قۆرخكارانی ده‌رمان له كوردستان چاوه‌ڕێی پێكوت (ڤاكسین)ـه‌كه‌ن.
وتار/
23/03/2020
603 جار بینراوە
فازل قه‌ره‌داغی
قۆرخكارانی ده‌رمان له كوردستان چاوه‌ڕێی پێكوت (ڤاكسین)ـه‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه چاوچنۆكانه‌ی ده‌رمانیان قۆرخكردووه‌و ناهێڵن نرخه‌كه‌ی
دابه‌زێت له ده‌رفه‌تێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوت (ڤاكسین) بۆ كۆڕۆنا.
قازانجی زۆر له‌و پێكوته‌یه نه‌ك له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌و ڕۆژی كۆمپانیای سانۆفیی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ده‌رمانی (پلاكنیل)ـه كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی (نه‌ك خۆپاراستن)
كۆرۆنا‌و ئه‌نجامه‌كانی جێی دڵخۆشین‌و داوای كۆمه‌كی له حكومه‌ت كردبوو،
هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌واڵه‌كه‌م له تویته‌ر بینی. ده‌رمانه‌كه بۆ مه‌لاریا
به‌كار ئه‌هات. ده‌رمانه‌كه‌ش به‌پێی حاڵه‌تی تووشبوو به‌كاردێت نه‌ك بۆ
هه‌موویان. بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تیش ده‌رمانێكی تری له‌گه‌ڵ ئه‌درێته نه‌خۆش.
ئه‌وه‌ی كۆمپانیا كوردییه‌كه‌ی ده‌رمان باسی كردووه‌و هه‌واڵێكی خۆشه
بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دوو ده‌رمانه‌یه نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رمانه‌كه. هه‌واڵێكی تریش ئه‌ڵێت كه دوای مانگێك ده‌رمانه‌كه
به‌خۆڕایی ئه‌گاته ده‌ستی نه‌خۆشخانه‌كان. ئه‌م دابینكردنه به‌خۆڕایی
ئه‌گه‌ر ڕاست بێت جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه به‌ڵام زۆریش لامان گه‌وره نه‌بێت
چونكه ده‌رمانه‌كان بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می تووشبووان به‌كاردێت، واته
ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندێكی مامناوه‌ندیش ئه‌توانێت دابینی بكات. بۆ نموونه
خوانه‌كات ئه‌گه‌ر ده هه‌زار كه‌س تووش بن ڕه‌نگه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی دوو
سه‌د كه‌س پێویستیان پێی بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكوته‌كه
دۆزرایه‌وه ئه‌و كاته ملیۆنان كه‌س پێویستیان پێیه‌تی، قازانجه
زۆره‌كه‌ی به‌رپرسانیش له‌و ژماره زۆره‌یه. فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ڵێت
ئه‌گه‌ر نه‌مامێكت به‌ده‌سته‌وه بوو و له‌و كاته قیامه‌ت هه‌ڵسا
نه‌مامه‌كه بچێنه. به‌رپرسه قۆرخچییه‌كان هه‌مان فه‌لسه‌فه‌یان هه‌یه
به‌ڵام به‌دیوه خراپه‌كه‌ی: ئه‌گه‌ر قیامه‌ت هه‌ڵسا بیر له‌وه
ئه‌كه‌نه‌وه چۆن قازانجی لێ بكه‌ن.
سوپاس بۆ خوا تا ئه‌م ساته ترسی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه‌و حاڵیان له حاڵی هاووڵاتیی ئاسایی خراپتره.
تێبینی: ئه‌و چاره‌سه‌ره هێشتا له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌یه. یه‌ك دره‌مانیش نییه به‌ڵكو چه‌ند دانه‌یه‌كن.
نوێترین نوسینەکانی فازل قه‌ره‌داغی
-
فازل قه‌ره‌داغی
03/04/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
23/03/2020
-
فازل قه‌ره‌داغی
21/08/2019
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/08/2018
-
فازل قه‌ره‌داغی
10/10/2017
-
فازل قه‌ره‌داغی
31/12/2016