سنــوری کــوێخا "دێگەڵە بەنمونە "
وتار/
13/02/2018
743 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
سنــوری کــوێخا "دێگەڵە بەنمونە "
هەرگیز دوو کوێخا لەگوندێکدا جێگەیان نابێتەوە ، بۆئەمە فۆرم و میتۆدو فەرهەنگ و کلتوری جیاواز لەم دیوەو دیوی ئەم سنورەوە درووست دەکەن ، هەوڵ دەدەن چەمێک دۆڵێک پەرژینێک بکەن بەسنوری خۆیان ، لەپێناو ناونانی ئەم سنورە چیرۆکی تراژیدیا لەو شوێنە دەخولقێنن و درووستی دەکەن ، ئەم دوو ڕەنگ و هێزە هەرگیز ناهێڵن لەم سنورەددا چرۆ بکات ، نایانەوێ هەستی نەتەوایەتی ئەم سنورە تێکبشکێنێت
دیارە بەنەمان و کاڵبونەوەی ئەم هێڵە کێشراوە کاڵبوونەوەی یەکێک لە دوو کوێخایە ،
ئەو پەیامەی بەسەر شانی ئەم سنورە سپێردراوە ڕەد کردنەوەی هەمو خواستەکانی ئەو دیوی خۆیەتی ،
کاتێک لەناو یەک جوگرافیاو یەک زمان و یەک نەتەوەدا سنورێک دروست دەکرێت ئیدی هەرچی فشاری سیاسیە لەوێ یەکلای دەکرێتەوە ، هەڵبەتە سیاسەتێک کە لە فۆڕمێکی ڕووخسار ناشرین و ناخێکی تاریکەوە هەڵقوڵابێت ،
دیارە هەبوونی سنورو هێڵی کێشراو کە مێژوەیەکی تاڵی نەتەوایەتی لەپەڕەکانی دا هەڵگرتوە ، هەمیشە لەئایندەشدا ئەنجامی نەگەتیڤی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی پێشکەش دەکات و بەرجەستە دەکات ،
هەبوونی سنور لەناو ووڵاتێکی هاو زمان و هەو مێژوو تەنها درزێکی جوگرافی نیە بەڵکوو کەلێنێکی گەورەی نەتەوایەتیە
و تاکی ووڵات ناچار دەکات دەست لەبەشێک لەئازادێکانی هەڵبگرێت ، جگە لە بەرهەمی سیراع و شارچێتی کە دەبێتە کلتور ،
کاتێک لەهەناوی یەک گەلدا دوو کۆمەڵگە درووست دەکرێت و سنووێک دەکەن بەخاڵی دەژایەتی و دەیکەن بەپەنجەی هەڕەشە لەسەر یەکدی ،
لەوێوە لەبری ئەوەی پەڕلەمان و یاساو دادگا کەیسەکان یەکلا بکاتەوە ئەو ســنورانە دەبنە شوێنگرەوەیان و دەیان کەیسی تاڵ و سەدان ڕەفتاری نا ئەخلاقانەو هەزاران پێشێلکاری مافی مرۆڤی تێدا ئەنجام دەدەرێت ،
بەدەر لەوەش هەرتاکێک بەدڵی کوێخایەکیان ڕەفتار نەکات سنورداشی ئەو دیو ئەو سنورە وەهمێی دەکەن کە داینەمۆی دامەزراندنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی ..
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018