ئیسلام لەبەینی دۆستی نەزان و دووژمنی زۆرزان ..

وتار/ 28/07/2018 1181 جار بینراوە

أكبر غريب أحمد

ئیسلام لەبەینی  دۆستی نەزان و دووژمنی زۆرزان ..
اکبر غریب احمد
لەم چەند خاڵەدا هۆکارەکانی بێخاوەنی سەکۆی مووسڵمانان بـزانە ..؟؟

① داڕشتنی پلانی وورد بۆ ناشرینکردنی کارەکتەرە دینی و ئەو ڕەمزو دەموچاوانەی بوون بە کۆڵەکەو داینەمۆی مانەوەی پەیامەکەو سەرقاڵکردنیان بەکاری حیزبی و فریودانیان بەپارەو پلەو مەنسەب و درز خستنە نێوانیان لە ڕێگەی مەزهەب و ئیختلافەوە ،
 کارکردن بۆجوان کردن و پشتگیریکردنی ئەوانەی دەچنە سەرخۆڵ و ژینگەی فکری ئیسلامی دەشێوێنن ،  بەناوی توێژینەوەو ئەکادیمی و مفکر و ڕاوێژکار و پێدان و دابین کردنی سەکۆی تایبەت لە سۆشیال میدیا .

لەبەرامبەردا پوکانەوەو ناشرینکردنی چەوساندنەوەی مادی و معنوی هەموو ئەو ئەشخاسانەی خاوەنی کەفائەیەکی دینی و فکری ڕەسەن و درووستن .

②    نەبونی پسپۆڕی شارەزایی دینی فەراغێکی وای درووستکردوە موسڵمانی دۆستی نەزان ڕووبەڕووی ئەو پێشهاتانە دەبێتە لەڕووی فکریەوە دوایش دەرئەنجام زیانەکەی بەخراپ بەدەستانەوەی پەیامی ئیسلام دەبێت ،

③  تەقەلوب کردنی دەقەکان و گۆڕینی واتاو مەبەستی خودای بۆخودی و شکاندنەوەی بەلای بەرژەوەندی حیزبی و فەرهەنگی و کلتوری و جوگرافی بەناوی کرانەوەی دینی و نوێگەری و ڕیفۆرم و هتد ..

④  هاوردەکرنی هەموو ئەو ئەزمونانەی کە سەرکەووتوو بوون لە کزکردن و کوژاندنەوەی ڕوناکی چرای ئیسلام و
 قەدەغە کردنی ئەو  ئەزمونە سەرکەوتوانەی کە ئیسلامداری ئەزنەکێک پێداوەو   بوژاندوێتیەوە لەقۆناغێکدا ،

⑤ پێدانی ئازادی ڕەها بۆ ئەوکەسانەی ڕەخنەو  تشهیر   بەموقەدەساتی موسڵمانان دەکات و
دیاریکردنی سنورو  ووتار بۆ موسڵمانان بەناوی پاراستنی پیرۆزێکان و ڕێزگرتن لەئایدۆلۆژیاو بیرو ڕای جیاواز
لەکاتێکدا هیچ سنورێک نیە لەبەینی ڕەخنەگرانی  ئیسلام و خوداو پیرۆزێکانی مووسڵمانان  هیچ سانسنۆر لەسەر ئەوان نیە ،

⑥ کەم کردنەوەی ئەهمێت و ڕۆڵی مزگەوت و ناشرینکردنی ناوی مـــلاوو بەفەوزا کردنی سەکۆو مینبەرو مایکی ملاو
بەمفتی کردنی عەوام .

دیارە ئەم چەد خاڵە تەنها حکومەت تێیدا تاوان بارنیەو
کۆمەڵگەو ملاو پسپۆڕانی دینی هەمویان بەپشک و ڕێژەی جیاواز دەستیان هەیە لەم بێسەروبەریە و بەگشتی دۆستی نەزان و دووژمنی زۆرزان ڕۆڵگێڕە ڕاستەقینەکەن ..

نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌