شۆڕش چۆن و بەکێ ئەکرێت ؟؟؟

وتار/ 18/11/2016 1196 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

شۆڕش چۆن و بەکێ ئەکرێت ؟؟؟
بەرزان ئەیوب
هەرچی مەلاهەیە مێزەرەکانیان نەکەن بەپەتی سێدارەو بانگی حەق و ویژدان نەدەن بەگوێی زاڵم و ستەمکاراندا شۆڕش بناغەکەی دروست نابێت ....
تەواوی مامۆستا و خوێندکاران بە تەباشیر و تەختە سڕەکانیان چاوی مافیاکان کوێر نەکەن شۆڕش کڵپەی زانست و زانیاری ناسێنێت .....
سەرلەبەری فیتەرچی و سکرابچی و پەنچەرچی تالیبەر نەکەن بە ق .... ی سیاسیەکانا شۆڕش ئاگری حەق ناگرێت ، من قوڕگیان ئەڵێم ئێوەش ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن کوێ ئەڵێن ....
هەرچی دکتۆر و پەرستار و موزەمید هەیە پرۆکاین نەکەن بەدەمار بۆ نەوت خۆر و موچەدزەکان ، شۆڕش چرۆی هیوای سەوز ناکات ....
تەواوی ئەندازیار و تەلار ساز و میکانیکساز بە پڕگاڵەکانیان گیانی مەسئولینی دزو خائین کون کون نەکەن شۆڕش شەپۆلی هەناوی هەڵناقوڵێت ....
هەرچی لەحیم چی و تەنەکەچی و ئاسنگەرچی هەیە بەچەکوشەکانیان سەری زوحاکە پارە دز و نەوت خۆرەکان پان نەکەنەوە شۆڕش گڕی شەرەف لەهەناوی بەرنابێت ....
سەرلەبەری دارتاش و جوتیار و کرێکار بەبێڵ و خاکەناز بە دڕێل و بە مشار ، جەستەی ئێکسپایەری نیشتیمان فرۆشان هەنجن هەنجن نەکەن ، شۆڕش خاکی پاکی بەپیت و بەرەکەت نابێت ....
تەواوی ڕەش و ڕوت و عەرەبانچی و دەستگێڕە بێ نازەکان نەخرۆشێن و ڕانەپەڕن ، شۆڕش ناچێتەسەر سکەی تۆڵەو سەرناگرێت ....
شۆڕشی ئێمە شێتێکی ئەوێت بەمیز ستەم ڕاماڵێت ، بەتف خائینان شەرمەزار بکات ، بەڕقی پیرۆزی جەللادان بەنەفرەت بکات ، بەئومێدی بەدی نەهاتوی خاکی ژێر پێی زاڵمان بە دۆزەخ بکات .....
شۆڕشی ئێمە جورئەتی ئەوێ ، غیرەتی ئەوێ ، ئینتیمای ئەوێ ، ئیرادەی ئەوێ ، خۆڕاگری و ئارامگری ئەوێ ، دەست لەدەست و هێز لەخودای ئەوێ ....

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌