خوێندنەوەیەک بۆ کۆبونەوەکەی مامۆستایانی ئاینی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحدا.

وتار/ 22/08/2017 743 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

خوێدنەوەیەک بۆ کۆبونەوەکەی مامۆستایانی ئاینی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحدا.


لەو کۆبونەوەو گفتوگۆیەی کە شاسوار عبدلواحد سازی کردبوو لەگەڵ هەندێک مامۆستای ئاینیدا،هەندێک پرسیارو بیرکردنەوە هات بە ئەندێشەو بیرمدا، کە بەگرنگم زانی بیخەمە بەر دیدی بەڕێزتان.
ئەوە بۆ نزیکەی ۲٦ ساڵە ئەم دەستەڵات دارانە، ئەیدزن، کۆی دەکەنەوە، بیرە نەوت تاپۆ دەکەن لەسەر خۆیان و منداڵەکانیان، داهاتی سنورەکان و داهاتی ئیبراهیم خەلیل کۆدەکەنەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا، تاکە مامۆستایەکی ئاینیم نەدیوە بەرامبەر یەکێک لەو فەرمان ڕەوایانە هەستێتە سەرپێ و بڵێت پێیان (من ٲین لک هذا)، ئەمەتان لەکوێ هێنا؟ بەڵام بۆ شاسوارێکی تازە دەرکەوتوو لە مەجالی سیاسەتدا، ئەم ووتەیە بە کاڵی و بەکوڵاوی دەیان جار هێنا بەگوێیدا!!
۲۷ ساڵە لەتەلەفزیۆنەکانی دەستەڵاتەوە فلیمی خراپ و زنجیرەی تورکی و کۆری و نازانم چی نەما لێی نەدەن بۆمان، مامۆستایەکی ئاینی جورئەتی نەکرد لە کۆبونەوەیەکدا هەستێتە سەرپێ و، بەوانیش بڵێن بۆچی کۆمەڵگەی کوردیمان بەرەو لادان دەبەن.
بەڵام ماشەڵا لە کۆڕەکەی شاسوار عەبدولواحدا، مەلای زۆر بە جورئەت و قسەزانم بینی، کە ئەوەی ۲٦ ساڵە ئەوانی تر ئەنجامیان داوە پێیان نەووتوون، بەڵام بۆ ساڵێک و چەند مانگێکی ئەم بە شاسوارییان ووت بەزیادەشەوە، باشە وا دەڵێم دەستان خۆش ئەوەی لەبەردەمیداو بەڕوبەڕوو به شاسووارتان ووت ، ئەی ۲٦ ساڵە ئێوە لەکوێ بوون ئەو هەموو شتە پەخش دەکران لە کەناڵەکانی تەلە فزیۆنەکانیانەوە، تەنانەت زۆر جار سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان و بیروباوەڕیشیان کراوە، بۆ وورتەتان لەدەم نەهات!!
مەڵێن باسمان کردووە لەسەر مینبەر، من باسی مینبەر ناکەم باسی ئەو هەموو کۆبونەوانە دەکەم کە بەدرێژایی ئەم ۲٦ ساڵە کردوتانە لەگەڵ سەرۆک و جێگرو دەستەڵاتدارەکانی تردا، کوا جارێک ئاوا هەستانەوەو بڵێن ستۆپ دەستەڵات ئیتر وانابێت، وەک بەرامبەر شاسوار ئەنجامتان دا، یان ئایەت و فەرمودەکان تەنها شموولی شاسوار دەکات.
مەلای زۆرم دی لەو کۆبونەوەیەدا کە باڵیان بادەداو خۆیان گیڤ کردبویەوەو تەنانەت بەرگرییان لە دەستەڵاتداران دەکردو بەشان و باڵی بنەماڵەی کێ و بنەماڵەی کێدا شیعاریان دەخوێندەوە.
بەڵام کە دەڕۆنە لای ئەو کاربەدەست و سەرۆکانەی کە دەستەڵات دارن و خاوەنی هێزو پارەو چەکن، نوتق لەدەمیان نایەتە دەرەوە، هەر خەریکی پیا هەڵدان و پەخشان خوێندنەوە و سێڵڤی گرتنن لە تەنیشتیاندا.
لەم ووتارەمدا مەبەستم تێکڕای مامۆستایانی ئاینی نییە بەگشتی، زیاتر مەبەستم ئەوانەیە کە بێدەنگ بوون بەرامبەر دەستەڵات و لەبەرامبەر ئەو ستەم وناداودییەدا چاویان نوقاندووە، ، بەڵام بەرامبەر شاسوارێکی بێ سوارو سەرباز ، ئەمان بوون بە عیزەدینی کوڕی عەبدسەلام لێی ، وەبەهیچ شێوەیەک مەبەستم بەرگری نییە لە شاسوار عەبدولواحیدو دژی مامۆستانی ئاینی بێت.
چونکە وەک دەوترێت، دۆستم ئەوەیە دەمگرێنی و دوژمنم دەمخاتە پێکەنین.
وە داوام لەو مامۆستایانەو هاوشێوەی ئەوانەیە، ئەم جارە کۆبونەوە لەگەڵ هەر سەرۆکێک و فەرمان ڕەوایەکی تردا، ئەو دوو پرسیارەش لەوان بکەن:
۱- من ٲین لک هذا. ۲. وە پێیان بڵێن بەکەناڵەکانتان ئەخڵاقی ئەم میلەتە تێک دەدەن، ئەگەر بەردام بن لەسەری ئەوە هەرگیز پشت گیریتان ناکەین.
هیوا محمد کریم

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌