خۆزگە نە ئەمردین یەکجار دادگەریمان لێ دەدین!

وتار/ 25/03/2019 631 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

خۆزگە نە ئەمردین یەکجار دادگەریمان لێ دەدین!


لە سەروبەندی دابەش کردنی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانی هەڵەبجەدا، دەمەوێت ئەوە بڵێم زۆر تامەزرۆم بۆ یەکجار ، زۆرنا هەر یەکجار ، ئەوەم دەدی کە دابەش کردنی و پێدانی شتێک بە دادگەرانەو بێ ستەم و خزم خزمێنەو حزب حزبێنەو دەست ڕۆشتن و واستەو واستە کاری جێبەجێ بکرایەو وەک هەموو ئەو شتانەی پێشوتر تێ نەپەڕێنرایەوە.


ئێستەش لەم کاتەدا کە باس باسی دابەش کردنی تابلۆ تایبەتەکانی ئۆتۆمبیلەکانی هەڵەبجەی شەهیدە ئومێد دەکەم ، هیوا دەخوازم کە بە دادگەرانە ئەو تابلۆیانە دابەش بکرێت و لە بەرژەوەندی شارەکەدا بەکار بهێنرێت، ئیمتیازات نەبەخشرێتەوە بە کەسە حزبی و دەستڕۆیشتووەکانی دەستەڵات لەم شارەدا ، بەڵکو بە بەرنامەیەکی ئاشکراو بەشێوەیەک شەفاف دابەش بکرێن، کە داهاتەکەی لەبەرژەوەندی شارەکەدا بەکار بهێنرێت ، بکرێت بە سەرمایەکی باش بۆ بوژانەوەی شارەکەو خزمەتکردنی ..
پێم وایە دەتوانرێت بە ژمارە تایبەتەکانی تابلۆکان، هەنگاوێکی گەورە لەخزمەت کردنی شارەکە بەرەو پێشەوە ببرێت، بەڵام هەر بیرکردنەوەیەکی تری ناداگەرانەو حزبییانە لەو بارەوە هەموان لێی زیانبەخش دەبین.


چونکە ئێمە لەم شارەداو لەهەموو شارەکانر تری کوردستاندا نادادگەری و خزم خزمێنە، ئەوە لەخۆمانەو ئەوە لەخۆمان نییەو ئەوە خزمی کاک فڵانەو ئەم شتانەی زۆرمان دیووە، بۆنمونە بادوور نەڕۆین، هەر لەم شاری هەڵەبجەدا کەسی وا هەیە بەیەک ساڵ خزمەتەوە دوو سێ زەوی وەرگرتەوە، کەسی واش هەیە ددان لەدەمیدا نەماوە هێندەی خزمەت کردووە هێشتا پارچە زەوییەکی وەرنەگرتووە!!!
ئەگەر زەویەکەشی پێ بدەن ئیسته هیچ دڵی پێ خۆش نییە تام و چێژی لێ نابینێ!! ئەم نمونەیە مشتێکە لە نمونەی خەروارێکی نادادگەری لەم شارەدا، تەنانەت لەم شارەدا خوێنکاری واهەیە زەوی پێدراوە، بەڵام مامۆستاکەی بە ۲۰ و ۳۰ ساڵ خزمەتەوە، هێشتا نازانێ زەوی چییە!!


بۆیە لێرەدا داواکاری من تەنها ئەوەیە تکایە ، ڕجایە،  تابلۆکان بەبێ دەست تێوەردانی هیچ کەسێکی دەست ڕۆشتووی ئەم  شارە بخرێنە مزایەدەیەکی ئاشکراوە، هەروەک خۆتان بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵام بە فیعلی و کرداری نەک هەر بە زمان و قسە، چونکە پێشتر قسەی گەورەی بەرکامێرامان زۆر دیووەو کرداری  ژێربەژێرو نهێنی پێچەوانەی ووتەکانیشمان زۆر دیووە!!
 وەپاشان داهاتەکەی لەخزمەت شارەکەدا بەکار بهێننەوە، چونکە ئەگەر شەفاف بن لەم پرۆسەیەدا پێم وایە داهاتێکی باشی لێ دەستەبەر ئەکرێت.
بۆ ئەوەی  ونیش و خەڵکی ئەم شارەش ئاواتەکەمان بێتە دی و بڵێین ، ئۆخەی نەمردین بۆ یەک جار دادگەریمان بینی و جێ بەجێ کراو خزمی فڵان و خرمی فیسار دەوری نەبوو لەم شارەدا..
ئەگەر وانەکەن و دەستی تێوەربدرێت، ئەوا ستەم و نادادگەری هەر یەک شتە ئیتر عەرەب کردبێتی پێشتر لەم شارەداو کورد بیکات لە ئێستادا  هەر لەم شارەدا هیچ جیاوازییەکی نییە..
هیوا محمد کریم

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌