کۆڕۆنا کوشندە ترە یان گەندەڵیی؟
وتار/
15/03/2020
620 جار بینراوە
هیوا محمد کریم
کۆڕۆنا کوشندە ترە یان گەندەڵیی؟
ئەگەر سەرنج بدەیت، لەو کاتەی کۆڕۆنا ڕووی لەم هەرێمە کردووە، هەموومان خرۆشاوین، لە گەورە تا بچووک هەست بەلێپرسراوی دەکەین و هەوڵی ڕێگرتنی دەدەین بەووتار بەکردار هەریەکەو لەئاست خۆیەوە، بۆ ئەوەی تەشەنە نەکات و هەموومان گیرۆدە نەبین، تا ئێرە کارێکی باش دەکەین و دەست و چاوی هەموان خۆش بێت.
بەڵام لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە پێشەوە، ئایا کۆڕۆنا زۆر کوشندە تر بووەو خەڵکی کوشتوە یان گەندەڵی بەرپرسان ؟ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆرتر زیانی لێمان داوەو زەرەرەند بووین لێی یان ڤایرۆسی حەزی بەرپرسان بۆ پێکەوە نانی سامان و سەروەتی بێ سنوریان ؟
زۆر بەدڵنیایی و بێ هیچ گومانێک ئەم گەندەڵی و دزینی داهاتەی کە بەرپرسان دەستیان داوەتێ لە لەسەدا ملیار زیاتر کوشندە ترەو زیانی بەمیلەت گەیاندووە.
دەزانن چۆن ؟؟ تا ئێستە لەم هەرێمە ٥ ملیۆن کەسییەی ئێمەدا تەنها یەک کەس کۆچی دووایی کردووە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەویش دەووترێت، بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی نەکردووە، بەڵکو تەنها هەڵگری ڤایرۆسەکە بووەو چەندان نەخۆشی گرانی تریی هەبووە پێشتر، چونکە ئەو کەسەی کە ڤایرۆسەکەی بۆ گواستووەتەوە ئێستا ساغ و سەلامەتە لەژیاندا.
بەهەرحاڵ با وا دابنێین و بڵێین تەنها کەسێکیش کۆچی دوایی کردووە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەی با بپرسین لەو کاتەی ئەمانە دەستیان داوەتە گەندەڵی و دزینی سەروەت و سامانی ئەم نیشتیمانە، چەند کەس لە برسا و لەنەبونیدا دەستیان چووەتە گیانی خۆیان و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە ؟ چەند کەس لە دەریای ئیجەدا خنکان ؟؟ چەند خێزان لەبەر نەبوونی و نەداری لەیەکتر جیا بوونەوەو منداڵەکانیان بێ لانەو بێ جێگا بوون، چەند گەنجی دەست ڕەنگیین سەری خۆیان هەڵگرت و ڕوویان لەغوربەت و ئاوارەیی کردوو ئێستە ووڵاتێکی تر خزمەت دەکەن، یان لەسوچێکی ئەو ووڵاتەدا هەناسەی سارد هەڵ دەکێشن ؟؟ چەند نەخۆش بەهۆی دەرمانی قاچاغ و ئێکسپایەری ئەمانەوە کۆچی دووایی کرد، یان کەوتنە سەر جێگا بۆ هەتا هەتایە ؟؟ چەند کەس بەهۆی بازرگانی کردنی ئەمانەوە بەکەل و پەلی خراپ و ئێکسپایەر توشی شێرپەنجە بوون ؟؟ چەند کەس لەپێناوی نەدرکاندنی نهێنی یان بەرژەوەندییەکی ئەمانەدا کران بە قوربانی فیشەکێک لە شەوە تاریکەکاندا ؟؟ چەند ئافرەت بەهۆی هەڵەی ئەمانەوە یان لەبرسا توشی لەش فرۆشی کران ؟؟
ئیتر لێرەدا جارێکی تر پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوە ئایا کۆڕۆنا کوشندە ترە یان گەندەڵی ؟؟ بێ گومان هەموو ژیرێک دەزانێ کامیان کوشندە ترە، چونکە ژمارەی قوربانییەکانی کۆڕۆناو گەندەڵی بەراورد ناکرێن ، لێرەدا جارێکی تریش پرسیارکی تر سەر هەڵ دەدات ، ئەویش ئەوەیە ئەی ئەو هەموو جۆش و خرۆشانەمان بۆچی هەیە بۆ کۆڕۆناو بەڕەنگاری دەبینەوە، بەڵام فزەمان لە خۆمان بڕیوەو بە ووشەیەکیش ڕووبەڕووی گەندەڵی نەهامەتی ئەمان نابینەوەو جۆش و خرۆشمان لەخوار سفریشەوەیە !! ، ئەگەر دەڵێن ئاخر ئەم نەخۆشییە درمە و بڵاو دەبێتەوە، ئەی مەگەر حەزکردن لە گەندەڵی و دزینی داهاتی میلەت درم نیەو ناگوازرێتەوە بۆ کوڕوو وەچەو خزمی گەندەڵەکان و ئەوەندەی تر خەڵک ماڵ وێران ناکەن؟ وەهەرەوەها ئەم ستەمە ناگوازرێتەوە بۆ منداڵ و وەچەی ستەم لێکراوەکان و توشی هەمان دەردوو مەینەتییان ناکاتەوە ؟؟
ئەوەندەی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجمان داو ئەنجامی دەدەین، لەسەدا یەکی ئەوە دژی ڤایرۆسی گەندەڵی بویانەیەو ڕووبەڕووی بوینایەتەوە ئێستە هایلاڤ دەژیایین و دەژین...
هیوا محمد کریم ..
نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم
-
هیوا محمد کریم
26/03/2020
-
هیوا محمد کریم
15/03/2020
-
هیوا محمد کریم
10/11/2019
-
هیوا محمد کریم
25/03/2019
-
هیوا محمد کریم
06/03/2019
-
هیوا محمد کریم
04/01/2019