كـــێ خـیـانـه‌تـكـــاره؟
وتار/
03/08/2017
695 جار بینراوە
جزا احمد فارس
كێ خیانه‌تكاره؟
جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
ئه‌وانه‌ی كه‌بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن و نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌دزن یان ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدانین؟
له‌وه‌ته‌ی كه‌دابه‌شبوونێك له‌نێو شه‌قامی كوردی دروست بووه له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم كه‌منین به‌رپرسه سیاسیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سیفه‌تی خیانه‌تكار ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ریفراندۆمدا نین كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد توانای قبولكردنی بیرورای جیاوازی نییه و ئه‌وان تاوه‌كو ئێستا تێناگه‌ن كه خیانه‌تكاری راسته‌قینه كێیه؟
له راستیدا خستنه پاڵی سیفه‌تی خیانه‌ت كار بۆ ئه‌وانه‌ی كه دژ یان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نین له لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌ركرده سیاسیه‌كان و به‌ناو رۆشنبیری حیزبه‌كانه‌وه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه ترسناكه‌یه كه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان بیر نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه جێگه‌مان نابێته‌وه له‌م هه‌رێمه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای لێدانی زه‌نگێكی ترسناكه بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه‌ی كه وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌لاَته بیرناكه‌نه‌وه.
ئه‌و سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌نه‌ی كه ترسیان له‌مانه‌وه‌یان هه‌یه هه‌میشه ده‌یانه‌وێت كه خه‌ڵكی به‌یه‌ك جۆر بیر بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه خزمه‌تی ئه‌وان، بۆیه شتێكی ئاساییه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه عه‌قڵییه‌تی دكتاتۆریه‌تیان هه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ست بكه‌ن به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه وه‌ك ئه‌وان بیرناكانه‌وه.
ئه‌كرێت ئاماژه به‌وه بده‌ین كه یه‌كێك له كێشه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ركرده سیاسیه‌كان خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی سیاسیی دواكه‌وتوون كه ئه‌و فه‌رهه‌نگه هی ئه‌م سه‌رده‌مه نییه‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا، ئه‌وان بیریان چۆته‌وه كه ئێمه له سه‌ده‌ی 21 ئه‌ژین، تا ئێستا له‌وه تێناگه‌ن مرڤ ئازاده له‌وه‌ی كه چۆن بیرده‌كاته‌وه و شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر رای جیاوازمان سه‌باره‌ت به‌پرسه‌سیاسه‌كان هه‌بێت.
كاتێك وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌ینه‌وه ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه كه ئه‌وان راستبن و ئێمه‌ش خیانه‌تكار .
پێویسته ئه‌وانه‌ی كه له گه‌ڵ سه‌ر له‌به‌ری پرۆسه‌ی ریفراندۆمدانین واته بریای بایكۆتی ئه‌م پرۆسه‌یان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه بریاریان داوه به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن و ئه‌وانه‌شی به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌بێت رێز له‌یه‌كتری بگرن چونكه دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه بریتییه له‌وه‌ی كه ریز له رای جیاواز بگرین و یه‌كتری قبولبكه‌ین.
خیانه‌تكاری راسته‌قینه‌ش بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانی له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌خترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستمان داعشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خیانه‌ت وه‌ك چه‌مك په‌یوه‌ندی به به‌ستنی ریكه‌وتن و مامه‌ڵه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ دوژمن له‌كاتێكدا كه‌تۆ له‌شه‌ردا بیت له‌گه‌ڵی نه‌ك بیر‌و رای جیاواز.
ئه‌كرێت بڵێین كه خیانه‌تكاری راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن كه كۆنترۆڵی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌یانكردوه‌و خستوویانه‌ته خزمه‌تی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌و ئه‌مه له كاتێكدایه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی له‌هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و ناهه‌مواردا ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتی سیاسی كورد به‌راستی مه‌به‌ستێتی ئه‌م هه‌رێمه له‌خه‌ڵكی خیانه‌تكار پاك بكاته‌وه‌و بابفه‌رموون ده‌ست بكه‌ن به دادگای كردنی ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ داعش كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه كۆنترۆڵی داهاتی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردوه‌و رۆژنه پاره‌كه‌ی ته‌خشان و په‌خشان.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017