هەڵەی شیشان ‌و هەڵەی تاڵیبان بووە هۆی کوشتنی هەزاران موسڵمان

وتار/ 29/08/2021 585 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

هەڵەی شیشان ‌و هەڵەی تاڵیبان بووە هۆی کوشتنی هەزاران موسڵمان

وڵاتی شیشان یەک لایەنە داوای سەربەخۆیی شیشانیان کرد،بەڵام وڵاتی ڕوسیا ڕازی نەبوو بەم کارە،ئیتر لە ساڵی ١٩٩٤ شەڕ بەردەوام بوو،تاساڵی ١٩٩٦،ئیتر لەم ساڵەدا ڕوسیا ڕازی بوو،بە وەستاندنی شەڕ،هەڵبەت لەم شەڕەدا شیشان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا،بەڵام کۆمەڵێک عەڕەبی خوێن گەرم، بەسەرۆکایەتی(سامر السویلم) پەلاماری سۆپای روسیایان ئەدا لە داغستان‌و، ‌چەندەها جێگای‌تر،بەسەدان سەربازی روسیایان کوشت‌و، هەروەها چەندەها دامو دەزگای حکومەتی روسیایان وێران کرد لە داغستان،ئیتر ڕوسیاش بیری لە‌خۆ کردەوە.
سامر السویلم کێ‌یە؟
ئەم پیاوە لە ساڵی ١٩٦٩ لە دایکبووەو، لە ساڵی ٢٠٠٢ کوژراوە.دوو نازناوی هەبوو،یەکەمیان (خطاب) لە خۆسەویستی ئیمامی عومەر ئەم نازباوەی هەڵبژاردووە،دووەمیان نازناوی (سیف الإسلام).لەوانەیە سەرۆکی شیشان ئەم  نازناوەی بۆ هەڵبژاردبێ،چونکە زۆر خۆشەویستبوو،لە لای مەسخەدۆف-سەرۆکی  شیشان).لەبەر خۆشەویستی‌و، ئازایەتی (خطاب) مەدالیای بوێری‌و، ئازایەتی بەخشی‌یە خەتاب.خەتاب موجاهیدی کۆمەڵەی سەلەفی جیهاد بوو،لە ساڵی ١٩٨٨ خۆی گەیاندە ئەفغانیستان بۆ ئەوەی بەشداری شەڕ بکات لە‌دژی یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کات،بەڵام کە ڕوسیا شکەستی هێنا ،خەتابیش ڕوی لە شیشان کرد،بۆ ئەوەی بەردەوام‌بێ لە جیهاد کردن لە دژی ڕوسیا.
هەڵەی ئەسلان مەسخەدۆف
لە‌پێش ئەوەی شەڕی دەەوم دەست پێبکات لە نێوا ن ڕوسیاو،شیشان عەڕەبەکان بەسەرۆکایەتی خەتاب پەڵاماری دامو‌دەزگاکانی ڕوسیایان ئەداو،بنکەی شەڕەکانیان لە شیشان بوو،هەڵبەت روسیاش ئەیزانی ئەوە دەستی حکومەتی شیشانی تێدایە،زۆر کەسیش لە ئیسلامیەکانی میان ڕەو داوایان لە سەرۆکی شیشان کرد،کە ڕێگا نەدا بە عەڕەبە خوێنگەرمەکان پەلاماری وڵاتی ڕوسیا بدەن،بەڵام مەسخەدۆف -کەئەوکات سەرۆکی شیشان بوو،هەڵەیەکی گەورەی کردگوێ‌ی بەئامۆژگاری  پیاوانی میانڕەوی نەدا،ڕوسیاش بەبێ بەکارهێنانی سوپا بەفڕۆکەکانی پەلاماری شیشان‌دا لە سالی ١٩٩٩ تا ساڵی ٢٠٠٠ و،زۆربەی زۆری چەکدارە عەڕەبەکان‌و، سوپای شیشان تێکو پێکدا،بەهەزاران موسلمانی شیشان بونە قوربانی هەڵەی مەسخەدۆف.
هەڵەی تالیبان
لە ساڵی١٩٩٦ تالیبان هەڵەیەکی گەورەیان کرد کە ڕێگای بە ئوسامە بن لادەن‌دا،بگەڕێتەوە ئەفغانیستان،لە دوای ئەوەی  وڵاتی سودان ناچاریکرد لە وڵاتەکەیان دەرچێ،هەڵبەت ئەبوایە بەمەرج ڕێگایان دابا،بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانیستان،کە وڵاتی ئەفغانیستان بەکارنەینی بۆ شەڕکردن لە دژی ولاتانی ڕۆژئاو،ولاتی ئەمریکاو،ولاتانی تر،بەڵام لەدوای گەڕانەوەی بۆ ئەفغانیستان دەستکرد بەپەلاماردانی  بالوێزخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەفریقا،چەندەها وڵاتی‌تر،ئیتر بەوە نەوەستا و،پەلاماری ولاتی ئەمریکاداو، لە چەند خوڵەکێکدا ٣٠٠٠ کەسی ئەمەریکی کوشت لەشاری نیۆیورک.وڵاتی ئەمریکا داوای لە تالیبان کرد کە بن لادەن و، چەکدارەکانی لە ئەفغانیستان دەربکات،ئەگەرنا ئێمە ناچارن پەلاماری ئەفغانیستان بدەین‌و، هەموو جۆرە چەکێک بەکاردێنین لە دژتان،بەڵام وەڵامی حکومەتی تالیبان ئەوەبوو،گوتیان: وەرن،ئێوەوائەزانن شەڕکردن پکنیکە،ئیتر هەڵەی تالیبان بووە هۆی کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ئەفغانی لەسەردەستی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ماوەی بیست ساڵ شەڕکردن.
سەرۆکی نەزان کارەساتە بۆ خەڵک و، خاک،بەنەزانینی خۆی یان خەڵک بە کوشتن ئەدا،یان خاک لە دەست ئەدا.گەلی ئەفغانیش وەک گەلی کورد بێبەختەو،کەوتیتە دەستی نەزانان.
محمد ملا محمود / لە ئەمریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌