سه‌ددام پیاوكوژ بوو به‌ڵام له هه‌مووتان پیاوتر بوو
وتار/
31/12/2016
2128 جار بینراوە
فازل قه‌ره‌داغی
سه‌ددام پیاوكوژ بوو به‌ڵام له هه‌مووتان
پیاوتر بوو
فازڵ قه‌ره‌داغی
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ته
فاشله‌كه‌ی كوردستان ده‌ڵێت پێویسته كه‌رتی ته‌ندروستی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت
چونكه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نیزامی سۆشیالیستییه‌و هی سه‌رده‌می حكومه‌تی ئه‌وسای
عیراقه واته هی سه‌رده‌می سه‌ددامه.
به‌واتایه‌كی تر، ئه‌ندازیاری نابووتی
و وێرانی شانازی به‌وه ده‌كات كه نه‌خۆشخانه‌كان بداته كه‌رتی تایبه‌ت‌و ئه‌و سیاسه‌ته
ته‌ندروستییه‌ی سه‌ددام پیاده‌ی ده‌كرد، كه دابینكردنی چاره‌سه‌ره به نرخی كه‌م
،به عه‌یبه ده‌زانێت.
به‌شی نه‌وتراوی قسه‌ی ئه‌ندازیاری وێرانی
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌رته تایبه‌ته‌ی باسی ده‌كات تایبه‌ته به خۆیان ئه‌گینا چ
قودره‌تێك ده‌توانێت توخنی ئه‌و پرۆژه پڕ قازانجه بكه‌وێت؟ عه‌یبه‌ی گه‌وره‌تریش
ڕووبه‌ڕووی یه‌كیتی ده‌بێته‌وه كه مێشكی بردووین به باسی سۆشیال دیموكرات به‌مه‌رجێك
ئه‌و پێش ئێمه ده‌زانێت ئه‌م تایبه‌تكردنی چه‌ند دژ به سۆشیال دیموكراته. به‌ڵام
یه‌كێتی له ئاست پاره نه‌گوێ ده‌داته عه‌یبه ونه ئاوڕ له بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌داته‌وه.
ئه‌ندازیاری نابووتی داهێنانی له‌وه
زۆرتریشی هه‌یه: سه‌رباری هه‌بوونی وێستگه‌ی كاره‌با كه به غاز كار ده‌كات‌و سه‌رباری
هه‌بوونی ئه‌و غازه له كوردستان، تازه به تازه ده‌گه‌ڕێته‌وه بو سه‌رده‌می فیوزی
پێش كه‌وتنی سه‌ددامی خاوه‌ن نیزامی سۆشیالیستی، هه‌موو جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
له‌جیاتی شه‌ش ئه‌مپێره‌كه‌ی ئه‌وسا پیشكه‌وتنێكی گه‌وره به‌خۆمانه‌وه ده‌بینین
كه شه‌ش ئه‌مپێره‌كه ده‌بێته بیست.
سه‌ددام له هه‌موویان پیاوتر بوو.
ئه‌وسا كه سه‌ددام مابوو ده‌یانوت 5%ی پاره‌ی نه‌وت بۆ خه‌لك سه‌رف ده‌كات و ٩٥٪ ـه‌كه‌ی تر به چه‌ك، ئینجا كه ئه‌وان هاتن ٥٪ ی
داهاتی كوردستانیان بۆ خه‌لك سه‌رف كرد‌و ٩٥٪ ـه‌كه‌ی تر بۆ خۆیان. كاتێكیش نه‌وتیان ده‌رهێنا هه‌موویان بۆ خۆیان برد‌و هیچ بۆ
خه‌ڵك. سه‌رباری هه‌مووشی پاره‌ی نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌و بڕه‌كه‌یان كردووه به
قه‌رز به‌سه‌ر شانی نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئه‌و سه‌ددامه كه قسه‌مان پێ ده‌وت
ده‌ركه‌وت یه‌ك شتی به‌ناوی خۆیه‌وه نه‌نووسیبوو. بۆچی؟ چونكه هه‌مووی عیراقی به
هی خۆی ده‌زانی. سه‌ددام له‌خه‌یاڵیشی نه‌بوو موڵكی له‌ده‌ره‌وه هه‌بێت چونكه له
خه‌یاڵی نه‌بوو هه‌ڵبێت و بچێته ناو موڵكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڵكو تا دوا چركه
له عیراق بمێنێته‌وه. قسه‌ی ئه‌ویش بوو كه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا خۆی بمێنێته‌وه و
ده‌مانچه‌یه‌كی پێ بێت چۆڵی ناكات. به‌رپرسه‌كانی خۆشمان له یه‌كه‌م رۆژه‌وه خۆیان
به دانیشتووی كاتی كوردستان زانیبوو و بۆ هه‌ڵهاتن حسابی ده‌ره‌وه‌یان كردبوو. ڕێوی
ئاساش لاسایی سه‌ددامیان كرد كه هیچ به‌ناوییه‌وه نه‌بوو: موڵكه‌كانیان له
كوردستان به ناوی خه‌لكی تره‌وه نووسیوه ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ: له‌لایه‌ك بۆ
ئاشكرانه‌بوونیان و له‌لایه‌ك بۆ دوای هه‌ڵهاتنیان.
سه‌ددام شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی هه‌شت ساڵیی
برده‌سه‌ر بێئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ مووچه دوابكه‌وێت. ده‌چووه ماڵان سه‌لاجه‌ی ده‌كرده‌وه
تا بزانێت خه‌لك خواردنیان هه‌یه. بیرم دێت مانگی ده كیلۆ گۆشتی به‌سه‌ر هه‌موو
ماڵێك دابه‌ش ده‌كرد، دواییش له ته‌له‌فزیۆن وتی خه‌ڵك گله‌ییمان لێ ده‌كه‌ن كه
گۆشته‌كه كه‌مه ئه‌وا ئێمه‌ش برَیارمان
دا بیكه‌ینه بیست كیلۆ. بڕیاره‌كه‌ی جێ به‌جێكرا (به‌ڵام میلـله‌تی چاوبه‌رسی ته‌نها
چه‌ند مانگێك ده‌ستیانكه‌وت‌و دوایی داگیركردنی كوێت ئه‌وه‌ش بڕا).
ئه‌گه‌ر مێژووی خۆماڵیكردنی نه‌وتیش
بخوێنینه‌وه كه ئه‌و كاته سه‌ددام جێگر بوو (به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌ده‌ست ئه‌وه‌وه
بوو) ده‌زانین عیراق چیی كرد تا ببێته خاوه‌نی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه ده‌یانبرد، ئینجا به‌راوردی بكه‌ین
له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه كوردییه‌كه‌مان كه هه‌موو هه‌وڵێكی دا تا نه‌وت
ببێته موڵكی كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه.
ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ددام وتبووی كورد مافیان هه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت
كاتێكیش سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس پێی ده‌ڵێن ئێران‌و توركیا قبووڵی ناكه‌ن جنێو
به ئێران‌و توركیا ده‌دات: ((له‌عنه‌ت له ئێران و توركیا و باوكی ئێران‌و توركیا)).
ئه‌مه‌ش له‌كوێ له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو كه له‌م دواییه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی خۆمان ته‌نها به قسه‌و بۆ موزایه‌ده به‌ده‌نگی به‌رز باسی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌كه‌ن، كاتێكیش ڕووده‌كه‌نه به‌غدا كاسه‌لێسه‌كانیان به سه‌ردانییه‌كی مێژوویی
ناوی ده‌به‌ن.
چ شتێكی سه‌ددام له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته
كوردییه‌كه خراپتره؟ بێگومان هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ‌و گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌و له سێداره‌دانی
نه‌یاره‌كانی‌و ڕووخاندنی گونده‌كان. به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ش به‌حاڵی خۆی
ئه‌م كارانه‌ی نه‌كردووه؟ به‌ڵێ شتی زۆری كردووه:
-سه‌ددام شه‌ڕی له‌دژی
ئێران هه‌ڵگیرساند بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك كه به‌پێی رێككه‌وتنی جه‌زائیر
دابوویه ئێران. به‌ڵام سه‌ددام ویستی شه‌ڕی چه‌ند ڕۆژه بێت‌و به‌ناچاری بوو كه
هه‌شت ساڵی شه‌ڕی برده سه‌ر. ئه‌وانه‌ی خۆشمان هێشتا سه‌ددام‌و مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی
مابوو كاتێك ساڵی 1994 شه‌ڕێكیان له‌ناو ماڵی كورد هه‌ڵگیرساند، شه‌ڕه‌كه چوار ساڵی
خایاند‌و به حه‌زی خۆیان نه‌ك به ناچاری درێژیان كرده‌وه، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات‌و له‌سه‌ر داهات بوو نه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كی داگیركراو. كه‌واته
له‌مه ده‌سه‌ڵاتی كوردی خراپتر بوو. شه‌ڕی ناوخۆی ناوشاخیشمان له‌بیر نه‌چێت كه
ساڵی 1983 ده‌ستی پێكردبوو و ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی درێژی خایاند.
-سه‌ددام خه‌ڵكی
ده‌گرت‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دان‌و له‌سێداره‌ی ده‌دان، به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردی
كه‌می كردووه؟ گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌یه، له‌سێداره‌دان ئه‌گه‌ر كه‌میش بووبێت
شتێكی تر له‌پاڵیه‌وه هه‌بووه، كوشتنی غافڵگیری. سه‌ددام بێمنه‌ت بوو و پێویستی به
كوشتنی له‌و جۆره نه‌بوو مه‌گه‌ر بۆ كه‌سانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی. سه‌ددامیش
كاتێك لێبوردنی ده‌رده‌كرد ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژی مابووبێت بۆ له‌سێداره‌دان
ئازاد ده‌كرا. ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێك‌و دوان نییه به‌ڵكو یاسایه‌ك بوو جێبه‌جێ ده‌كرا.
براده‌رێكم وتی بردیانین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌مان بده‌ن كه‌چی بینییان هه‌ندێكمان
ریشیان نه‌تاشیوه، یاساش وابوو له‌سێداره‌دراو ڕیشی تاشیبێت. براده‌ره‌كه‌م وتی
ئه‌و كه‌سانه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیش بتاشن‌و سبه‌ینێ له‌سێداره‌یان بده‌ن،
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه یان رۆژی دواتر لێبوردن ده‌رچوو و ئێمه ڕزگارمان بوو. ته‌سه‌ور
ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاری وای لێ بوه‌شێته‌وه؟ سه‌ددام وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان
پێویستی به‌وه نه‌بوو كه‌سێك دادگایی نه‌كرێت‌و له زیندان بۆ چه‌ند ساڵێك بمێنێته‌وه.
پێویستی به‌وه‌ش نه‌بوو ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی ته‌واو بكات‌و چه‌ند ساڵێك بیهڵێته‌وه
وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات.
-سه‌ددام كیمیایی
به‌كارهێنا‌و گونده‌كانی ڕووخاند‌و خه‌ڵكی ئه‌نفال كرد. ڕاسته، به‌ڵام كاتی نه‌هاتووه
ددان به‌وه بنێین كه به‌شێكی ئه‌و تاوانانه دڵڕه‌قیی سه‌ددام بوو به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی
تر به‌هۆی حزبه كوردییه‌كانه‌وه بوو؟ با ئه‌مه‌یان بۆ باسێكی تر بمێنێته‌وه، به‌ڵام
ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاوانی نزیك له‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دابوو؟ پارتی‌و یه‌كێتی نه‌بوون
ئه‌ندامی یه‌كتریان له شاری خۆیان ده‌رده‌كرد‌و ماڵی یه‌كتریان داگیر ده‌كرد؟ ئه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی كورد نه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێكرا گوندێكی سووتاند؟
هه‌ر پارتی‌و یه‌كێتیش بوون كه ئه‌و موسته‌شارانه‌یان گرته‌خۆ كه ئامێرێكی سه‌ددام
بوون دژی گوند‌و گوندنشینه‌كانی كوردستان‌و له‌دژی یه‌كتر به‌كاریان هێنان.
كه‌واته چ شتێكی سه‌ددامیان نه‌كردووه؟
ته‌نها كیمیایی ماوه، دڵنیاش بن ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌میش بوایه به‌كاریان ده‌هێنا
ئه‌گه‌ر هه‌یانبووایه‌و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی بدایه.
خۆزگه ناخوازین به كاتی سه‌ددام،
به‌ڵام چاویش نانووقێنین له‌و ڕاستییه‌ی ده‌مێكه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ڕووی
پیاوه‌تی‌و لێهاتوویی‌و خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌و چاونه‌بوون له پاره‌و سامان سه‌ددام
له‌وانه‌ی خۆمان چاكتر‌و پیاوتر بوو، هێشتاش سه‌رۆكه فاشله‌كه‌ی حكومه‌ته فاشله‌كه‌ی
كورد ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت كه چاره‌سه‌ر به نرخێكی كه‌م له نه‌خۆشخانه‌كان له
سه‌ددامه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه. ئه‌ی ئێوه چی بۆ نه‌وه‌كانی تر جێده‌هێڵن؟
نوێترین نوسینەکانی فازل قه‌ره‌داغی
-
فازل قه‌ره‌داغی
03/04/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
23/03/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
21/08/2019
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/08/2018
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/10/2017
-
فازل قه‌ره‌داغی
31/12/2016