بەسەربازگەكردنی شار و شارۆچكەكان كلتورێكی بەعسییە
وتار/
25/12/2017
612 جار بینراوە
جزا احمد فارس
بەسەربازگەكردنی شار و شارۆچكەكان
كلتورێكی بەعسییە
جەزا ئەحمەد فارس
هەمیشە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان هەموو رێگەیەك دەگرنە بەر بۆ سەركوتكردنی دەنگی
ناڕەزای، ترسێكی گەورەیان لەدەنگە ناڕەزاییەكان
هەیە چونكە لەو راستییە تێگەشتوون كە بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزای واتە كۆتایهاتنی
ئەوان .
لەحاڵاتی روودانی خۆپیشاندانی
هاوڵاتیان هێزە چەكدارەكانی ئەم هەرێمە لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە بە كاردەهێنرێن بەشێوەیەكی نادیموكراسیانە و دور لە هەموو پرەنسیپەكانی
مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕن دژ بە خۆپیشاندەران .
هێزە چەكدارەكان دەكەونە گیانی ئەو هاوڵاتیە سڤیلانەی كە دژی
ناعەدالەتیەكانی ئەم دەسەڵاتە هاتونەتە سەر شەقام كە ئەمەش هاوشێوەی ڕەفتارەكانی پێشووی
حكومەتی بەعسی ڕووخاوە.
دەسەڵات تەنها بە شەهید كردن
و برینداركدنی خۆپیشاندەرو چالاكوانانەوە
ناوەستێت بەڵك و شار و شارۆچكەكانیش دەكەن بەسەر بازگە بەشێوەك كە هەناسەیەك بۆ ژیان تیایدا ناهێڵننەوە.
هەمیشە دەسەڵاتی سیاسی لەم هەرێمە سەرجەم هێزە چەكدارەكان بە هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسەوە دەخاتە حاڵەتی
ئامادە باشییەوە لەكاتی سەرهەڵدانی دەنگی ناڕازی بەمەبەستی ترساندنی خۆپیشاندەران
و كپكردنەوەی دەنگە ناڕازییەكان.
مەترسی گەورە لەهێزە چەكدارەكان
لەوە وە خۆی دەبینێتەوە كە هێزی چەكداری حیزبین و ئەوەندەی وەلائیان لەناو حیزبە سیاسیەكان
بۆ چەند كەسێك هەیە هیندە وەلائی نەتەوەییان نیە بۆیە لەكاتی روودانی خۆپیشاندانەكان
هەمیشە ئەو چیرۆكە تراجیدییە دووبارە دەبێتەوە كە بریتییە لە شەهید كردنی چەندین
هاوڵاتی و بریندار بوونی سەدان خۆپیشاندەر و چالاكوان.
دەسەڵاتی سیاسی لەم هەرێمە تەنها
بە شەهید كردن و بریندار كردنی هاوڵاتیانی مەدەنیەوە ناوەستێك بەڵكو شارەكانیش دەكاتە
سەربازگە و ئەو شوێنانەی كە دەنگی نارەزای بەشێوەیەكی بڵند تیایدا هەیە دەبێتە مۆڵگەی
سەربازی چەكدارە كانی پارتە سیاسیەكان .
بەسەربازگە كردنی شارو شارۆچكەكان
خۆی لە هێنانی هێزێكی زۆری سەر بازی دەبینێتەوە بۆ ئەو شارو شارۆچكانەی كە دەنگی
ناڕەزای تیایاندا بەرزبۆتەوە كە ئەمەش هەمان ئەو كلتورە بەعسییە كە رژێمی بەعسی
رووخاو لە رابردوودا بەرامبەر گەلەكەمان دەیگرتە بەر.
زۆر جار لە كاتی ئەنجامدانی
خۆپیشاندانەكان رەشبگیری هاوڵاتیانی مەدەنی دەست پێدەكات و وە ئەو چالاكوانانەیشی
كە نەگیراو ن لەدوای قۆناغی بەسەربازگە كردنی شارو شارۆچكەكان هێزە سەربازییەكان
شوێن پێكانیان هەڵدەگرنەوە و هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكانیان كە ئەمەش یەكێكە لە سیما و
خەسڵەتەكانی حكومەتی بەعسی پێشوو كە وەك كلتورێك بۆ دەسەڵاتداری هەرێم ماوەتەوە.
لە راستیدا بەر پەرچدانەوەی
دەنگی ناڕەزای هاوڵاتیان لە رێگەی لولەی تفەنگەوە كلتورێكی بەعسییە و پێش ڕاپەرێنی
1991 هێزە سەربازیەكانی بەعس بەرامبەر گەلەكەمان بەكاریان هێناوە هەردوو پارتی دەسەڵاتداریش
هەمان سیاسەتی بەعس دووبارە دەكەنەوە لەم قۆناغەدا.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017