پرسیارەکانی پێش هاوسەرگیری(زەواج)

هەواڵی / 22/7/2023 567 جار بینراوە

پرسیارەکانی پێش هاوسەرگیری(زەواج):
 ئەم پرسیارانەی خوارەوە وەک چەند پێشنیارێک بخوێنەرەوە

ئیدریس نوری
ژیاننامەی خۆت باس بکە: (تەمەن، خوێندن، پیشە، ژمارەی منداڵی ناو خێزان، دۆخی دایک و باوک، خوشک و برا، چەندەم منداڵی لە خێزانەکەدا)

هۆکاری بڕیاردانت بۆ هاوسەرگیری چییە؟
(داواکاری خێزان، فشاری دەورووبەر یان پێویستی کەسی)؟

ئامانجت چییە لە ژیاندا؟ چەند بابەتی گرنگ لە داهاتووتان باس بکە.

پێوەرەکانت بۆ بەختەوەری چین؟
کێشە ئابوورییەکانی هاوسەرەکەت تا چەند گرنگە؟
تا چەند دەتەوێت دوای هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانی ژنەکەت پەیوەندی بکەیت؟
تا چەند دەتەوێت  لەگەڵ خێزانەکەت نزیک بین؟

👈 ڕاوێژکاریت لە بڕیاردان؟

#پرسیاری_پێشنیارکراو:

ئایا خێزان و هاوڕێکانت بەشدارن لە بڕیارەکانت؟
ئەگەر ناکۆکی لە نێوان خێزانەکەتدا هەبوو، چۆن چارەسەری دەکەیت؟
خێزان درووستکردن بە تەقلیدی دەزانیت یان مۆدێرن؟ چۆن دەتەوێت خێزانێکی ئارام و سەرکەوتوو درووست بکەیت؟

بۆچوونی ئێوە سەبارەت بە پیاوسالاری و فێمینیزم چییە؟

👈 تاچەند خانوو ـ ئۆتۆمبیل ـ هۆکاری بەحتەوەرین؟
؟
کاتێک ناکۆکی دروست بوو، ئەگەر لە ڕێگەی گفتوگۆوە نەگەینە ئەنجامێک، کێ بۆچوونی کۆتایی دەدات؟
ڕات چییە لەسەر بەڕێوەبردنی ئابووری حێزان؟

پێناسەی تۆ بۆ پاشەکەوتکردن چییە؟
چەند پاشەکەوت دەکەیت؟
چەند دەتەوێت منداڵت هەبێت؟
❣ لە پەروەردەکردنی منداڵدا چەند دەسەڵات دەبەخشیت بە من یان خۆت؟
تا چەند پابەندی بیروباوەڕی ئایینیت؟

🔹 پێناسەی تۆ بۆ باڵاپۆشی چییە؟
شێوازی مامەڵەکردنت لەگەڵ غەیرە مەحرەم چییە؟

🔹 چۆن مامەڵە لەگەڵ غەیرە مەحرەمەکان دەکەیت لە شوێنی کار و خێزان؟
چاوەڕێی هاوسەرەکەت دەکەیت چۆن هەڵسوکەوت بکات؟

ئایا لەگەڵ ئەوەدایت کە ژنان کاربکەن؟
چ جورەكاريك ؟
حەز دەکەیت لە داهاتوودا کار بکەیت؟
ئایا ژنەکەت بۆ هەموو شتێک دەبێت داوای مۆڵەت لە تۆ بکات؟
حەزت لە سەیرکردنی فیلمە؟ جوانترین فیلم چین کە تا ئێستا بینیوتە؟
❣ پەیوەندیت لەگەڵ جیهانی مەجازی و ئینتەرنێت چۆنە؟
🔹 ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئینتەرنێتیت، زۆرترین دەچیتە سەر چ بابەت و سایتێک؟
مەبەستت لە چات چییە؟
لەڕێگەی چاتەوە چیت دەستکەوتووە؟
ئایا تۆ ڕازیت لەوەی کە دەیکەیت؟
پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێکانت چۆنە؟
لەگەڵ ئاهەنگی هاوسەرگیریدایت؟ ڕازیت چەند خەرج بکەیت بۆ ئەولایەنە؟
🔹 ئایا بۆچوونێکی تایبەتتان هەیە سەبارەت بە مارەیی؟
❣ئەو داب و نەریتانەی کە بۆ خێزانەکەت زۆر گرنگە کامانەن؟
حەزت لە چ جۆرە کات بەسەربردنێکە؟
پەیوەندی کۆمەڵایەتت چۆنە؟
تووڕەیی لای تۆ چی دەگەیەنێت؟
حەز دەکەیت ژنەکەت لەگەڵ هاوڕێکانت کۆببێتەوە یان نا؟

ئەمانە هەندێک لەو زانیاریانەن کە پێویستمانە بۆئەوەی لەهەڵبژاردنی هاوسەرێکی باش پەشیمان نەبین، لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت. متمانەت بە خودا دابنێ و هەوڵبدە باشترین هەڵبژاردن بکەیت، چونکە هەرچەندە ئایینەکەمان وایکردووە لە حاڵەتی ناکۆکی، جیابوونەوە وەک چارەسەری کۆتا، ڕێگەی پێبدرێت، بەڵام لێکەوتەو کێشەکانی دوای ئەوە ئەوەندە زۆرن کەنابێت لەبەرچاو نەگیرێت، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە جیابوونەوە، هەڵبژاردنی درووستە.
بەوهیوای جێگەی سودبووبێت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌