كۆنفیدراڵیه‌ت.. چه‌واشه‌كارییه‌كی تره‌. ئه‌مجاره‌ش ئاماده‌ی بڕوا بكه‌ی؟

وتار/ 10/10/2017 837 جار بینراوە

فازل قه‌ره‌داغی

كۆنفیدراڵیه‌ت.. چه‌واشه‌كارییه‌كی تره‌. ئه‌مجاره‌ش ئاماده‌ی بڕوا بكه‌ی؟

باسی كۆنفیدراڵیه‌ت گه‌رمه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌نجامی دانوستانی سه‌ركردایه‌تیی كورد و عیراق بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كی تره‌ له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كرێت. جارێ ئه‌مه‌ پاشه‌كشێیه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ ده‌بوایه‌ ده‌میكه‌ رابگه‌یه‌ندرایه‌، دووه‌میش عیراق قبووڵی كۆنفیدرالیه‌ت ناكات.

ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی یه‌كگرتنه‌وه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ یه‌كگرتوو بێت كه‌ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زییه‌ وه‌ك عیراقی ئه‌وسا و فه‌ڕه‌نسا و یان فیدڕاڵییه‌ وه‌ك عیراقی ئێستا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا و یان كۆنفیدڕاڵییه‌. به‌ش به‌ حاڵی خۆم یه‌ك وڵاتی هاوچه‌رخ نازانم كۆنفیدراڵی بێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ یه‌كێتییه‌ ئه‌ورووپایه‌ كه‌ كۆنفیدراڵیه‌تێكی پوخت نییه‌ و بریتیش نییه‌ له‌ یه‌ك ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك رێكخراو كه‌ ناویان كۆنفیدراڵیه‌ته‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نین یان رێكخراوی وه‌رزشین كه‌ ناوی كۆنفیدڕاڵیه‌تیان لێ نراوه‌ وه‌ك كۆنفیدڕاڵیه‌تی تۆپی پێی ئه‌فه‌ریقا.

كۆنفیدراڵیه‌ت‌ یه‌كێتییه‌كی هێنده‌‌ شله‌ به‌رده‌وام نابێت به‌ڵكو یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ (ئه‌گه‌ر له‌ دوو ده‌وڵه‌ت پێكهاتبوو) و یان یه‌كێتییه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌بێت و له‌به‌ر كێشه‌كانی كۆنفیدراڵیه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی وه‌ك چۆن له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا روویدابوو. ئه‌گه‌ر دووه‌میان بێت شتێكی بێمانا ده‌بێت عیراق ئێستا فیدراڵییه‌ ئینجا كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نی و پاشان له‌گه‌ڵ عیراق ببیته‌ كۆنفیدراڵی و دواتر ببیته‌وه‌ به‌ فیدراڵی. بێگومان عیراق بیر له‌م گۆڕانكارییانه‌ ناكات كه‌ له‌ گه‌مه‌ی منداڵان ده‌چێت به‌ڵكو بیر له‌ شێوازی كۆنفیدراڵیه‌ت ده‌كات كه‌ چه‌ند لاوازه‌ و‌ به‌ئاسانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. ئه‌و ئه‌گه‌ر بێهێز بێت بیری لێ ناكاته‌وه‌ ئیتر چۆن كه‌ هه‌موو خاڵه‌كانی به‌هێزیی له‌ده‌ست بێت‌؟

بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆم به‌ ژماره‌یه‌ك چه‌واشه‌كاری ده‌ستی پێكرد و وا دیاره‌ به‌م زووانه‌ ته‌واو نه‌بن.

نوێترین نوسینەکانی فازل قه‌ره‌داغی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌