ئافرەتی کورد دایناسۆڕە ؟؟؟

وتار/ 09/06/2018 2239 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

ئافرەتی کورد دایناسۆڕە ؟؟؟

خەڵک کە بێ ئیش بوو لەشەڕ ئەگەڕێت ، مرۆڤ ئەگەر باری دارایی و ئابوری و گیرفانی خراپ بوو هیچ بابەتێک وەک خۆی نابینێت ، بچوکترین قسەت لێ ئەکەن بەکێوو بەرد ئەبارێنن بەسەرتا ، هەزار تەفسیری ناشرین بۆ ڕەئیەکی ئینسانیت ئەکەن ...

خەڵک کراوەتە کۆیلەو جورئەت و غیرەتی نیە لەبەرامبەر ماف و قوت و دەنگی دزراویا ئەلفێک بڵێت ، بەڵام وەک شێر پەلاماری کەسانێک ئەدەن کە دەسەڵاتی سەربازیان نیەو بۆچونێکی جیاوازیان هەیە ...

مەلا مەزهەر خۆراسانی ناوێکی دیارو کەسایەتیەکی جیاواز و بانگخوازێکی ئاینی بەشێوازی نوێی سەردەمیانە لەکوردستانی عێراق ...

ئەو پیاوە تەنز و قسەی خۆش زاڵە بەسەر شێوازی ئاینداریەکەیدا ، هیچ کات شەرمی نەکردوە لەکەس و ڕاستگۆو ڕاشکاو بوە لەجێبەجێکردنی پرەنسیپ و مەبادیئە دینی و شەخسیەکانی خۆیدا ...

پیاوێکە قسەی دەرەوەو ناوەوەی وەک یەکە ،
زمانی درۆکردنی سفرەو ناتوانێ نمایشی دوو ڕوانە بکات ، ناتوانێ لەسەرەوە قسەی لوس و هەڵخەڵتێنەر بۆ خانمان بکات و لەژێریشەوە شوڵیان لێ هەڵکێشێت ...

بەرنامەیەکی هەیە لەکەناڵەکەی خۆی ( تیڤی سروشت ) بەناوی خەندەی ڕۆژوەوان ، لەم بەرنامەیەوە قسەی خۆش و بەزم و بەسەرهاتی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک باس ئەکات ، ڕەخنەی توند لەسارد و سڕی خانمانی کورد ئەگرێت ، بەگریانەوە دوعای شیفاو چاک بونەوەو کاری خێریشیان بۆ ئەکات ، قسە بە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ ئەڵێت ، دوعا بۆ پێشمەرگەی داماوو خاک و میلەتەکەی ئەکات ....... هتد

من نازانم و شک نابەم ئەو پیاوە سەربەلایەنێکی دەسەڵات بێت ، ئەگەر بشبێت مافێکی سروشتی خۆیەتی و خەڵک ئازادە لەئینتیخاب کردنی حیزب و ڕەئی سیاسی خۆی ...

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوا باسێکی وروژاند کە زۆرترین قسەو ڕەخنەو گلەوگازەندەی وەدوی خۆی مێزەرو مەلایەتیەکەی خست ...
خەتاکەش لە دیجیتاڵ میدیاوەیە کە تەواوی مەبەست وقسەکان وەک خۆیان بڵاو ناکەنەوە و وەک ئایەتی لاتقربوالصلاە ، وانتم سوکاراکەی ئەپەڕێنن ...
مامۆستا باسی زیناو داوێن پیسی پیاوی کرد و هەجوی کردن ، بەپیاوی داوێن پیسی وت سوک و چروک و بێ ئابڕوو ، وتی بیست دەفتەر ئەدات بۆ سوڵحی بەد ئەخلاقی ، بەڵام ئامادە نیە دە دەفتەر بدات بە دە گەنجی گوندەکەی زەواجی پێ بکەن ، بایی پێنج دەفتەریش ئاڵتون بۆ ژنی یەکەمی بکڕێت و ڕێگە بدات پیاوەکەی بەحەڵاڵی ژنی دوەم تاچوارەم بێنێت ، تا ئێرە ئاساییەو هیچ کێشەو عەیبەیەک لەقسەکانیا نیە ، ئەمما ئەوەی خەڵک کردویەتی بەکێشەو ناوی ئەوی پێ ئەزڕێنن لەبەشێکی قسەکانیا وتی ئافرەتی کورد وەکو ئاغا وایەو هەر ئەمر ئەکەن ، ئەگەر پیاو بیەوێت ژنی دووەم بێنێت ئەبن بەدایناسۆر ، وتیشی ئافرەتی فارس و تورک و عەرەب زیاتر خزمەتی پیاو ئەکەن و ئەوان گونجاو ترن بۆ هاوسەرگیری ...

تەنیا هەڵەیەک کە مامۆستا کردی گشتاندنی خانمان بوو ، ئەگەر بیوتایە هەندێ لەخانمان هیچ کێشەیەک ڕوی نەئەدا ، هەرچەند من دڵنیام مەبەستی ( لەهەندێ ) خانمان بوو .....

جا بامنیش باسی سیفەتی ( هەندێ )
خانمی داینەسۆریتان بۆ بکەم ...

نزیکەی 25 ساڵ لەمەو بەر مامۆستا شێرزاد حەسەنی نوسەری کورد لەکۆڕێکدا باسی ئافرەتی کوردی کرد ، وتی ئافرەتانی ئێمە سەعاتێک خەریکی ماکیاژ و خۆ جوان کردنە بەڵام ئەگەر کوڕێک پێی بڵێت ماشااللە کەجوانیت ، کچەکە پێی ئەڵێ گوو بخۆ بێ ئەخلاق ، خۆت خوشک و دایکت نیە ، ئامادەبوان چەپڵە ڕێزانی شێرزاد حەسەنیان کرد ، ئێ برا قەسەم بەخوا ئەو قسەیەی مامۆستا شێرزاد هەمان داینەسۆرەکەی مەلا مەزهەرە بەدیوە ئەدەبیەکەیدا ، کچێک پێی بڵێی جوانیت و ئەو پەلامارت بدات دایناسۆرە ، باوەڕبکەن من و دابانی برام لەهەڕەتی لاویماندا کچێکمان تەنیا بەوە توڕە ئەکرد پێمان ئەوت ( کە جوانیت )
ئەویش هەموجارێک پێی ئەوتین گوبخۆن بێ تەربێتینە ...

کچی فارس پێی بڵێ چقد خوشکلی خنم ، یانی چەند جوانیت خانم ، بەتۆنێکی ناسکی کەمانچەییانە پێت ئەڵێ مێرسی ئەزیزیم چشمات خوب میبینی ، ئەوەندەناسک و ڕۆمانسیانە وەڵامت ئەداتەوە هەتا یەک مانگ تای عیشق بەرت نادات و ڕاستەو خۆ سمێڵت ئەوەرێنێت ...
ئافرەتی تورک و عەرەب هەرباس ناکەم چۆن بە گویلە گویلە و گەڵبی حەبیبم پیاو وابەستەی خۆیان ئەکەن ، چەند بەئەتەکێت و پڕ لەقسەو جەوی ڕۆمانسین ...

هەندێ لە ئافرەتی کورد هەرکەئەچیتە داوای ئەڵێ ئیشت چیە ؟ مانگی چەند داهاتت هەیە ؟ شەوان سەعات چەند دێیتەوە ؟ چەند برادەرت هەیە ، چەند جار ئەچیت بۆ تەوالێت ؟ چەند مەشروب ئەخۆیتەوە ، چەند نوێژ ئەکەیت ، چەند ژەم نان ئەخۆیت ، چەند ، چەند ، چەند ........ مێشکت طوط ئەکات و هەرچی پێی بڵێن غەریزەو پیاوەتی تیات ناهێڵێت ...

ئینجا 25 مسقاڵ ئاڵتونی خلیجیم ئەوێت ، ماڵی جیام ئەوێت ، تاقم نوستن و پەردەی پەمەییم ئەوێت ، مەتبەخی هەواییم ئەوێت ، کەوانتەری ئێڵی ئیتاڵیم ئەوێت سێتە قاپی فەخفوری سپی خەت ڕەشم ئەوێت تڕو تەشقەڵەم ئەوێت ، جڕو جانەوەرم ئەوێت ، دەبەسە مردووت مرێت ئەمە داینەسۆری نەبێت چیە ؟؟؟

کاتێکیش ئەچێتە ماڵی زاوا نازانێ دووچێشتی جوان لێ بنێت ، ناتوانێت دوو میوان بەڕێبکات ، کوڕە ئەو ئیمانە کزەیان بسوتێنم سمێڵی خۆشیان پێ چاک ناکرێ ، خوا عەلیمە ئافرەتی وائەناسم سمێڵی ئەڵێی جاترەیە بەشی یەک مەنجەڵ نۆکاو توکی زبری پێوەیە هاهاهاهاهاهاهاهاها

جا ئەڵێن داینەسۆر کاتی خۆی تەنیا پیاوی خواردوە و بەهیچ شێوەیەک دەمی نەبردوە بۆ ئافرەت...
دەی ئەوە خودا تایەفەو خێڵی داینەسورەکانی لەناو برد و جۆرێکی تر لە زیندەوەری بۆ پیاو نارد هەتا مادییەن و مەعنەوییەن بیخۆن ...

عەزیزانم مەلا مەزهەر ناخی پاکە و نازانێ درۆو دووڕویی بکات ، هێزو چەک و سەربازی نیە ، بەبیلاهی ئەوقسەیەی ئەو کردی لاهوری شێخ جەنگی بیکردایە یەک کەس نەیئەوێرا فزەی لێوەبێت ، بۆچی ؟ چونکە باش ئەتانزانی جوتەگونی بۆ ئەکردن بەلەوزەتێن ...

کابرا لەدەڤەری ئەو لایە چ ئازایەتیەکی تێدایە لەدەڤەری ئەملاوە هێرش بکەیتە سەر کەسێکێ بێ چەک و دەسەڵات ؟

داخی هیچ نەیکوشتوم مەجموعەیەک برادەری ئەزیزو بەڕێزم بەربونەتە شان و ملی چەکوش کاری تیا ئەکەن ، وەڵڵا ئیسلامی ناشرین کردوە ، کورە بڕۆن ئەو ئیمانە هاڤەتان بسوتێنم ئێوە خۆتان هەوڵ بدەن جوانترین ڕەفتار نیشانی خەڵک بدەن ....

دانیشن بەخێر و ئەوەنە پەنجە مەکەن به لوتتاندا ، زەلامی واهەیە ئەوەنە پەنجەی بردوەتەناوەوە لەلوتیەوە چاوی ئەخورێنێ

بەرزان ئەیوب ، سلێمانی

وێنەکەش من و جەنابی مامۆستا مەزهەر لەمەولودێکا ، لەوێش چپاندمان بەگوێی یەکاو وتمان
( مثنی و ثلاث و رباع ) بژی چیچان



نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌