ئەوانەی کە ( بەڵێ ) بۆ ڕیفراندۆم دەکەن
وتار/
06/08/2017
779 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
ئەوانەی کە ( بەڵێ ) بۆ ڕیفراندۆم دەکەن
دوای( ۲٥ـ ۹ـ ) نەهامەتی قوڕگی میللەتی گرت ئەوکات دەڵێن چی ؟؟
بیخوێننەوە ڕەماشێکە بۆ ڕوونکردنەوەی ئایندە
زۆرێک لەبەرپرسان کاتێک پرسیاری ئایندەی ئەم بابەتەی لێ دەکەی دەڵێت :
کورد ئەنفال و کۆڕەوی و حەسارو نەهامەتی ساڵانی نەوەدەکانی بینی ! بەدیار دەکەوێت کە میللەت دەخەنە بەردەم نەهامەتیەکی دی ،
گوێم لە بەرپرسێک بوو دەیووت کورد هیچ کات لەمە بەهێزتر نابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرسە !
نازانم مەبەستی لە کورد بوو یا ژیانی خۆی ؟
چونک لە ئێستادا کـوردان بێ مووچەو بێ ئاوو بێ کارەباو بێ پەڕلەمان و بێ یاساو بێ ...... ؟؟ ن .
ئەو خاڵە بەهێزانە چی بوو ئەو سیاسیە کاریزمایەی وا لێکردوە وا کە وا بڵێت ؟؟
لە سانا ترین شرۆڤەدا دەرک بە وەڵامی ئەم پرسیارە دەکەی :
دوای ڕاپرسی ئێران و ترکیاو عێراق ڕێکەوتن لەسەر گەمارۆی ئابووری لەسەر کوردستان چی ڕوو دەدات تەنها یەک ساڵ ؟؟
خەیاڵە نەکەی کە بەرژەوەندیان هەیە لە کوردستان بۆیە ئەگەری ڕێکەوتنیان لاوازە !
چونکە :
تورکیا بای ئەوە ژێرخانی ئابووری قایم کردوە کە بگاتە ـ ۲۰۲۳ ـ پێوویستی بەکورد نەبێت ، دیارە ساڵی ـ ۲۰۲۳ ـ
ڕێکەووتن نامەی ( لۆزان ) کۆتای دێت و تورکیاش دەست بەفرۆشتنی نەوت دەکات وەک هەموو ووڵاتانی تر نەووت لە خاکی تورکیا دا هەیە ئەوەی ڕێگە نادات دەریبهێنێت ڕێکەوتنامەی لۆزانە ، ئەگین خاوەنی نەوتەو پێویستی بە باشوری کوردستان نابێت بۆ هەناردەی نەوت ! .
عێراقیش ووردە ووردە جەنگ و فشاری سەربازی لەسەر شان سووک بوە بۆیەخەیاڵ نەکەی پێوویستی ئابووری بە هەرێمی کوردستان بێت !
ئێرانیش ڕووبەری جغرافی وو پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتە زلهێزەکان و پێگە نێودەوڵەتێکەی و درێژی سنورەکانی بۆ هەناردەو هاوردە زۆر لەوە گەورە ترە پێویستی بەڕووبەری چەند کیلۆ مەترەی وەک هەرێمی کوردستان بێت !
کەواتە ئێمە هەرگیز هەوڵ بۆ بوون بە دەوڵەت نەدەین ؟
نەخێر بە پێچەوانەوە هەرکاتێک توانیمان ژێرخان ئابووریمان گەیاندە ئاستی خۆژیی وە هاووڵاتیمان خستە سەر سکەی ژیان کردن و لە بواری ئابووری گەشەی بەر چاومان هەبوو بە پاڵپشت بەکەرتی کشتووکاڵ و کەرتی گەشتیاری هتد ...
وە توانیمان کارکتەری سیاسی کارێزماو تاکی ڕاهێنراوو بە یاساوو یاسای دادپەروەر درووست بکەین دڵنیا بین لە ئایندە ئەوکات دەووڵەت ڕاگەیاندن هەم ئاسان دەبێت هەم جوان تر دەبێت کە گەل بەتەواوی پشتیوانی بکات بە ئیرادە تـر دەبین و بەزوو تـر ئەبینە خاوەن دەوڵەت .
بەم ووتە بەنرخە هەم ووەڵام هەم بیرکردنەوەیە بۆ ئێوەی خۆشەویست بەجێ دەهێڵم :
گۆم تێک چوو ئەوەی زیان دەکات تەنها ماسیەکانن
ئەگینا بۆقەکان دەتوانن باز بۆ گۆمێکی تر بدەن !!
ـــــــــــــــــــ
ئەکبەر غریب ئەحمد
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018