پە‌رله‌مان به‌رله‌كاراكردنه‌وه‌ی،شكۆی بۆ بگێڕنه‌وه‌

وتار/ 16/08/2017 505 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

پە‌رله‌مان به‌رله‌كاراكردنه‌وه‌ی،شكۆی بۆ بگێڕنه‌وه‌
نوسینی: سەلیم کۆیی
دوای تێپه‌ڕبونی (24) ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان ، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌یه‌كێك له‌و ئامانجه‌ گه‌ورانه‌بوو ڕژانی ده‌ریایه‌ك خوێن و مێژوویه‌ك له‌ده‌ربه‌ده‌ری وچه‌رمه‌سه‌ری له‌لایه‌ن میلله‌تی كورد بۆ دراوه‌، ئایا ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌عه‌مه‌لی كردنی دروشمه‌ بریقه‌داره‌كانی دیموکراسی و بەدامەزراوەیی کردن هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هەڵدەگرین یان ڕووەو دواوە دەگەڕێینەوە.

 دوای بیست وچوار ساڵ له‌نه‌هامه‌تی وشه‌ڕی نه‌گریسی ناوه‌خۆ و ده‌یان قه‌یران له‌لایه‌ك ، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ده‌یان ساڵی گه‌لێكی خێرله‌خۆنه‌دیوی به‌رده‌م ئه‌نفال وكیمیاباران بۆ ئاسوده‌یی وخۆشگوزه‌رانی له‌لایه‌كی تر، ئینجا ئه‌وه‌ چاره‌نوسمان بێت هه‌ر ڕۆژوساڵمان پێ هه‌ژماربكه‌ن ، كه‌چی كه‌سانی ناوحزبیش هه‌رده‌م له‌بیری فراوانكردنی زیاتری پێگه‌ و زۆركردنی كۆمپانیاكانیان بن ، واقیع له‌هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بێت چۆن ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێك كه‌مایه‌ی خۆشگوزه‌ران بونی هاووڵاتیان ئه‌نجامه‌كه‌ی بێت .

هه‌موومان ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان له‌هیچ شتێكی كه‌م نیه‌ ته‌نها ده‌ستی ئه‌مین بابەندبون بەیاسا نه‌بێت ، هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بە توانا مرۆیی و سامانه‌سروشتیه‌ له‌بن نه‌هاتوه‌كان هه‌رله‌ كه‌رتی كشتوكاڵ  تانه‌وت وكانزاكان ، كاتێك گه‌نده‌ڵی ودزی و پاوانخوازی بەهەدەردانی سامانی گشتی ونەبونی موچەو خزمەت گوزاری مافە سەرتاکانی ژیان ووەهەرێمیش بخرێتە ژێرباری قورسی قەرزدای کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نیو دەوڵەتی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ستی له‌بینه‌قاقای میلله‌ت نابێ ئیتر چاوه‌ڕێی چی ده‌كرێت ، ئومێد له‌سه‌ر چی بینابكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م واقیعه‌ قێزه‌ونه‌ی هه‌رێم له‌گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی ودزی ڕێگه‌ی لێنه‌گیرێت، ئه‌وه‌  ده‌بێ به‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌ورە بۆ سه‌رهه‌موان به‌نقوم بونی كه‌شتیه‌كه‌ هه‌موان نقومی ژێرئاو ده‌بین .

له‌ئێستادا باس و خواس له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گه‌رم وگوڕیه‌كی تێكه‌وه‌توه‌ به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موان ئه‌وه‌ بزانین به‌ته‌نها كاراكردنه‌وه‌ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ ناكات ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی له‌پشته‌وه‌ نه‌بێت، به‌واتایه‌كی تر بەر‌له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویسته‌ شكۆی بۆ بگێڕدریته‌وه‌ ،نه‌وه‌ك هه‌ر ڕۆژه‌ی هێزێك له‌كاری بخات و به‌لێدوانێكیش واده‌و ڕۆژی ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌ی بۆ دیاری بكرێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه‌ له‌قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌چێت نه‌ك په‌رله‌مان.

گرفتی به‌رده‌م خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان پۆست وپاره‌یه‌ ، ئه‌م دوانه‌ش به‌پێنج لایه‌نه‌كه‌ نه‌بێت چاره‌سه‌ر نابێت ، چاوه‌ڕێ نه‌بین به‌ڕێككه‌وتنی دووحزب وسێ حزب ئه‌نجام ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵكو له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌رێكی تۆكمه‌ وبنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م دۆخه‌ی  هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ی قۆناغی پێش پە‌كخستنی په‌رله‌مان هه‌رپێنج حزبه‌كه‌ كه‌خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مانن ، به‌كاغه‌زی سپی و بێ دوودڵی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆ به‌ڕوون وڕاشكاوی گرفته‌كان بخرێنه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بۆ هه‌ر گرفتێك له‌هه‌ر بوارێك ڕاوێژبه‌كه‌سانی پسپۆڕ بكرێت و دواتر بکرێت بەپڕۆژەیەک و بخرێتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی خستنە سەرئەرزی واقیع.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌