کۆتای گێمی یەکەم بە دیاری کردنی حەجمی کورد کۆتای هات
وتار/
29/03/2018
1205 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
کۆتای گێمی یەکەم بە دیاری کردنی حەجمی کورد کۆتای هات ، سەرتای گێمی دووهەم بەدانداکردن بۆ تورکیا دەست پێدەکات ...
ئەمریکا ئەستێرەیەکی گەشاوەی دوونیای گەمەی سیاسیە ، پێگەی مراوەغە چیترین گۆڕەپانی سیاسی جیهان ئەمریکا بردوێتی بۆخۆی ، هەموو ئەو ڕوداوانەی لە جیهان بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕوودەدەن سینارستەکەی ئەمریکایە ، هەرگیز ناهێڵێت زنجیرەو ئەڵقەیەک لەسەر شانۆی سیاسی تەواو بێت هەتا زیاد لە چەند ئەڵقەو زنجیرەیەکی تسجیل و تۆمار نەکردبێت ،
بەواتایەکی تر کاتێک ڕووداوێک بەرەو کۆتای بچێت سەرەتای لەدایک بوونی ڕووداوێکی ترە بەلای ئەمریکاوە ،
لێزانی ئەمریکا لەوەدا زیاتر دەردەکەوێت کە
ناوبژیوانی یاریەک خۆی دەیکات و هەرخۆشی ئەنجامەکەی دەزانێ و دایڕشتوە لەهەمان کات دا خۆی ئەستێرەی یاریەکەش دەبێت و هەموو دەستەکەوتە مادی معنویەکان بۆخۆی دەبێت ،
پێم وایە ئەم دێڕە تەواوی پێناسەی ئەمریکا بەدرووستی دەدات بەدەستەوە ( کاتێک بەرژەوەندی ئەمریکا هاتە پێشەوە ئیدی ـ ئەخلاق و ـ ئایدۆلۆژیاو ـ بەڵێن و ـ سۆزو ـ نەتەوەو ـ حەق و ـ ئینسانی بوون و ـ خوێنی منداڵ و ـ مافی مرۆڤ و ـ هتد... بەلاوە دەنێت ) ...
ڕاستە ئێمەی کورد مێژوویەکی درێژمان هەیە بەڵام گەلێکی کورت بین و کورت بیرین هەمیشە بەناو دۆست و دوژمنەکانیشمان دەرفەتیان داوین تانزیک بینەوە لە ئامانجەکانمان ، پاشان قەبارەو حەجمی کوردیان بەهێزوو سوپاو عسکرتاریەت و ئابوری گێڕاوەتەوە سەر هەنگاوی یەکەم ، دەوڵەتەکەی قازی محمد نمونەیەکی تازەی ئەو ڕاستیەن ، بەشێوەیەکی تر هەرکاتێک ئەمریکا ڕستەی " دەوڵەت و سەربەخۆی " لای سیاسی کورد کردبێت بە بابەتێکی گرنگ ئەوە ویستویەتی کورد بچوک بکاتەوە ،
ئەمریکا چۆن دان بۆ تورکیا دادەکات ..؟
سەردەمی شەڕی ڕاستەوخۆ لەئەمریکا گوزەشتوە ،
شەڕی نـــــا ڕاستەوخۆ دەست کەوتی مادی و معنوی لەشەڕی ڕاستەوخۆ گەلێک زیاترە بۆ ئەمریکا چونکە هەم چەکەکانی ساغ دەکاتەوەو بازرگانی پێوەدەکات هەم ئامانجەکانی بەدەستدەهێنێت ،
هەرکاتێک ئەمریکا بیەوێ دەسەڵاتی هەر دەوڵەتێک لەناو ببات هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەناو خۆی خۆیدا بەناوی قەیرانی ئابووری و گێڕانەوەی دادپەروەری و مافی هاوڵاتی بەهاووڵاتیانی ناوخۆی ئەو ووڵاتە دەسەڵات لەناو ببات ، ئەگەر لەم پلانەی دا سەرکەوت و نەبوو ، هەوڵ دەدات ووڵاتانی چواردەوری بکات بە دووژمنی
پێم وایە ئەمریکا لەبەرامبەر تورکەکان لە پلانی یەکەم سەرکەوتوو نەبوو ، بەڵام پلانی دووهەمی کە بەدووژمن کردنی دراوسێکانێتی سەرکەوتوو بوو ، بەداخەوە کە تورکی فاشست لە دووژمنایەتی کوردەکانەوە دەستی پێکردوە ،
شەڕی تورکیا لەشەڕی نەتەوەییەوە دەبێت بەشەڕی ئایدۆلۆژی و مەزهەب لەبەزاندنی سنورەکانی عێراق بەتایبەت عەرەب نشینەکانی ،
واتە ئەمریکا پیلان و پلانی بۆ شەڕێکی خوێناوی گەورە داڕشتوە ، شیعەو سونەش ژانی شەڕێکی خوێناوی گەورە گرتونی ....
ئەوەی لێرەدا گرنگە کورد چۆن بتوانێت بە سیاسی هەلپەرست و گەندەڵ بەسەر ئەم تەڵانەدا بەسەرکەووتوی بپەڕێتەوەو پێگەی جوگرافی و نەتەوەوی خۆی لەمە زیاتر لەدەست نەدات ...
اکبر غریب احمد
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018