ئیسلامێکان لەناو یەک کەشتی دان بۆ کاپتن بوون کەشتێکە غەرق مەکەن
وتار/
28/01/2018
1005 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
ئیسلامێکان لەناو یەک کەشتی دان بۆ کاپتن بوون کەشتێکە غەرق مەکەن ...
( یەکگرتنەوەی ســێ لــە یەکێکی تــازەدا )
ئازاد کردنی ئاین و عەقڵ لە دەمارگیری حیزبی پڕۆژەیەکی ممکین نیە ، ساردی و سـڕی لە یەک نەگرتنەوەی ئیسلامێکاندا دەگەڕێتەوە بۆ زۆری دەمارگیری حیزبی و کەمی بەهای پرۆژەی ئایین داری لای فەردی حیزبەکان ،
کاتێک مزایەدەی سیاسی شوێنی اخلاقی سیاسی و پرنسیپی سیاسی و دەقی دینی دەگرێتەوە ، ئیدی مەودای لێک تێگەشتن تــا بێت لـێـک دووردەکەوێتەوە ئاوێتە بوون دەبێتە ئەگەرێکی محاڵی ناو بازنەی احزابی ئیسلامی ،
بەلای منەوە هەبوونی ئەو وێنە ئیسلامیەی ئێستا لە سەر شانۆی سیاسی نمایش دەکرێت هەتا بڵێی وێنەیەک و نمونەیەکی لاوازوو بێگەشەیە ،
بەواتایەکی تر درووست بوونی ئەم فۆڕمە لە ئەحزابی ئیسلامی پێش ئەوەی هۆکاربێت بۆ بچووک کردنەوەی پانتای کاری ئیسلامی بوون دژایەتیەکی مۆدێرنەی پرۆژەی کاری ئیسلام داریە ،
چەمکی ململانێ هەبوونی سروشتیە کاتێک دوو تێکست و دوو ئایدۆلۆژیاو دوو عقیدەی جیاواز و پێچەوانە بەرپای دەکەن ، بەڵام لۆژیکی ململانێی ناو احزابی ئیسلامی لۆژیکێکی تەواو ناعەقڵانیە بەڕادەیەک بووە بە پاشقول بازی مل شکاندن .! جـــا ئەمە هەم لەدەقی دیینی دا نفی و نهی لێکراوە هەم لەعورفی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا ،
چونکە " دۆڕانی تۆ سەرکەوتنی منە " لە فکری جیاوازو فیرقەی جیاوازو مەزهەبی جیاوازدا تــا ڕادەیەک ڕەوایە ،
ئێوە مادام هەڵقوڵاوی یــەک فەرهەنگ و یەک دیدو یەک فکرو یەک مێژو یەک ئامرازوو یەک واقعن
پێویستە خاوەنی یەک ئامانجیش بن ،
ئێوە مادام مەرجەعتان یەک شوێنەو یەک میکانیزم بەکاردەهێنن ، هەمووتان بۆ ئیشکردن لەسەر بەتاڵکردنەوەی سیحری ساحیرەکان دەگەڕێنەوە بۆ یەک منهج و بۆیەک دەق
ئیدی پارچە پارچە بوونتان خەرمانێک گومان هەڵدەگرێت ..!!
ماوەتە بڵێم :
ئەوەی جێگەی سەیرو پرسیارو تێڕامانە : کاتێک ئێوە بەستنەوەکەی نێونتان ئیسلام و قورئانە ئیدی چی شتێکی تر لەیەکتان جیا دەکاتەوە ،
ئـــایـــا چــی موقەداساتێکی تر وای کردوە پرۆژەی یەکگرتنەوەکەتان نا ممکین بێت ..؟؟
اکبر غریب احمد
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018