نەیارەکانمان دروستکراوی خۆمانن، ئیتر با گلەیی لەکەس نەکەین.

وتار/ 04/01/2019 970 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

نەیارەکانمان دروستکراوی خۆمانن، ئیتر با گلەیی لەکەس نەکەین.

کاتێک کە منداڵ بووم ئەو بەسەرهات و ڕوداوانەم دەبیست کە بەسەر کورداندا هاتووە لە سەردەمانی زووداو خیانەت دوای خیانەت  لەیەکترییان کردووە، بەقەد هەموو دنیا ئازارم پێی دەچەشت و پێیەوە دەتلامەوە، دەمووت ئاخر چۆن دەکرێت و چۆن شتی وابووە، کە خیانەت گەشتبێتە ئەوەی بەدەستی خۆت ئاگر لەماڵی خۆت بەربدەی میرنشینێک یان دەستەڵاتێکی کە لە گۆشت و خوێنی خۆت بێت، بیدەیتە دەست بێگانەیەک، یەکێک لەوانە بەدەستەوە دانی قەڵای دم دم  بوو کە بە ئاسانکاری و ڕێخۆش کردنی کوردێک ئەوە ڕویدا..
بەڵام هەر لەتەمەنی خۆمدا و لە ساڵەکانی نەوەدەوە هەزارەها نمونەی هاوشێوەم دیووەو لەگەڵ ڕوداوەکاندا سەرمان سپی کرد ، ئیتر بۆم دەرکەوت، ئێمە تازە لەگەڵ ئەمجۆرە هەڵسوکەوتەدا دەست و پەنجەمان نەرم کردووە، بەئاسانی ناتوانرێت تەرک بکرێت، بەڵام بەڕاستی تا ئەمە بیرکردنەوەو کرداری کوردان بێت هەتا ماوون ناگەن بەهیچ و نابن بە هیچ، ئیتر بۆچی گلەیی لەفارس و تورک و عەجەمیش بکەین بڵێین داگیرمان دەکەن و ستەممان لێ دەکەن، یەکێک لەوانە تورکە کە کورد قوربانییەکی زۆری داوە لەسەر دەستیاندا وکوشت و بڕی زۆر کراوون لە کۆن و نوێدا، من لێرەدا سەرنجتان بۆ بەشێک لە (ڕۆڵی عەلمانییەت لە دروست بوونی مەینەتی کورد)  لەنوسینی مسعود عبدالخالق دا ڕادەکێشم،  وە بزانن کە ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ، کێ دەستی هەبووە لە بتەوکردنی پێگەکەیدا لەسەرەتاداو کێ پشتیگری بووەو چۆن پێگەی خۆی قایم کرد، دوایش بوو بە ئەژدیهایەک و بەربووە گیانی کوردان!!!
بەڕاستی خۆم تووشی شۆک بووم بە خوێندنەوەی ئەو بەشەی ئەم کتێبە:
هێشتا مستەفا کەمال ئەتاتۆرک لەسەرەتادا بوو زۆری پەنای دەهێنایە بەر کوردەکان، بەپێی ڕای (تۆماس بوا) و (ڕۆبەرت ئۆڵسن) و زۆربەی ڕۆژهەڵات ناسەکان ئەگەر کوردەکان عەشایەروو ئەفەندییەکان یارمەتییان نەدابوایە ئەتاتۆرک بەسەر ئەستەمبوڵ زاڵ نەدەبوو..
لەکتێبی (دراسات فی الحرکە الکوردیە المعاصرە)هاتووە ئەو سوپایەی ئەنقەرەی گرت زۆر بەی هەرە زۆری کورد بوون، زیاتر لەوەش بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانی دەگمەن باس لەوە دەکات کە کوردەکانی ئەوروپا مانگانە یارمەتییان کۆکردووتەوەو بۆ ئەتاتورکیان ناردووە!!!، تەنانەت خودی ئیحسان نوری پاشای سەرۆکی شۆڕشی ئاگری داخ ، ئەوکاتە سەرگوردی عەسکەری هەموو ئەستەمبوڵ بوو ، ئەو ئەستەمبوڵی دا بەدەست ئەتاتۆرک، وای لێ هات بەشێک لە شێخ و مەلای سادەش بەناوی  (گوایە ئەتاتۆرک دژی ئینگلیزو ئەرمەنەو ڕزگارکەری دارالاسلامە) بونە پاڵپشتی!!
هیوا محمد كریم

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌