ساحەی تەحریر یا پەرلەمان

وتار/ 05/12/2019 604 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

ساحەی تەحریر یا پەرلەمان
سەلیم کۆیی


 عێراق لە قەیرانێکی قوڵی سیاسیدا دەژی ، لەسەردەمی حزب بەعس و پێشتر تەدەخولاتی نێو دەوڵەتی بەشێوەیەکی پەنهان کاریگەریەکی کەمی هەبوو، عێراق لەلایەن یەک حزبەوە بەڕێوەدەبرا ، دزی ودرۆو گەندەڵی بەشێوەیەکی دیاری کراو لەبازنەیەکی بچوک دابوو.

 دوای ڕوخانی ڕژێم هەموو ئەوانە پێچەوانە بویەوە بەجۆرێک هەرحزب و کوتلەیەک کە پەیدا بوو وەک حکومەتێک مامەڵەی دەکرد ، بەدروشمی جیاجیاو ناوی گەورەو بەرگری لە موقەدەساتی نەتەوەو دین ومەزهەب و دەیان ناونیشانی تر ، ئەوە جگە لەتەراتێنی وڵاتانی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی ،تەنانەت هیچ ووڵاتێک نەما عەسکرو پۆلیسی نەنێرێت بۆ عێراق وهەرێمی کوردستان بەبیانوی بەرگری لێ کردن ، ئیدی یان دەبوایە ئەوە قبوڵ بکرێ یان داعش حازرە، لەگەڵ هەموو ئەوانەش دا حکومەت وپەرلەمانی عێراق لەهەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن خەریکی دابەش کردنی پۆست وپارەی ووڵات بون  لەکاتی هاتنەپێشی پڕۆسەکانی هەڵبژاردنیش نەخشەیان دادەڕشت چۆن دەنگی خەڵک بدزن و تەزویر و گزیکاری بکەن .

لەپازدە ساڵی ڕابردوودا  بەداخەوە گوێیان لەکەس نەگرت ، تا گەیشت بەو نائومێدیەی ڕێژەیەکی زۆری خەڵک بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن نەکات بەڵام لەم حاڵەتەشدا چاکسازییان هەر نەکرد ، بەڵکو کەمی بەشداری خەڵکیشیان بەسیستەمی ئەلکترۆنی چارەسەرکردو هەڵبژاردنیان تێپەڕاند.

دواجار کابینەی حکومەتی ئێستا پێکهات بەسەرۆکایەتی عادل عبدالمهدی کە بەلای هەمویانەوە وەک پیاوێکی سیاسی پەرێز پاک و دوور لەتێوەگڵان لەگەندەڵی سەیردەکرا  ،تەنانەت یەکێک لەهۆکارەکانی کۆک بونی لایەنەکان لەدیاری کردنی وەک سەرۆک وەزیران ئەوە بوو    کوتلەی تایبەت بەخۆی نی یەو بەوەناسراوە  کار بۆ ووڵات دەکات ، بەڵام لایەنە دەست ڕۆیشتوەکان لە دزی ودابەش کردن نەکەوتن تا عێراق بەم ڕۆژە گەیشت.

 لە ۲٥ئوکتۆبەرەوە خەڵکی ناوەراست و خواروی عێراق ڕژانە سەرشەقامەکان و ساحەی تحریر دروست بوو ، کەلەئێستادا بۆتە جێگای ئومێدی گەلانی عێراق ، ئەوەش دەرهاوێشتەی  دەنگی ناڕازی لە سەدا ٦۰ی عێراقە کەلەهەڵبژاردنی ڕابردوو بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراقی کردبوو ،  لایەنە سیاسی یەکانیش دەیان زانی  بەڵام فەرامۆشیان کردبوو ئەوە جگەلە هەژموونی سیاسی ناوچەکەو جەنگی ساردو گەرمی نێوان ئێران وئەمریکاو ووڵاتانی کەنداو کەلە ئێستادا عێراق بۆتە چەقی یەکلا کردنەوەی ململانێکان  بەو بارودۆخەوە کە تیایدایە ، ئەوەش بەکۆی گشتی لای خەڵکی عێراق وبەشێکی زۆری ووڵاتان ئەو قەناعەتەیان بۆدروست بوە کە ووڵات بەوانەو ئەو شێوازە بەڕێوەبردنە ئیدارە نادرێت و پێویستە گۆڕانکاری تێدا بکرێ ، ئەوەش دەزانن بەو حکومەت وپەڕلەمانە گەندەڵە ناکرێت ،لەڕاستی دا سەردەمی ئەوە بەسەرچوو لەڕێگەی حزبەوە گۆڕانکاری بەئاڕاستەی چاکسازی بکرێت ، خەڵک وشیارەو گردبونەوەو بڕیاردان ئاسان بوە ، پێویست بەڕایەڵەی حزبی ناکات بەڵکو ڕایەڵەی تەکنەلۆژیا زۆر بەهێزترو  ئاسانترە،  بۆیە دوای دەست لەکار کێشانەوەی عادل عبدلمەهدی هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ ئەوپۆستە وەربگرێت ، لە ئێستادا گۆڕەپانی تەحریر  باڵی بەسەر دەسەڵاتی سیاسیدا کێشاوەو تازە بەبێ ڕەزامەندی شەقام هیچ بڕیارێک لە عێراق سەرکەوتوو نابێت جگە لەدەست لەکارکێشانەوەی خۆیان نەبێت .

گۆڕەپانی تحریر هەنگاوی گەورەی ناوە هەم لەناوخۆو هەم لەئاستی نێودەوڵەتی ئێستالە ئەنجومەنی ئاسایش ولەسەر ئاستی جیهان خوێندنەوەی جدی بۆدەکرێت کەبەشێکی زۆری ئەو حسابەش پەیوەندی بە هەژمونی ئێرانەوە هەیە، بۆیە هاوپەیمانان دەیانەوێت ئێران لە قالب بدەن ئەوەش بەبێ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە عێراق بەدی نایەت ، بەشێکی تریشی پەیوەندی بەداواکاری و  ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراقەوە هەیە کە چیتر ناتوانن بێ دەنگ بن لە ئاستی ئەو هەوو زوڵم زۆرەی کەدەکرێ .

 دیارە هەموو ئەو قەیران و گۆڕانکاریانەی لەعێراق ڕودەدات هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەلەبەر ئەوەی ناڕەزایەتی لەهەرێمیش هیچی لە عێراق کەمتر نی یەو بەڵکو زۆر زیاترە، شکستەکە بەجۆرێک ڕوی لەهەرێم کردوە کە لەکاتی هەژمون ولوتکەی دەسەڵات لەبەغدا هەرێم نەوتی ڕادەست نەدەکردو داوای ئابوری سەربەخۆی دەکرد ئێستا نەسەرۆکی حکومەت ماوە و هیچ گرنتیەکیش نیە داهاتوی پەرلەمان چی دەبێ ڕەنگە پەرلەمنیش لەسەر هەڵوەشانەوە بێ .

بۆ داهاتوو  پێم وایە هەرێم لەگەڵ ساحەی تحریر ڕێکبکەوێ ئایندەی باشتردەبێت نەک لەگەڵ حکومەتێکی ڕوخاوی بێ خاوەن

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌