میكرۆبی مه‌دخه‌لیه‌ت (جامیهت)
وتار/
03/09/2016
1321 جار بینراوە
فازل قه‌ره‌داغی
داعش
ئاره‌زووی خۆی كردۆته دین بۆیه خوێنڕشتن له‌لای وه‌كو ئاوخواردنه‌وه‌یه. مه‌دخه‌لیه‌ت
(جامیهت)یش له شوێنه‌كه‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو هیچی له‌و كه‌متر نییه، ئه‌وه‌نده
هه‌یه كه وه‌كو داعش چه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه به‌ڵكو به‌ناوی دینه‌وه پشتگیریی سته‌مكاران‌و
خوێنڕێژانی كردووه. به‌ڵام وا ئێستا چه‌كیشیان هه‌ڵگرتووه!
شێخی
فیتنه، ره‌بیعی مه‌دخه‌لی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی ناو لیبیای به فیتنه
زانیبوو ئێستا فه‌توای داوه به سه‌له‌فییه‌كانی ئه‌و وڵاته له به‌ره‌ی حه‌فته‌ری
عه‌لمانی شه‌ڕ بكه‌ن چونكه حه‌فته‌ر دژی ئیخوان شه‌ڕ ده‌كات به‌مه‌رجێك ئاشكرا
بوو كه فه‌ڕه‌نسا كه وڵاتێكی غه‌یره موسڵمانه له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ره.
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییش فڕۆكه‌یه‌كی حه‌فته‌ر كه‌وته خواره‌وه‌و سێ ئه‌فسه‌ری فه‌ڕه‌نسیی
تیا چوون.
له‌دوای
ئه‌و فه‌توایه‌ی شێخی فیتنه 14 كه‌س له بنغازی كوژران‌و لاشه‌یان فڕێدرایه زبڵخانه
و به‌پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌وانه نه چه‌كدار بوون‌و ئیخوان به‌ڵكو ئیمامی مزگهوتو
قورئانخوێن بوون.
ئه‌م
فه‌توایه‌و ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی مهخهلییهكان (جامییه‌كان) له شه‌ڕ یه‌كێكه
له چه‌ندین به‌ڵگه كه درۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌كانیان. ئه‌وان هه‌میشه
ده‌رچوون له وه‌لی ئه‌مر به حه‌رام دهزاننو ده‌ڵێن نابێت ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ی
ئاشكراشی لێ بگری، به‌ڵام له لیبیا چوونه‌ته پاڵ حه‌فته‌ر كه له وه‌لی ئه‌مر
ده‌رچووه‌و كه رۆژئاوا له‌ژێره‌وه پشتگیریی لێده‌كات وه‌ك چۆن پشتیگریی سیسیی
كردبوو.
فه‌ڕه‌نساو
ڕۆژئاوا به‌گشتی بهدووڕووییو دیموكراسییه‌كی ساخته‌وه پشتگیریی جه‌نه‌ڕاڵێكی یاخیبوو
دهكهنو موسڵمانان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، داعش‌و مهدخهلیهتیش به‌ناوی ئاینێكی ساخته‌وه
ئه‌و خه‌ڵه‌تاندنه خه‌ستتر ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆ:
مهخهلییهكان چه‌كدارن و له پاڵ حه‌فته‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن:
https://www.youtube.com/watch?v=wRyxokQK_wM
نوێترین نوسینەکانی فازل قه‌ره‌داغی
-
فازل قه‌ره‌داغی
03/04/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
23/03/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
21/08/2019
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/08/2018
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/10/2017
-
فازل قه‌ره‌داغی
31/12/2016