مامۆستایانی ئايینی قەدرگران و موسڵمانانی ئەهلی مزگەت

وتار/ 10/03/2020 537 جار بینراوە

أكبر غريب أحمد

مامۆستایانی ئاینی قەدرگرانی کوردستان و موسڵمانانی خوێن گەرم و دڵگەرمی ئەهلی مزگەت ...

ئەکبەر غەریب ئەحمەد
هەمومان دەزانین دەست بردن بۆ پیرۆزیەکانی ناو دڵی مرۆڤ هەرئاوا ئاسان نیە ، بەتایبەت مزگەوت و نوێژو بیروباوەڕ بەگشتی ، دەزانین ئەو چرای بڕیاری کزکردنی لێ دەدرێت دەبێتە ماییەی ناڕەحەتی دڵی هەموان ، بەڵام لەپێناو نەکوژانەوەی دڵی ئەوانی تر
( وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ... ) واتە : ( به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن )
هەرچەندە لێرەدا مەبەست لێی ماڵ و سامان بەخشینە ،

ـ هەروەها پێغەمبەری خودا کاتێک بێباوەڕان نەیان هێشت عمرە ئەنجام بدات ساڵێک نەچوو چونکە دەیزانی دەبێتە ماییەی ناڕەحەتی بۆموسڵمانان ،

ئەم بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەکوو ئەوەوایە شێرێک هاتبێتە ناوگوندێکەوەو کەس نەزانی چوەتە چاخانەکەی مزگەوتەکەی قوتابخانەکەی یا هەرشوێنێکی تری بەڵام تۆ لەبەر سۆزی ئایندارێکەت ملی ڕێگا بگریت بۆ مزگەوت ..!
برای موسڵمانی سەنگینم ئەم ڤایرۆسە فیشەکێکەو دەرچوە
ڕاستە مردن و ژیان بەدەست خودایە بەڵام خودای گەورە لەباسی زرقرنیندا دەفەرموێت :
( إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ٭ فَأَتْبَعَ سَبَبًا )
( ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشی بوو، بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو ، ئه‌ویش که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت ) ٫ پێویستە موسڵمان کەڵک لە ئەسباب وەربگرێت ،
نەفسی مرۆڤ زۆر گەورەو بەنرخە بالای خودای پەروەردگارەوە ،
هاوەڵێکی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) کوفری کرد و جنێوی بەخودا دا لەبۆ ئەوەی نەمرێت ..! هاتەوە لای پێغەمبەر وتی ناچاری بووە ان شاء اللە خودا عفوت دەکات ،

خودا زۆر لەوە میهرەبانترە تۆیەکی موسڵمانی دڵپاک لیژنەی فتوا شەرعی شارەکەشت فتوات بۆ بدات جومعەیە نەکەیت ئیتر ڕووبەڕووی سزاس توندت بکاتەوە ئەوە لەگەڵ ڕەحمی پەروەردگاردا یەک ناگرێتەوە و زۆر مەحاڵە ،
بۆیە خۆشەویستان دڵنیابە نە ئیسلام بەجومعەیەک و دوان و سیان نەکردن لەناو دەچێت نە دووژمنانیشی بەوە دەیبەنەوە ، بۆیە باشتر وایە پشت بەخودا ببستین و پاشان هۆکاروو ڕێنمایەکان بگرینە بەر ...

نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌