مامۆستایانی دەڤەری بایکۆت ....بایکۆتەکانتان مەشکێنن

وتار/ 07/11/2016 871 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

مامۆستایانی دەڤەری بایکۆت ....بایکۆتەکانتان مەشکێنن

بایکۆتەکانتان مەشکێنن ( یو ئێن ) هۆشداری داوە تا یەک هەفتەی تر دەوامی سلێمانی دەست پێ نەکاتەوە پرۆسەی خوێندنی هەموو کوردستان بەئەژمار نەبوو حساب ئەکرێت ، ئارامی زیاتر بگرن و واز لەماف و داواکاریەکانتان مەهێنن ، موچەدزراوەکانتان لەقوڕگی نەوت خۆرەکان دەربێننەوە ، تەنیا لەساڵی 2015 ملیارەها دۆلار نادیارە لە حساباتی ئەونەوتەی بەدزی و گزی فرۆشراوە ...

ترسی ئەوەتان نەبێت مناڵ ساڵێکیان ئەفەوتێت ، یان ئایندەیان نادیار ئەبێت ....
ئایندە ، گیرفانی تۆیە ...
ترس ، بێ پارەیی تۆیە ...
خەم ، نەبونی و برسی بونی تۆیە ....
ئێستا هێڤار جەلال کە ستافی ستۆدیۆ ڕیکوردە لای من میوانەو چەندین ساڵە زانکۆی تەواو کردوە دانەمەزراوە ، تەکسیەکی کڕیوە سوێند ئەخوات ڕۆژی واهەیە یەک داخلی ئەکات ، ئێستا ئەڵێ ئەمڕۆ یەک دینار ئیشم نەکردوە هاهاهاهاهاهاهاها ئای تڕحێو لەخوێندن و زانکۆو ئایندەو بێ پارەییتان ...

ئای تڕحێو لەخەمی مناڵ و فەوتانی ساڵێکی خوێندنیان ....

کوڕە چاوی مناڵ دەربێت ئەگەر دایک و باوکی بێ پارەو برسی بێت ....
مناڵی سەگباب تاگەورەئەبن چاوی مرۆڤ دەرئەهێنن و ڕۆژی هەزار بێ تەربێتی ئەکەن ، هەزارجار دڵی دایک و باوک ئەشکێنن ، هەزار جار شەڕی کۆڵان و درواسێ ئەکەن ، خەمی ئەوان بەجێی خۆی ، گەورەترین خەم ئێستای بێ پارەیی خۆتانە ......

مامۆستایانی عەزیزم ، ئەم شەڕەی ئێوە لەدژی هیچ حزبێک نیە ، دەستی کەستان لەپشت نیە ، ئەوەی هەیە و نیە تەنیاو تەنیا شەڕی برسی نەبونی خۆتان و خێزان و مناڵەکانتانە ، شەڕی خەم خواردنی ئایندەو داهاتوی نادیاری خۆتان و مناڵەکانتانە ، کۆڵ مەدەن و شکۆی خۆتان نەشکێنن ، هەڕەشەی وەزیرەبچکۆلەکە ساردتان نەکاتەوە ، سوێندتان بۆ ئەخۆم وەزیرەگەندەڵەکەی پەروەردە هەردوو دەستی لەبنی هەمانەکەوە دەرچوەو چاوەڕێی هەڵوێستی ئێوەیە ، ئێستا دڵەکوتەیەتی کەچۆن ئابڕوی خۆی و حکومەتەکەی ئەچێت لای یوئێن و لەو هەموو نەوت و سامانەسروشتیە پارەی دزراوی ئێوەیان بۆ نادرێتەوە .....
بەردەوام بن ، پەتەکەی وەزارەتی پەروەردە ، پەتی زوڵم و خیانەتیان لەهەڵوێستی ئێوەیا ئەپچڕێت ...

بەرزان ئەیوب ، لەدەڤەری بایکۆتەوە ، دەڤەری شەرەف و شانازی ، دەڤەری ڕەت کردنەوەی زوڵم و ناعەدالەتی

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌