کێ لەشکری تورکیای هێنایە هەرێم؟

وتار/ 20/06/2018 796 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

کێ لەشکری تورکیای هێنایە هەرێم؟

دیارە هەروڵاتیک بیەوێ لەشکرکێشی بکاتە سەر ووڵاتێکی تر پێویستی بەئامادەباشی هەیە لە دوو ڕوەوە یەکەم ئامادە باشی ناوخۆيی لە ڕوی سەربازی و لەڕوی دارایەوە, ئایادەتوانی ئيدارەی ئەوشەڕە بکات خاڵی دوەم پەیوەندی بە گرتنه‌به‌ری ڕێکاره‌كانی یاسای نێودەوڵەتی هەیە ئایا ڕێگەی پێدەدرێ یاخود نا.
ئەو دووڕێکارەی ئاماژەمان پێکرد، پێویستی بەخوێندنەوەی زانستی هەیە لەسەر ئەساسی داتاو زانیاری ورد پاشان پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدات .
هەموو ئەوانە بۆهەر دەوڵەتێکی خاوەن سیادە دەبێ پیادەی بکات، نمونەش زۆرە هەر لەسەردەمی جەنگی کەنداوەوە بگرە چۆن بڕیارەکان دەرچوون .
دیارە لەهەرێمی کوردستان لەساڵی۱۹۹۱وە سنورەکانی هەرێم کرایەوەو حکومەتی عێراق وەدەرنرا ،هیچ لایەک خۆی بەخاوەنی سنورەکانی هەرێم نەزانی، بۆیە بووە جێگای تەڕاتێنی ووڵاتان و بە ئارەزوی خۆیان هەرکات بێن و کەی بڕۆن ، دەسەڵاتی هەرێم ڕۆڵی پۆلیسی هاتوچۆی بینیوەوهەر دەستی بڵندکردوە ئەوە لەلایەک ، لەلایەکی ترەوە هەرێمی کوردستان بەناوی کوردایەتی یەوە بۆتە شوێنی حەوانەوەوچالاکی هێزە کوردەکانی نەیاری تورکیاو ئێران و سوریا کە وەکو بنکەی سەربازی و بۆ ڕاهێنان بەکاری دێنن ، بەبیانوی کورد هەر کوردەو کوردستان هەر کوردستانە، ئەوەش لەڕوی کوردو کوردستان تا ئەندازەیەک ڕاستە ،بەڵام لەڕوی یاسای نێو دەوڵەتی نەگونجاوە ،وەخوێندنەوەیەکی نالۆژیکی یە لەکاتێکدا چوار وڵاتی جیاوازو سنورو سیادەی جیاواز هەرێمی کوردستان بتوانی بەری فشارەکانی بگرێت لەکاتێکدا هەرێم خۆی پێویستی بەهاوکاری و پشتگیری ووڵاتان هەیە بەتایبەتی ووڵاتانی دراوسێ.
له هەمان کاتدا هێزە سیاسی یەکانی لەهەرێم جێگیرن باوەڕیان بەو دەسەڵاتەی هەرێم نی یە ،خۆیان بەخاوەنی ڕاستەقینە دەزانن و لایەنی دەسەلات بەخۆفرۆش و جاشی ووڵاتان وێنا دەکەن ،هەر بۆیە ئێستا حکومەتی قەندیلیان ڕاگەیاندوە .
ئەوەی لەهەرێم هەیە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە بەناوی کوردایەتی یەوە لە هه‌موو جیهان وێنای نی یە لەوپەڕی دیموکراسی یەوە بۆ ئەوپەری دیکتاتۆری، لەکاتێکدا لایەنە سیاسی یەکانی کوردستانیش یەک دەنگ نەبن هەر لایەنەو خۆی کردوە بەدەم سپی هەموو کورد ،کاتێ شەڕێک دروست دەبێ بەهۆی هەڵەو غەڵەت حالی بوونی ئەولایەنە دەڵێت شەڕە لەگەڵ هەموو کورد نوێنەرایەتی کورد ڕێکاری خۆی هەیە ئەوەش یا سیستەمی هەڵبژاردن و پەرلەمانە یا کۆدەنگی هەموو لایەنە سیاسی یەکانە ئەگەرنا ناکرێت لایەنێکی سیاسی خۆی بەنوێنەرایەتی هەموو کورد وێنابکا ، دەکرێت بەناوی خۆی و ئەندامانی حیزبەکەیەوە لێدوان بدات.
لەکۆتایی دا پێم وایە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پێش هەموو شتێک نابێت هیچ بەهانەیەک بێڵێتەوە بۆ هاتنی جەیشی ووڵاتێکی تر،بەڵکو خۆی گرفتەکان چارەسەر بکات ، ناکرێ هەر ڕۆڵی تەماشاکەری هەبێت وهەرێم تەسلیمی سەربازی تورکیا بکات کە ئەوە زۆر مەترسی دارە بۆ مانەوەو داگیر کردنی یەکجاره‌كی ، هه‌روه‌ها حکومەتەکەی قەندیلیش یا دەبێ وەکو هێزەکانی ڕۆژهەڵات ڕێز لەم هەرێمە بگرن و چیتر نەبنە بەهانەی جەیشی تورکیاو هەرێمیش وەکو عەفرین ڕادەستی تورکیا بکەن کەبینیمان چ زەرەرێک بەدانیشتوانەکە ودۆزی کورد کەوت بەمەش بەدەیان ساڵ گەڕاینەوە دواوە ، ئیتر یان شەڕ بەرنەوە ناو تورکیاو دیار بەکر وەکو خۆیان دەیانگوت، یاڕێگە چارەی ئاشتیانەو گفتوگۆ بگرنەبەر بۆ چارەسەری یەکجاری هەر وەکو لەنێوان دوو هەڵبژاردنەکەی تورکیا ئەوکاتیش لەكاتێکدا بەڕونی وەکو پێشنیارێک خستمەڕوو .
لەڕاستی دا شەڕی دۆڕاو چارەسەرنی یە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاو لەسەر خاکی کوردان هەر دۆڕانە ،کاتێک شەڕ بکرێ کە بتوانن شەڕەکە بەرنە قوڵایی خاکی تورکیا، ئێستا نەک هەر ئەوەنەماوە بەڵکو قەندیلیش لە مەترسی دایە، حزبی سیاسی و سیاسەتی ژیرانە نابێ شەڕی دۆڕاو و نابەرانبەر بکات، هەر سەیری ئۆردوگان بکەن لەگەڵ ڕوسیا تورکیای لەمەترسیەکی گەورە ڕزگار کردو داوای لێبوردنی لە ڕوسیاکردو هەموو پەیوەندی یەکانی چاک کردەوە ، لایەنی سیاسی کوردی دەبێت تەماشای داهاتوی کوردستان وخەڵکەکەی بکەن وهەوڵی دورخستنەوەی شەڕو مەترسی یەکانی بدەن.


نوسینی : سه‌لیم كۆیی

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌