درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ترسه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
وتار/
26/10/2017
611 جار بینراوە
جزا احمد فارس
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ترسه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كێك له پایه بنه‌ره‌تیه‌كانی دیموكراسی داده‌نرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌لات ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت، بۆیه هه‌میشه له‌وولاَته دیموكراتیه‌كاندا هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
به‌لاَم به پێچه‌وانه‌ی وولاَته دیموكراته‌كانه‌وه له زۆر هه‌رێم و وولاَتی تر هه‌یه كه ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی ده‌سه‌لاَتیان به‌ده‌سته له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن و ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن ئه‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن بۆیه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت یان ناكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆیان ده‌ده‌ن.
له ڕاستیدا هیچ هێزێكی دیموكراتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ناترسێت له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن پایه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسیه كه له رێگه‌یه‌وه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت شانسیش به‌خه‌ڵك و لایه‌نی تر ئه‌درێت بێنه پێشه‌وه و به‌شداری پێكهێنانی ده‌سه‌لاَت بكه‌ن به پێی رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌یانه، بۆیه له وولاَتانی دیموكراسی له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامده‌دریت هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردیش ئه‌كه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی كه وه‌ك وولاَتێكی دیموكراسی بمێننه‌وه.
به‌لاَم به پێچه‌وانه‌ی هێزه دیموكراته‌كانه‌وه هه‌میشه هیزه نادیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردن ئه‌ترسن چونكه له‌وه تێگه‌شتوون ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بریتیه له لاوازكردنی ئه‌وان یان كۆتای پێهێنانیان پێیان بۆیه هێزه نادیموكراتیه‌كان كاتێك كه ده‌گه‌نه ده‌سه‌لاَت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن یان دوای بخه‌ن به‌هۆی هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به شێوه‌یه‌كی نایاسای ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاَتی خۆیان درێژده‌كه‌نه‌وه.
كێشه‌ی هێزه نادیموكراته‌كان ته‌نها بریتی نیه له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن یان دوای ده‌خه‌ن وه زۆر جاریش له‌پاڵ دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن پاساو بۆ كاره ناشه‌رعییه‌كانیان بهێننه‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هێزه نادیموكراتیه‌كانی ناو په‌رله‌مان زۆر ترین كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌ده‌سته كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه نادیموكراتانه هه‌موو شتێكی نایاسای ده‌كه‌ن له پێناو مانه‌وه‌یان و رێگه به‌لایه‌نی تر ناده‌ن له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌هه‌رشێوه‌یك بێت هه‌ڵبژاردن دواده‌خه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یران و نه‌هامه‌تیه‌ی كه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار توشی ئه‌م هه‌رێمه‌یان كردووه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه به‌شێكی كورسییه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن له په‌رله‌مان، بۆیه شتێكی زۆر ئاساییه كه ئه‌م دووپارته واده‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن و ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتیان درێژ بكه‌نه‌وه تاوه‌كوو ئه‌و كاته‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه.
له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران پێویسته كه دژی ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتی و پارتی بووه‌ستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ ئه‌وانیان هه‌ڵبژاردوه كه نوێنه‌رایه‌تیان بكات و هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌یان پێنه‌به‌خشیون كه بتوانن ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان له‌په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی تر درێژبكه‌نه‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراسییه و ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه ویستی قۆرخكاری ده‌سه‌لاَت له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاته‌وه هه‌تاوه‌كو ئێستا هه‌یه له پاڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌یان توشی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه كردووه.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017