یاسای چاكسازی خانەنشینی یان دەوڵەمەند كردنی پەرلەمانتاران
وتار/
02/03/2018
949 جار بینراوە
جزا احمد فارس
یاسای
چاكسازی خانەنشینی یان دەوڵەمەند كردنی پەرلەمانتاران
جەزا
ئەحمەد فارس
كاتێك
كە پرۆژە یاسای (چاكسازی خانەنشینی و موچە ودەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەكان) چووە
پەرلەمان هەموومان ئومێدێكمان بۆ درسوت بوو كە ئەم پرۆژەیە ئەتوانێت كۆتای بە ناعەدالەتی
لە پرسی موچە و خانەنشینی پلە باڵاكان بیەنێت بە و پێیەی كە موچەی ئەندام پەرلەمان
كەم دەكرێتەوە وموچەی خانە نشینی فەرمانبەری
ئاسای زیاد دەكرێت و هەروەها بۆپلە باڵاكان مەرجی تەمەن و خزمەت دادەنرێت مەبەستی
خانەنشین بوونیان.
لەپاڵ
ئەوەی كە مەرجی تەمەن و خزمەت بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران دانەنرا كە ئەمە لەخزمەتی
پەلەمانتاراندایە وەك چینێكی باڵا موچەی خانەنشینی فەرمانبەرێكی ئاسایش لە 300 هەزارەوە
دەست پێدەكات كە ئەمەش پارەیەكی زۆر كەمە بە بەراورد بەموچەی خانەنشینی پەرلەمانتارێك
كە سەرو 4 ملیۆن دینار دەبێت.
بۆچی
پرۆژە یاسای چاكسازی ئامادەكرا ؟
دوای
چەندین ساڵ لە بەردەوامی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێم هەستا بە
ئامادەكردنی پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی
و موچە ودەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەكانی و لە 3/1/2018 ئاراستەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی كرد.
ئامادە
كردنی ئەم پرۆژە چاكسازییە لەلایەك حكومەتەوە لە ژێر فشاری شەقام و میدیای ئازادا
بوو چونكە چەندین دەیە بوو بەبەردەوامی رەخنەی
توندیان لەوە دەگرت كە خانە نشینی ناعەدالەتی گەورەی تیادا و سیستمی موچەی ئەم هەرێمە
پرەلە هەلەو كەمو كورتی.
ئەكرێت
ئاماژەش بەوە بدەین لەپاڵ فشاری شەقام و میدیای ئازاد حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ناردنی بودجە لەلایەن
بەغدادەوە بێئومێد بوو وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی
بەهەدەردانی ئەو پارە زۆرەی كە ساڵانە بە ناعەدالەتی دابەش دەكرێت حكومەت ئەم پرۆژەیەی
ئامادە كرد بەخەونی گەرانەوەی هەندێك پارە بۆ داهاتی حكومەت و كەمكردنەوی كێشە
دارای و ئابوریەكانی.
لایەنە
باش و خراپەكانی ئەم یاسایە چیە؟
یەكێك
لە جیاوازییەكانی ئەم یاسایە لەگەڵ یاساكانی تری پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كە دەری
كردووە بریتیە لەوەی لەپاڵ ئەوەی ئەم یاسایە لایەنی خراپی هەیە كە خۆی لەنادادپەروەری
لەجیاوازی موچەی خانەنشینی فەرمانبەرێكی ئاسای و پەرلەمانتارێك دەبینێتەوە لایەنی
باشیشی هەیە كە خۆی لەكەمكردنەوەی خانەنشینی نایاسای و حیزبی دەبینێتەوە.
لەناداد
پەروەریەكانی ئەم یاسایە بریتیە لە موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانەكان كە بەتەنها
4 ساڵ خزمەتی بە بێ رەچاوكردنی تەمەن و خزمەتی پێشووتر دەتوانێت 4 ملوێن دینار
مانگانە وەك خانەنشینی وەر بگرێت بەڵام فەرمانبەرێكی ئاسای موچەی خانە نشینیەكەی لە
300 هەزارەوە دەست پێدەكات كە ئەمە جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان ئەم دوو موچەدا
و دەبێتە هۆی زیاتر زەقكردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەهەرێمی كوردستان.
لایەنە
باشەكانی ئەم یاسایە بریتیە لەوەی ئەگەر جێبەجێبكرێت كۆتای دێنێت بە دوو موچەیی هەروەها
خانەنشینی نایاسای كە رێژەیەكی زۆری خانە نشینەكانی هەرێمی كوردستان پێك دەیەنێت
ژمارەیان كەم دەكاتەوە.
جیاوازی
ئەم یاسایە لەگەڵ سیستمی یەكگرتووی موچەو خانەنشینی بەغداد چیە؟
سیستمی
یەكگرتووی موچەو خانەنشینی كە لە حكومەتی فیدراڵ كاری پێدەكات یەكێكە لە هەرە باشترین سیستەمەكان بەو پێیەی
بنەمای دادپەروەری تیایدا جێكراوەتەوە بەتایبەتی لەبواری خزمەت و تەمەنی پلە باڵاكان.
بەپێی سیستمی یەكگرتووی موچەو
خانەنشینی عێراق بۆ ئەوەی ئەندام پەرلەمانێك
خانەنشین بێت پێویستی بە 15 ساڵ خزمەت هەیە لەگەڵ ئەوەشدا مەرجە تەمەنی لە 50 ساڵ
كەمتر نەبێت .
یاسای
چاكسازی خانەنشینی و موچە ودەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەكان لەهەرێمی كوردستان هیچ مەرجێكی تیادا نیە سەبارەت بە خزمەت و تەمەن
بۆ ئەندام پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خانە نشین بوون كە ئەمەش پێچەوانەی یاسای یەكگرتووی خانە نشینی
بەغدایە كە مەرجی 15 ساڵ خزمەت و 50 ساڵی تەمەنی دیاری كردبوو.
پەسەند
كردنی كۆی پرۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی و
موچە ودەرماڵە و بەخشین ئیمتیازاتەكان لە 28/2/2018 بەزۆرینەی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی
كوردستانەوە كە لەهەندێك خاڵدا پێچەوانەی
سیستمی یەكگرتووی موچە و خانەنشینی حكومەتی فیدراڵیە دور نیە كەلە ئایندەدا كێشەمان
بۆ دروست بكات لە پرسی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ بەغداد چونكە بەپێی دەستوری عێراقی فیدرال
نابێت یاسا و فەرمانەكانی هەرێم پێچەوانەی
بەغداد بن.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017