چی زۆر ناشرینە ؟؟؟! بەشی هەشتەم .

وتار/ 02/09/2016 1065 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

یخە بەعەکە .
 جیاوازی چیە لەنێوان مرۆڤ و بەعەدا ؟ بۆچی خودا مرۆڤی لەبەعە جیا کردۆتەوە ؟ مەگەر خودا ڕێزی لەمرۆڤ نەگرتوەو نەیکردوە بەجێنشینی خۆی لەزەویدا ؟ ئێ با .
 مەگەر فەزڵی مرۆڤی نەداوە بەسەر هەموو دروستکراوەکانیدا ؟ ئێ با . مەگەر هەموو گەردونی بۆ مرۆڤ موسەخەر نەکردوە ؟ ئێ باااااااا و بیبڕەوەو بچۆسەرئەسڵی مەوزوعەکە ، ئێ توکەلامی خودا مرۆڤت بینیوە بچێتە پارکێک بۆئەوەی هەناسەیەکی ئارام بدات و جەوێک بگۆڕێت ، پاشماوەی خواردنەکەی هەڵنەگرێتەوە ؟ ،
 ئێ نا .
 ئێ تو عەچەمەتی خودا مرۆڤت بینیوە دار و گوڵ و جوانی پارکەکە بشکێنێ ؟ ئێ نا .
 ئێ تو جوانی خودا ، مرۆڤت بینیوە هیچ شوێنێک بەپاکی نەهێڵێتەوە لەپارکەکەدا و بەهەرچوارلای خۆیدا توێکڵە گوڵەبەڕۆژەو قنە جگەرە فڕێ بدات ؟ ئێ ناااااااااااو بیبڕەوە ، شێتمان ئەکەیت یان ڕائەبوێریت ؟ هیچیان بەڵام حەزئەکەم بێی لەگەڵم وەرەئەتبەم بۆ پارکی شەهیدان لەشوێنی عەلوە کۆنەکەی سلێمانی ، تابەچاوەزەقەکانی خۆت بیبینیت کە ئەوە مرۆڤ وای لێ کردوە نەک بەعەکە ، ئاخر سوێندتان بۆ ئەخۆم نەنکم مانگایەکی زەردی چاوگەورەی هەبوو لەبەکرەجۆ زۆر عاقڵ و پاک و تەمیز بوو ، نەنکم دەیان بەیت شیعری بەسەرا هەڵئەدا ، کاڵێ چاو کاڵێ ، زەردی ڕوئاڵێ ، قەزات لەماڵێ ،،،، باش بیرم نەماوە شیعرەکانی بەڵام دێڕی وای بەسەرئەومانگایەدائەوت لەوکاتەیا حەزم ئەکرد منیش مانگا بومایە ، تەشتێک کای بۆ دائەنا لەگەڵ سەتڵێ ئاو نەنکیشم دەستی ئەکرد بەدۆشینی ، باوەڕبکەن نیوهێندەی ئەو مرۆڤەبەعانەی پارک پیس ئەکەن پشتیرەکەی پیس نەئەکرد ، لەشوێنی خۆی نەئەجوڵا تا مەنجەڵێک شیری لێ ئەدۆشی ، مانگاکەی نەنکم هەرشیاوی ئەوەبوو بیبەیت بۆ پارک و جەوی پێ بگۆڕیت ، مرۆڤەکانی ئەوپارکەش هەرشیاوی ئەوەن گەوڕ و پشتیریان بۆ بکەیتەوەو خەریکی تەپاڵە ماڵین و گسک لێدانی سەرەنوێلک بن ، من کاتێک ئەڵێم حکومەت گەندەڵە ئێوە پیاماهەڵمەشاخێن ، ئاخر وەڵڵا گەڕەکی شەعبی و پارکیان نەوتوە ، گەڕەکی شەعبی و جۆلانەو خلیسکێنەیان نەوتوە ، مرۆڤی دەبەنگ و پیس و چەپەڵ و جەوگۆڕین و سەوزاییان نەوتوە . دانیشن بەخێر و بەعەییتان باش .
بەرزان ئەیوب ، سلێمانی ، ڕێک لەپشتیرەکەی عەلوەکۆنەکەوە . بەشی نۆیەمیش ئامادەیە بەناوی (مەلای جگەرەخۆر )

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌