به‌ڤیدیۆ...کۆمەڵ: هیوادارین پڕۆسەی چەکدانانی په‌كه‌كه‌ ئاسایش و ئارامى لە ناوچەکە بێنێتە ئاراوە

هەواڵی / 11/7/2025 103 جار بینراوە

بەهیواین ئەم پڕۆسەیە سەربگرێت
به‌ڤیدیۆ...کۆمەڵ: هیوادارین پڕۆسەی چەکدانانی په‌كه‌كه‌ ئاسایش و ئارامى لە ناوچەکە بێنێتە ئاراوە
شه‌ن پرێس:

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ، لە پارێزگای سلێمانی  و له‌ ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌ لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ئۆجه‌لان، گرووپێکی گەریلا گروپێکی پێکهاتوو لە ٣٠ گەریلا ١٥ ژن و ١٥ پیاو بەئامادەبوونی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە چەکەکانیان دانا و دواتلا لە کورەیەکی تایبەتدا سوتاندنیان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شەریف وەرزێر، وەک نوێنەری کۆمەڵى دادگەرى لە مەراسیمى چەکدانانى پەکەکە لە ئەشكەوتی جاسەنە لە نزیك قەزای دوكان لە پارێزگای سلێمانی بەشدار بوو، رایگەیاند: بە بایەخەوە لەم هەنگاوە و پڕۆسەى ئاشتیی لە تورکیا دەڕوانین و بەهیواین ئەم پڕۆسەیە سەربگرێت.

نوێنەرەکەى کۆمەڵ وتیشى "پێویستە تورکیا و پەکەکە بە هۆشیاریی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنى پڕۆسەى ئاشتیی بنێن، هیواداریشین ئەم پڕۆسەیە ئاسایش و ئارامى لە ناوچەکە بێنێتە ئاراوە".

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌