گەڕانەوە بۆ گەشتی ژیانم

وتار/ 15/03/2018 977 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

گەڕانەوە بۆ گەشتی ژیانم
نوسینی : سەلیم کۆیی
دوای تێپەڕبونی زیاتر لەنیو سەدە دەگەڕێنەوە خاڵی سەرەتای ژیانی کوردایەتی، یەکێ لەگرفتە هەرەگەورەکانی قیادەی سیاسی کورد ئەوەیە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ واقعەکە نی یە ، نەلەسەرەتای خەبات کەلە شێستەکانەوە دەستی پێ کرد نەلەگفتوگۆکان ونەلەسەردەمی حوکم ڕانی دا.

 لەدەرەوەی قیادەی سیاسی خوێندنەوەی زۆرو باشی بۆکراوەو بۆی دەکرێ، بەڵام گرفتێکی تریان ئەوەیە گوێ نەگیراوە، کورد خاوەنی کەسایەتی و بیرمەندی زۆرە بە هیچ کات لەپرسەگرنگەکان ناگەڕێنەوە بۆلایان گەشتی ژیانم دوا نوسینی بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا مسعود محمدە کە کوڕی مەلای گەورەی کۆی یە نە قیادەی سیاسی سودی لەمامۆستا مسعود بینی و نە زانایانی ئاینیش سودیان لە باوکی بینی بەداخەوە لەکاتێکدا لەهەشتایەکان نامەی بۆ گۆرباتشۆف سەرۆکی ڕوسیا ناردو ڕێنوێنی کرد کە واز لە بیری چەپ بێن و هیچ سودێکی بۆ کۆمەڵگا نی یەو سەردەمی بەسەر چوە دوای چەند ساڵێک هەموی هەڵوەشایەوە بەڵام ئێمەش وەکو گەلی یۆنان هیچ سودمان لە بیرمەندەکانی خۆمان نەبینی چۆن ئەوان خاوەنی ئەو هەموو بیرمەندە بون پاشان بەدوی قەشەو مەترانەکان کەوتن.

 مسعود محمد لە ناوەڕاستی پەنجاکان دەبێتە نوێنەری کورد لە مجلسی اعیان وپاشان لەبەغداد دەمێنێتەوەو لەگەڵ چەقی گۆڕانکاری یەکان دەبێت ئەوەش بەدورو درێژی لە گەشتی ژیانم باس دەکات کەزۆر هەوڵی بێوچانی داوە کە کورد درێژە بە گفتوگۆ بدات و لەگەڵ عبدالکریم قاسم تێکی نەدات کەلەبەرژەوەندی کوردو هەرێمی کوردستان نی یە بەڵام گوێی پێ نادرێ وپێشنارەکانی هیچ بایەخێکی نابێت کورد پەروەرانی ئەوکات چیان پێخۆش بوە هەر ئەوە دەکەنە بڕیارو کاری لەسەر دەکەن.

 گرفتەکە لەوەدایە دوای ئەوتەمەنە دورودرێژە لەخەبات وقوربانی و وێرانکاری لە نێوان شۆرش وحکومەتی عێراق دا جگە لە هێنانەدی کۆمەڵی بەرژەوەندی ووڵاتان و بەرژەوەندی کەس وحزب چێتر هاتەدی؟ لەکاتێک دا هەموو داواکاری یەکانیش بێتەدی نابێتە قەرەبوو کردنەوەی ئەو هەموو زیانە کوشندانەی بەر خەڵکی کوردستان کەوت هەرلە ئەنفال وکیمیا باران و ڕوخان وکاولکردنی هەرچی ئاوەدانی هەیە لەم کوردستانە ئەوەش بیروبۆچونی کۆمەڵێ کەسایەتی وڕۆشەنبیری ترهەروابوو کەبەهانە نەدرێتە خەڵکی قین لەدڵ وشۆفێنی بۆ کوشتن وبڕین وکاولکاری کە لەئێستادا ڕاستی یەکان چاکتر دەدروشێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌