ئەمریکا هەڵهێنەری هەرچی جوجکەی دیکتاتۆرە کەچی جیهان بۆ پرسی دیمکراسی ڕووی لێدەنێن ..!
وتار/
23/05/2018
1105 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
ئەمریکا هەڵهێنەری هەرچی جوجکەی دیکتاتۆرە کەچی جیهان بۆ پرسی دیمکراسی ڕووی لێدەنێن ..!
لولەی چەکێک نیە لەجیهان دا ئەمریکا فەرمانی منداڵ کوشتن و خوێن ڕشتنی پێ نەکردبێت ، هەموو ئەو چەک و تۆپ و نەهامەتیانەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوە بەدۆزەخ ئەو ئەمریکا بەناو دیمکراسی خواز لەپشتیوە فەرمان دەکات ، نازانم ئەوە کەی ئەوەندە هاوکێشەیەکی گرانە کە س لەئەمریکا نەگەی ، بەبێ جوڵانی خەیاڵدان ئاوڕێک بەیتەوە لە ـ سوریاو عێراق و یەمەن و لیبیا ..هتد ، بەچاوی سەر مەعمەلی هەڵهێنانی دیکتاتۆر دەبینی ..!
بەڕاستی
هیچ گەلێک هێندەی گەلی کورد لەکونێکەوە هەزاران جار مـــار پێیوە نەداوە ، ئەو شێوازەی ئێمە بیری پێ دەکەینەوە هەمان ئەو ئەو شێوازەیە کە لەڕابردوودا پەڕەکانی مێژووی پڕکردۆتەوە لە ئەزمونی دۆڕان و شکست ،
کوردەکان هەمیشە بۆ سەرکەوتن کەشتی ئومێدیان لەسەر بەڵێنەکانی ئەمریکا خستۆتە بەردەم شەپۆلی عەرەب و تورک و فارس بۆجارێکیش کورد لەسایەیی ئەمریکاوە کەشتیەکی نەگەشتوە بە کەناری ئارامی و سەرکەوتن ،
مێژوویش ئەو ڕاستیە دەڵێیــت ..
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018