پەیوەندی یەکانی هەرێم و بەغدا بەرەو کوێ!

وتار/ 08/04/2019 858 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

پەیوەندی یەکانی هەرێم و بەغدا بەرەو کوێ!

سەلیم کۆیی

لەهەموو قۆناغەکان دا واقیع ئەوەی سەلماندوە هەر کات پەیوەندیەکانی هەرێم  لەگەڵ ناوەند باش بوبێ خەڵکی کوردستان زیاتر سود مەند بووە ،  وەبەپێچەوانەوە پەیوەندی یەکان خراب بوبێ و ڕوو لەئاڵۆزی چوبێت ئەوە خەڵکی هەرێم باجەکەی داوە ، ئەوەش هۆکاری زۆرە وناچینە ناو وردەکاری یەوە ، بەڵام بەگشتی لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەرزی ونزمی زۆری بەخۆوە بینی تا کار گەیشتە بڕانی موچەو ریفراندۆم ولێک جیا بونەوە، هەروەک  دەرهاوێشتەی خراپی لێکەوتەوە  کە هەموو دەرگاکان بەسەرمانا داخران و ووڵاتان لەسەرمان یەک دەنگ بوون کەنابێت هەرێمی کوردستان وا مامەڵە بکات.

 لەو بارەیەوە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خستە گەڕ تاوەکو وەکو خۆی لێ بکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێ دەسکەوتی گرنگمان لەدەست دا هەروەک لەڕووی دبلۆماسیەتەوە رەسیدی پەیوەندی نێو دەولەتیشمان زۆر دابەزی و متمانە لە نێوان ئێمەو ووڵاتان زۆر کەم بویەوە ،ئەوەش لەئەنجامی بێ ئەزمونی و نەخوێندنەوەی واقیعی ئێستای ناوچەکە و جیهان بوو.

لەئێستاداجۆرێک لە بێدەنگی باڵی بەسەرپەیوەندی یەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کێشاوەو یەکلایەنە بودجەو موچە ڕەوان دەکەن ، وەک دەبینین ئاهێک بەدڵی خەڵکی هەرێم دا هاتوە ،  یەکەم ئەوەی ئێستا موچەی تەواو وەردەگیرێت دووەم پەیوەندی یەکان ئارام بۆتەوەو خەڵک لەدڵە ڕاوکێ ناژین .

کەواتە دەبێ هەڵوەستە لەسەر ئەوە بکەین ، ئایا دۆخەکان لەداهاتودا چۆن دەبێت؟  پێم وایە پێویستیمان بە بیرکردنەوەیەکی ورد هەیە بۆداڕشتن ودروست کردنی پەیوەند یەکی باش لەگەڵ بەغدا لەبەر دوو  هۆکار :
 یەکەم لەدوای نەمانی ڕژێمی بەعس دا هیچ کات کورد دەرفەتی وای بۆنەهاتۆتەپێش کە خاوەنی ئەو پێگە بەهێزە بێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکە خاوەنی پێگەی سەرۆک کۆمارو چەند وەزیرێکی سیادی وخاوەن پێگەو وتارو پێگە نێودەوڵەتی یەکان خۆ ئەکەر ببینە حکومەتی سەربەخۆش هەر ئاوا دەبێ .
دووەم لەئێستادا مەترسی ئاڵۆزی و بۆنی شەڕ وتێکجون لە ناوچەکە دێت لەو حاڵەتەدا گەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق گرفتی نەبێت وپەیوەندی یەکانی باش بێت بێگومان پارێزراوتر دەبێت ئەوە بۆ کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانیش ڕاستە لەبەرئەوەی کورد پشتیوانی ڕاستە قینەی نی یە ئەوەندی سودی لێوەر دەگیرێت سودی پێ ناگەیەندرێ ، بۆیە بۆپاراستنی لە گێژاوی ناوچەکە تاکە چارەسەرێک ڕێکەوتنە لەگەڵ ناوەند.

لەئێستادا و خۆشبەختانە هەلی باش ڕەخساوە بۆ هەرێمی کوردستان کە بتوانێت هەنگاوی باش بنێت بەرەو بەغدا لەبەر ئەوەی هەماهەنگی باش هەیە لەنێوان هەرسێ سەرۆکایەتیەکە وبەرگریان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرێت ،  لەگەڵ ئەوەشدا فشارێکی زۆریشیان لەسەرە لەلایەن کوتلەکانی پەرلەمان ولایەنە سیاسی یەکان لەلایەک و هەماهەنگی نەکردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش کە ئەوە زەنگێکی زۆر مەترسی دارە بۆ هەرێمی کوردستان کە دوبارە بکەوێتەوە ژێر فشارو موچەبڕێن کە ئەمجارە ئەوە ڕوبدات وا بەئاسانی چاک ناکرێتەوە ،ئەوەش بەهۆی پابەند نەبونی هەرێم بەنەناردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە ، بۆیە پێم وانی یە ئەو جۆرە هەماهەنگی یە یەکلایەنە هەروا بەردەوام بێت ئەوەش بەدڵنیای یەوە هیمەتی هەرسئ سەرۆکایەتی یەکەیە بەتایبەتی نیاز پاکی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق ، بۆیە گرنگە هەڵوەستەیەک بکرێ با ئەوەشمان لەدەست نەچێ وفریای بکەوین.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌