بۆ مامە قوباد پیاوەکەشخەکە ، مامی بچوک

وتار/ 02/12/2016 2121 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

بۆ مامە قوباد پیاوەکەشخەکە ، مامی بچوک
بەرزان ئەیوب
مامەگیان سوێندت بۆ ئەخۆم ئەو مامۆستایانەی هاتونەتە شەقام و خۆپیشاندان ئەکەن هاواری برسێتی و سەرمابون و بژێوی ژیان ئەکەن نەک مونافەسەی کورسی و پۆستەکەی تۆ .....
ئاخر چونکە کوڕی گەورەی مامیت هەرگیز چاوەڕێی ئەوەمان لێ نەئەکردی بە ڕقەوە ئازاری مامۆستایان و فەرمان بەرانی شاری سلێمانی بدەیت !!!
مامی بچوک ئەوەت زانیوە سەیارەسوتاندن و داری کارەبایی لێدان و غازی خنکێنەر و هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستایان لەدەڤەری سلێمانی ، هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ کوشتنی مەلا لەناوماڵەکەی خۆیدا لەدەڤەری هەولێر !!!
ئاخر خۆتۆ چەندین ساڵ لەئەمریکا ژیاویت و یاساو سیستەمی وڵاتانی پێشکەوتوخوازت بینیوە، بەڕاستی ناکرێ سیاسەتی بانێکەو دوو هەوا لەدوو تڕە شاردا پیادەبکەیت !!!
مامەگیان تەنیا داوای خەڵک لەتۆ ئەوەیە بژێوی ژیانیان باش بکەیتەوە ، موچەو مافە ڕەواکانیان بۆبگێڕیتەوە ، چۆن دڵت هات بڕیاری ئازاردان و زیندانییان واژۆ بکەیت ...
ئەوەت زانیوە مامی بچوک کۆتایی هەردەسەڵاتێکی دیکتاتۆر ناشرین ترین و خراپترین کۆتاییە ؟!!!
مامە قوباد گیان تائەوڕۆژەی وەفات ئەکەیت سەرۆک بە ، ئەمما دادپەروەربە ، بەویژدان بە ، میهرەبان بە ...
تا کۆتایی تەمەنت سەرۆک بە ، بەڵام زاڵم مەبە ، توندڕەو مەبە ، تاک ڕەومەبە ...
وەک مامی گەورە بە ، سیاسیەکی حەکیم بە ، باوکێکی دڵ گەورەبە ، سەرۆکێکی خاکی بە ...
وەک باپیرت هەست ناسک و پڕ لە وشەو پڕ لەڕستەی ئەدەبی بە ، دیوان بە ، دیوانی تێرکردن و بەرگی هەژاران بە ، سفرەیەکی بەخشندەبە ، خۆشحاڵی دڵی بێ نەوایان بە ....
لەکۆتایشدا لەسەر شێوەزاری قسەکانی خاڵە نێچیرەوە پێت ئەڵێم ، کوکە قوبود بۆڕۆستی ئەو جومونە سۆرەت زۆر لێ جۆانە .....
هیوادارم ئەم پۆستە ببینیت و کەمێک کاریگەری هەبێت لەسەرت ، زۆرنا کەمێکیمان بەسە ...

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌