەوەی بۆ کورد کرابوو،ڕوخێندرا
لەدوای کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ کێشەی کورد گەیشتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی،ئەو ئەنجومەنەش چەند بڕیارێکی دەرکرد لە دژی حکومەتی عێڕاقی ئەو کات‌و،بڕیارەکان لە بەرژەوەندی گەلی کورد بوون لە باشوری کوردستان،بەڵام بەرپرسانی بەناو حیزبە کوردییەکان،ئەم  دەستکەوتانەیان پێهەزم نەکراو،دەستیان بە شەڕی ناوە خۆ کرد،ئیتر تا کار گەیشتە ئەوەی هەر حیزبێک سوپای دوژمنی پەلکێش دەکرد بۆ نێو خاکی کوردستان،تا سەرکەوتن بەدەست بێنن لە دژی حیزبە نەیارەکەیان،لە کۆتایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتیشیان شەرمەزار کرد.ئەو دەرفەتانەی لە دوای کۆڕەوی ١٩٩١ هاتنە پێش بۆ گەلی کورد،لەسەر دەستی بەرپرسانی حیزبە شەڕکەرەکان  لە گۆڕ نران.
دەرفەتی زێڕینی دوای ڕوخانی سەددامی خوێمژ
لەساڵی ٢٠٠٣ کە ڕژێمی سەددام حسێن روخا باشترین دەرفەت هاتە پێش بۆ وەدستهێنانی مافەکانی گەلی کورد،بەڵام لە جیاتی ئیش بۆ گەلی کورد بکەن،دەستیان بەدابەشکردنی سامانی گەلی کورد کرد،هەربەوەش نەوەستان،بەڵکو لە ساڵی ٢٠٠٥،کە حکومەتێکی نوێیان بۆ عێراق دامەزراند،کوردیش بووە بەشێک لەم حکومەتە.بەشانازی بەرپرسانی کورد لە نێو حکومەتی عێراق داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەولەتی کرد ،کە بەندی حەوتەم لەسەر عێڕاق هەڵبگیرێ،بۆ ئەوەی بتوانی چەک و،کەلو پەلی شەڕ بکڕێ،تا بتوانی هێڕش بکاتە سەر کوردستان .بە شانازییەوە ئەم کارەیان دەکرد،لەدواییش‌دا ئەم بەرپرسانە لە حکومەتی بەغدا دەرکران لە سەر گەندەڵی.
کورد لە بەغدا یان قسە ناکات،یان دژی کورد قسە دەکات!
تائێستاش زۆربەی ئەو سیاسییانەی  خاوەنداری ڕفراندۆمیان ئەکرد شانازی بە ڕفراندۆمەکەی سڕکراو ئەکەن،لە گەڵ ئەوەش لە ڕێگای ڕفڕاندۆمەوە گەورەترین زیانیان لەگەلی کورد‌‌دا،بەڵام ئێستا لە بەغدا وەزیری دەرەوەی عێڕاق فواد حسێن- لە سەر لیستی پارتی‌یەو، بەشی هەیە لە ڕفڕاندۆمی سڕکراو-شانازی ئەکات بە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی عێڕاق،وەهەروەها ئەڵێ: ئەمریکا مژدەی پێداوین: کە یەک پارچەیی خاکی عێڕاق بپارێزن. باشە ئەگەر ئەوە مژدەبێ بۆچی ڕفراندۆمتان ئەکرد بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی.
تائێستا کەس لە بەرپرسانی بەناو حیزبە کوردییەکان تێناگات چییان دەوێ: پارەتان دەوێ،هەتانە،پۆستان دەوێ هەتانە،ئەو کوردستانەتان دابەشکردووە،بە چیا،ئاو،سامانی ژێڕ زەوی،سەر زەوی،هیچتان بۆ گەلی کورد نەهێشتیتەوە.ڕۆژێک ڕفڕاندۆم ئەکەن،ڕۆژی دوایی شەر لەسەر وەدەستهێنانی پۆست ئەکەن لە بەغدا،هەروەها شانازیش بە یەکپارچەیی عێراقەوە ئەکەن.
محمد ملا محمود/ لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌