بڕیارەکەی ئەوقاف باشترین بڕیارە

وتار/ 03/12/2016 1139 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

بڕیارەکەی ئەوقاف باشترین بڕیارە
بەرزان ئەیوب
ئەگەر بەعەقڵێکی کراوەوگەورەوە لەوبڕیارە بڕوانین ، بۆمان دەرئەکەوێت وەزارەتی ئەوقاف لەژیانی کار کردنیاندا بڕیارێکی وەها تەندروست و گونجاویان دەرنەکردوە،ئەم بڕیارە زۆرتر لەبەرژەوەندی ئیسلام و حورمەت و ڕێزی تاکی موسوڵمانە ...
گەنجی واهەیە تەمەنی 17 ساڵە هەرچی بێ ناموسی و سەرسەرێتی هەیە ئەیکات،ئێ بۆ لەتەسکەرەکەی بنوسرێت موسلیم ؟؟؟
نابەشەری واهەیە هەرچی زیناو بەدئەخلاقی هەیە ئەیکات و لەتەسکەرەکەشی نوسراوە موسلیم ، وەڵڵاهی زوڵمە ،،، ئێ بۆ ؟؟؟
سوێند بەڕەبی کەعبە گەورەترین زوڵمە لەوشەی موسلیم ، مەشروبخۆر و سوخۆر و قومارچی لەتەسکەرەکەیان نوسراوە موسلیم ...
وەڵڵاهی لەکفر خراپترە لەتەسکەرەی مافیاکانی کورد بنوسرێت موسلیم ...
موسلیم کەسێکی دەستپاک و داوێن پاکە .
موسلیم مرۆڤێکی ئەخلاق بەرزو بەویژدانە .
موسلیم دزی لە مامۆستا ناکات ، قوتی خاوەن پێداویستی تایبەت ناشارێتەوە ،
داهاتی وڵاتێک تاڵان ناکات ...
موسلیم یانی سالم بون ، یانی ڕێز گرتن لەکەرامەت و دەستنەبردن بۆ شەرەف و ماڵی کەس ...
لێیان گەڕێن با ئەو وشە گەورەیە لەتەسکەرەکانیان بکەنەوەو قێزەونیەکانی خۆیان هەربۆ خۆیان بێت ...
دانیشن بەخێر هەی ناموسلیمینە ....

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌