پەرلەمان نوێنەری خەڵکە یان حکومەت!

وتار/ 02/03/2018 672 جار بینراوە

سه‌لیم كۆیی

پەرلەمان نوێنەری خەڵکە یان حکومەت!
نوسینی/سەلیم کۆیی
 باشوری کوردستان لەوەتەی خاوەنی پەرلەمان و حکومەتە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێ .
لەڕاستی دا دەبوایە پەرلەمان ئەو ڕۆژە هەڵبوەشایاتەوە کە شەڕی براکوژی دروست بوو ، ئەوسا لەجیاتی هەوڵی ڕاگرتنی شەڕەکە ئەوان  دابەش بون بەسەر سەنگەرو بەرەکانی شەڕەوە.

 نمونەی کارەسات بار زۆرە کەلەپەنای بینای پەرلەمانەوە کراوەو پەرلەمانیش ئاگادارنەبوە یاهەر پرسی پێ نەکراوە ئەگەر پەڕلەمانێک نەتوانێ کارەکانی خۆی ئەنجام بدا ، نازانم  چ مانایەک بۆ هەبونی دەمێنێتەوە ؟
ئەوە جگەلەو هەموو ماڵ کاولی و وێرانکاری یەی کە بەسەر ئەم هەرێمەدا هاتوە تا کار گەیشتە ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان و ئیهانەی پەرلەمانتارو لێدانیان ، لەدوای ئەم هەموو بەزمە بەبێ سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان کارایان کردەوە ، ئەوە لێدانی گورزێکی تر بوو لەخەڵکی ڕەش وروتی کوردستان ، ئێستاش بەناوی چاکسازی یەوە لەهەوڵی ئەوەدان گیرفانی بەتاڵی هاووڵاتیان زیاتر بڕوتێننەوە .
 ئایا پێویستە چاکسازی لەخەڵکی بێچارە بکرێ یان لەکاربەدەستەکان یان ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی .
ئایا چاکسازی پێویستە لەسەرێوە بۆخوارەوە بکرێ یا بەپێچەوانەوە ، دەی با هەموو پەرلەمان بتوانێ ڕێگە لەیەک پاڵاوگەی نایاسایی بگرێ ، یان یەک ڤێللای بەرپرسێکی ئەم هەرێمە کەلەسەر موڵکی گشتی کراوەو بەپارەی گەندەڵی  بیناکراوە هەڵوەشێننەوە؟
 وەرن ئەوهەموو لیوای تایبەتی کاکەکان ولشکری پاسەوانەکان هەڵوەشێننەوە نەک موچەی دوسەت هەزاریی خەڵکی فەقیر کە جگە لەوە شتێکی تر شک نابا کەپێشتر بەفەرمانی حکومەت کراوەو ئێستا بە پەرلەمانی هەڵدەوەشێننەوە .

 مەگەر مووچەخۆرانی خوارێ هەڵوەشێننەوە چی لەدۆخەکە دەگۆڕێ ؟ ئەسڵەن پارەکەی بۆکوێ دەڕوات؟  ئایا ئێوە دەزانن حکمەت چی هەیەو چی نی یە ئەگەر حکومەت ئیرادەی چاکسازی هەیەو بەجدی یەتی با لەخۆیان وکەسەنزیکەکانی خۆیانەوە دەست پێ بکەن بالەکۆشک وفێلاکان وپارەی بانقەکانی دەرەوە بێننەوە و دان بەهەڵەی کوشندەی خۆیاندا بنێن وبێنە بەردەمی پەرلەمان داوای لێبوردن بکەن بۆ چاک کردنی دۆخەکە، ئەگەرنا ئێوەی پەرلەمانتار دەبنە نوێنەرێکی باشی حکومەت ودەکەونە سەنگەری دژی هاوڵاتیان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌