بارزانی نەیتوانی بە ٣١ ئاب شکەست بە تاڵەبانی بێنێ/بە برایەتی توانی
وتار/
03/09/2021
633 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
بارزانی نەیتوانی بە ٣١ ئاب شکەست بە تاڵەبانی بێنێ/بە
برایەتی توانی
لە دوای چەندەها شەڕی خوێناوی لە نێوان پارتیو، یەکێتی،یان
مەڵاییو،جەڵالی،یان بارزانیو، مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کورستان -بەسکرتاریەتی
برایم ئەحمەد-رویانداو،بووە هۆی کوژرانی هەزاران ڕۆڵەی کوردو،بێسەرو شوێنکردنی هەزارانیتر،ئیتر
بنەماڵەی بارزانی هەموو ڕێگایەکیان گرتەبەر بۆ ئەوەی شکست بە تاقمی جەلالی بێنن،بەڵام
لە زۆربەی ئەو شەرانەی ڕویانداوە لە نێوان جەڵالیو، مەلایی،یان پارتیو،یەکێتی،ئەگەر
پارتی پشتی نەبەست بێ بە حکومەتەکی لەو حکومەتانەی کوردستانیان داگیر کردووە،بێگومان
پارتی شکەستی خواردووە لە بەرانبەر هێزی یەکێتی.ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ شەڕەکانی هەشتایەکانی
سەدەی ڕابردو،ئەندیت لە زۆربەی شەڕەکان پارتی بەیارمەتی سوپای پاسدارانی ئیمام خومەینی
پەلاماری یەکێتییان ئەدا،بەڵام سەرکەوتوو نەئەبوو.ئەوەی ڕاستی بێ پارتی -بە سەرۆکایەتی
مەسعود بارزانی- توانی لەڕێگای سوپای پاسداران شکەستێکی گەورە بە هێزی پارتی دێموکراتی
کاوردستانی ئێران بێنێ،بەڵکو ڕاویان نان بۆ ئەو دیوی قەندیل.
شکەستهێنان بە تالەبانی
گومانی تێدان نییە لە ٣١ ئاب بارزانی توانی گەورەترین زیان بگەینی بە تالەبانیو،تاقمەکەی،چونکە
بارزانی بۆی ئاشکرابوو،کە بەهێزی چەکدارانی پارتی ناتوانی ڕوو بە ڕووی چەکدارانی یەکێتی
ببیتەوە،چونکە مێژووەکی دورو درێژیان لەو هەموو شەڕانەدا هەیە،ئیتر لە شەڕەکانی نۆهەتەکان
بارزانی دوو بژاردەی لە پێشبوو،چونکە تەواو شکەستی خواردبوو،سەری ڕەش ئابلۆقە
درابوو،بژاردەکان،یان هێنانی سوپای تورکیا،یان سوپای سەددام،هەڵبەت زەحمەت بوو،لەو
کاتوساتە سوپای تورکیا بگاتە هانای،ئیتر داوای لە سەددام کرد هێزی بۆ بنێرێ،تا یەکێتی
لە ناوببات،یان بچوکی بکاتەوە،بەڵام توانی لە ڕێگای تانکەکانی سەددام هێزی یەکیتی ڕاوبنێ
بۆ سەر سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ڕاستە هەولێریان لە دەستدا،بەڵام نەک بەتانکەکانی
سەددام،بگرە بە ئێف ١٦ و،تانکەکانی حکومەتی تورکیا مەسعود بارزانی نەیتوانی یەکیتی
لە ناوبەرێ.
جەلال تالەبانی بۆ لە مێژووی رابردوی خۆی پەشێمانی نیشادا؟
لە دوای روخانی ڕژێمی سەددامی خوێنمژ لە ساڵی ٢٠٠٣ و،
چونی بەرپرسانی کورد بۆ بەغداو،هاتنی پارەکی خەیالی بۆ کوردستانو، دابەشکردنی پارەکە
،وەک دوو برا لە نیوان پارتیو، یەکیتی و،
بەشداری کردنی بەرپرسانی کورد لە داڕێژتنەوەی دەستوری عێراق و،نزیکبونەوەی پارتیو،یەکێتی
و، ساڕێژبونی برینەکانی شەڕی ناوەخۆو، رازیبونی مەسعود بارزانی بەبونی جەلال تالەبانی
بە سەرۆک کوماری عێراق،ئەم هەموو گۆرانکاریانە بوونە هۆی ئەوەی گۆرانکاری بەسەر تالەبانیو، مێژووەکەی دابێ،چونکە بەئاشکرا
تالەبانی گوتی: من پەشێمانم کە لە ساڵی ١٩٦٤ لە مەلا مستەفا جودابویمەوە،تالەبانی
دەستی کرد بەبانگەشەو،ڕیکلام بۆ ئەوەی بارزانی ببیتە سەرۆکی هەرێم.لە ڕیکلامەکانی
ووتی: کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمە بۆ ئێستاو،ئایندە،هەروەها بونی تالەبانی بەسەرۆک کۆمار
کاریگەری نەرێنی کردە سەر ڕاگەیاندنی یەکێتی،کە نەیتوانی باسی داستانەکانی بکات،بەتایبەت
شەڕی کۆڕێو، ڕاپەڕین،کارگەیشتە ئەوەی نۆشێروانی لێجودابووەو، زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی
یەکێتی بۆ خۆی برد.
هەڵبەت شتی زۆر هەیە،کە یەکێتی بەتایبەت،کوردستان بەگشتی
لەدەستیاندا بەهۆی بۆنی جەلال تالەبانی بە سەرۆک کۆماری عێڕاق،سەرۆکێک کە هیچ دەسەڵاتێکی
نەبوو،نەیتوانی لەو ماوەی کە لە بەغدابووەک سەرۆک، هیچ خزمەتێک پێشکەش بە گەلی
کورد بکات و،نەک تەعریب رابگرێ،بەڵکو کوردایەتکەشی لە بیر خۆی بردەوە.
محمد ملا محمود /لە ئەمریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021