لەساڵیادی مانگرتنەکەی ساڵی 91 دا
وتار/
05/12/2016
795 جار بینراوە
بەرزان ئەیوب
لەساڵیادی مانگرتنەکەی ساڵی 91 دا
بەرزان ئەیوب
من خوێندکاری یەکی ناوەندی بووم ، ڕۆژانە لەخوێندنگای کاژاوی
کوڕانەوە پۆل پۆل بەڕێیان ئەکردین بۆ هوتاف کێشان و پشتگیری مانگرتوان ،
مانگران سەروەرن پێشڕەوی جەماوەرن ....
مان ئەگرین مان ئەگرین هەتا وەڵام وەرئەگرین ...
ئەگەرئێوە یوئێنن مافی کوردمان بۆ بێنن ....
ئیتر کاکە ئەمەڕۆژێک نەبوو دوان نەبوو من و هاوڕێ خوێندکارەکانم تەواو
بێزار ببوین ، ڕۆژێک کۆمەڵێک خوێندکاری سەرسەری و چوختیم کۆکردەوە و بەهەمویانم وت
وەرن با هوتافەکان تێک بدەین ، وتیان چۆن
؟
وتم هەرچیم وت بەدواما بیڵێنەوە ...
وتیان ئامادەین یەڵڵا پێشمان کەوە
دەستم نا بەلایەکی دەممەوەو بەهەموو هێزم هاوارم کرد
ئەگەر ئێوە یوئێنن سەرو ژنمان بۆ بێنن ....
باوکەڕۆۆۆۆۆ بو بە چ پێکەنینێک ، باوەڕبکەن وەختێکم زانی هەوادارێکی
زۆرم لێ کۆبوەوە ، وتیان دەی بەقوربانت بین فوی پیابکە ، منیش خەریک بوو لەخۆم بایی
ئەبوم ، هوتافی گاڵتەجاڕانەم ئەکێشا چل پەنجا کەس لەدوامەوە ئەیان وتەوە
مان ئەگرین مان ئەگرین تا سەرو ژن وەرئەگرین ...
ئەگەر ئێوە یوئێنن ژنی جوانمان بۆ بێنن ...
مافی کوردو ژنمان ئەوێ ئازادی بۆگەنجمان ئەوێ ...
چەندین دروشم و هوتافی تر کە هەندێکیان ڕوی نوسینەوەیان نیە ،
هەمویان بەشێوەیەکی تەنز و بەهاوارکردن لەناو کۆڵانەکانی گەڕەکی کارەباکەی شاری سلێمانی
بەدەستەجەمعی ئەمان وتنەوە ....
من هەرئەوکات زانیم یوئێن گاڵتەشی بەهاواری کورد نایەت ....
من هەرئەوکات زانیم زلهێزانی نێودەوڵەتی جڕتی سێ بەچوار بۆ
مافی کورد لێ ئەدەن ...
من هەرئەوکات زانیم تەواوی دنیا فشقیاتیان بەمافی کورد دێت بۆیە
من هوتافەکانم کردە فشقیات و هەموو ڕۆژێک چوار جڕتی فول کوالیتیم بۆ یوئێن و زلهێزانی
دنیا لێئەدا ......
دانیشن بەخێر و بۆمافی کورد کەس مان نەگرێت ، کورد خۆی مافی خۆی
کردوە بەناوکەفی قۆنەرەی هێزە نێو دەوڵەتیەکان .....
نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب
-
بەرزان ئەیوب
09/06/2018
-
بەرزان ئەیوب
05/12/2016
-
بەرزان ئەیوب
03/12/2016
-
بەرزان ئەیوب
02/12/2016
-
بەرزان ئەیوب
18/11/2016
-
بەرزان ئەیوب
07/11/2016