تەنەکەی خۆڵی ئەلیکترۆنی و عەریزەی ئەلیکترۆنی!!

وتار/ 10/11/2019 774 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

تەنەکەی خۆڵی ئەلیکترۆنی و عەریزەی ئەلیکترۆنی!!

لە وڵاتێکدا دەژین، هەر ڕۆژەو شتێکی سەیرو ناوێکی نوێ بەرگوێمان دەکەوێت، هەر ڕۆژەو بەزمێک بۆ میلەت دەنێنەوەو بەشتێکەوە سەرقاڵیان دەکەن، بۆ ئەوەی چێنێکی تری حکومڕان خۆیان تەنهاو تەنها سەرگەرم و سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆلارو دروستکردنی کۆمپانیای زەبەلاح و کردنەوەی بیناو باڵەخانەی جۆراو جۆری خۆیان بن!!
وە بتوانن باشتر سەفقە بازرگانی و داهاتە نەوتی و موشتەقاتەکەی زەبەلاحتر و مۆنۆپۆڵ تر بکەن، بەڵام خەڵکی تر بەهەندێ شتی لاوەکییەوە سەرگەرم و سەرقاڵ بکەن ، وەک وەرگرتنی پارەی تەنەکەی خۆڵ و عەریزەی ئەلیکترۆنی و سیستەمی کارتی زیرەکی کارەباو دەیان ناوی ترو شتی تر، ئەگەر ماوەیەکی تریش بەوەوە سەرقاڵمان نەکەن بڵێن بەخەڵک  ئیتر تەنەکەی خۆڵی بەردەرگاکانیشتان دەکەین بەسیستمی تەنەکەی خۆڵی ئەلیکترۆنی و زیرەک!!!، وەک عەریزەی ئەلیکترۆنییەکەیان و کارتی زیرەکی کارەبا جوانەکەیان!!
یان سەنج بدەن ماوەیەکی زۆر ئەو خەڵکەیان خستبووە هەلاکەتێکەوە، وەڵا سیستمی موچەتان بۆ دەکەین بە ئەلیتکڕۆنی!! ، یان سەرقاڵ کردنی خەڵک بەوەی هەرتاکێکی هەرێم پشکێکی نەوتی پێ دەردێت!!
بەڕاستی سەیرە، لەو هەموو داهات و خێرو بێرەی ووڵات کە هەبوو پێشترو ،وە ئێستەشی لەگەڵدا بێت هەر هەیە، بەڵام دەستی بەسەردا گیراوەو لەبەر مونافەسەو  بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی و کەسی قۆرغ کراوە، بۆیە بەش ناکات، تۆی بێی نەتوانی ئەوانە بگەڕێنیتەوە بۆ حکومەت و بوجەیەکی باشی لێ پێکبهێنی، بەڵام چاو ببڕیتە ئەو ۹ موچەیەی بە خەڵکی دەدەن، یان خەڵکێک کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوی نییەو داهاتی مانگانەی سفرە،  لەڕێی وەرگرتنی پارەی تەنەکەی خۆڵ و عەریزەی ئەلیکترۆنی و هەزاران ناوی تری بێ سەروبەرەوە لەخەڵکی وەرگریتەوەو مێشکیان سەرقاڵ کەی !! بۆ ئەوەی گیرفانی خۆیان  هەمیشەو هەردەم هەرسەرقاڵ و پڕ تر بێت!!
یان دەتانەوێ بەم شتانە بوجەی دزراوو لەو خەڵکە کۆکەنەوە کە کەمێک لەژیاندا ماوە، هەر وەک چۆن پارەی نەخۆشەکانتان لە نەخۆشخانەی هیوا کێشایەوە،!!
دەزانن تەنها چی ماوە بیکەن بۆ کۆکردنەوەی بوجەو داهاتی حکومەت؟؟
تەنها ئەوە ماوە بچن ناوێکی تر دانێن  بۆ ئەو خەڵکەی کە مردووەو ئێستە لەسەر قەبران بە ئیسراحەت ڕاکشاوە، لەوێش وازیان لێ مەهێن، مەیەڵن بە ئیسراحەت ڕاکێشن، سەرانەیەکیان لێ بسەنن، ئیتر لەژێر هەرناوێکدا بێت گرنگ نییە، خۆ ماشاللە خۆتان زۆر زیرەک و بەسەلیقەن لە دانانی ناوی نوێ و سەرنج ڕاکێشدا بۆ هەڵتەکاندنی گریفانی میلەت!!
ئیتر بەم شێوازە هونەریە جوان و دانسقەیە، نە دەهێڵن ئەم خەڵکە بژی ،  نە نەخۆش چاک بێتەوە، نە مردوش ئیسراحەتی یەکجاری بکات!!!
ئێوەش دوای نۆش و کەیف و سەمای خۆتان، وەرزشی سویدی ناو باخچە چەندان دۆنمییەکانتان و بەسەرکردنەوەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانتان ، جاروبار وەرنە بەر شاشەو  تەلەفزیۆن و بڵێن دەبێت گوێ لەخەڵک بگیرێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت وەڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە!!!  وەک کوردەواری دەڵێت (دەمە چێت لێ کەمە)...
هیوا محمد کریم.



نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌