سەردانەکەی کوکە نێچێر

وتار/ 01/09/2016 1912 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

ماوەیەک بەرلەئێستا نانەواخانەی زەڵم بەرامبەرمان کرایەوە ، شەوەکەی لافیتەیەکیان هەڵواسی نوسرابوو ، بەبۆنەی دەستبەکاربونمانەوە سبەینێ نان بەخۆڕاییە ، کاکە شەوتادرەنگ هەر خەڵک بوو سەریان بەرزئەکردەوە لافیتەیان ئەخوێندەوە ، هەر ژن و پیاوی گەڕەک بوو لەسەردیوارەوە سەرەتاتکەیان بوو ، دەی سەرتان نەئێشێنم ڕۆژ بوەوەو نانەوا دەستیان کرد بەئیش ، سەرەتا کەس ڕوی نەئەهات بچێت بۆنانی خۆڕایی ، منیش بەئاکۆم ووت ئادەی کەللە گیان بڕۆ هەندێ نانی بەلاشە بێنه ، ئاکۆ ووتی من ؟! بەخوا لەڕوم نایەت ، وتم وەرە فێڵێکم دۆزیەوە بەیەکەوە ئەچین ، وتی باشە . ڕۆیشتین و سڵاومان عەرزکردن و تەوقەو تەرتیبات ، وتم بۆ پیرۆزبایی هاتوین هاهاهاهاهاهاهاهاهاها ، وتیان یاخوا بەخێربێن فەرموو نان بەرنەوە ئەمڕۆ بەخۆڕاییە ، ئێمەش بەتەمسیلێکی ناشرین ووتمان توخوا بەڕاستانە ؟! ، دەبێنن بەشمان بەن ، وەڵڵا هەرئەوەندەم زانی ژن و پیاوی گەڕەک دابارین ، سەیرئەکەم ژنێکی دراوسێمان پێنج هەزاری داناوە و بەمن ئەڵێ بایی هەزارم ئەوێت ، منیش وتم کوڕە پارەکەت لابە هەی تەمسیل ناشرین ، خوائاگادارە شەوبینیم چوارجار لایفیتەکەی خوێندەوە ، کەچی ئەڵێ بایی هەزارم ئەوێ ، کوڕێکی گەنجیش هات دووهەزاری دەرهێناوە ڕێک بەمنی وت ئەوە سەرەکە لەکوێوەیە بایی دووهەزارم ئەوێ ، وتم کورە خوێڕی ئەوجۆرەتەمسیلە ئێمەخۆمان موخریجەکەین ، پیاوێکی تر بەدەنگی بەرز وتی ئەوەکاک بەرزان نانەکەی جوانە ؟ تامی خۆشە ؟ سەیرێکی ئاکۆم کرد وتم ئاکۆ بەبیلاهی ئەمانە وائەزانن من خاوەنی نانەواخانەکەم هەتا زوە بانانەکەمان بەرین و بۆی دەرچین ، جا لەو تەمسیلەی ئێمەناشرینتر ئەوەی کوکە نێچیرە ، کاکیشم وائەزانێ فشەبۆمیسری ئەکات ، وەللا هاتوین بۆ کێسەی موسل و دوسیەی نەوت ، کورە بڕۆۆ گاڵتەجاڕ ، ئەی بۆناڵێی هاتوم بۆ واسیتە کردن بۆ خاڵە گیپنەکەم ، باشە ئەوە ئێوە ئەتوانن خۆتان یەکلایی بکەنەوە و لەو تەمسیلە ناشرینە بێنە دەرەوە ، دەوڵەتی کوردی ڕائەگەیەنن یان لەگەڵ بوغدای موفلیس ئەمێننەوە ؟! ئەگەر دەوڵەت ڕائەگەیەنن فەرمو ڕایبگەیەنن و باهەمومان بەخوێن لەگەڵتان بین و ئیتر بۆ لەسەر خاڵەگیپن شەڕ بەحکومەتی عێراقی ئەفرۆشن ، ئەگەر هەر موزایەدەشە دەوڵەتەکەمان توزاتی خوا نەوتەکە ڕادەست بکەن و خۆشتان و خەڵکیش لەو مەعمەعەیە ڕزگار بکەن کەهەرخۆتان دروستتان کردوە .
بەرزان ئەیوب ، سلێمانی
دانیشن بەخێر و 450 حیمایەتان باش

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌