بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن توندتر و به‌هێز ترده‌بێت

وتار/ 04/05/2018 527 جار بینراوە

جزا احمد فارس

بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن توندتر و به‌هێز ترده‌بێت

جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌  ئه‌مجاره‌ی‌ له‌بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ تر جیاكرده‌وه‌ بریتی‌ بوو له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ساردو سڕییه‌كی‌ پێوه‌ دیاری‌ بوو، و  ئه‌ونه‌ی‌ له‌ناو تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌ گه‌رم بوو هێنده‌ به‌واقعی‌ له‌ناو شه‌قامه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ لایه‌نه‌كانمان  نه‌ده‌بینی‌ بۆیه‌ به‌به‌راورد به‌ بانگه‌شه‌كانی‌  هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشووتر  بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌م جاره‌  له‌پاڵ بوونی‌ پێشێلكاری‌ به‌لاَم توندو تیژی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینوه‌ تاوه‌كو ئێستا.
به‌نزیكبوونه‌وه‌ له‌كۆتای‌ پرۆسه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن وورده‌ وورده‌ پرۆسه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه‌   بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان گوازرانه‌وه‌ به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆی‌ نێوان بانگه‌شه‌كارانی‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان  هاته‌ئاراوه‌ .
ده‌كرێت بڵین كاتێك به‌ره‌و كۆتای‌ هاتنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ ڕین و رۆژ به‌ ڕۆژ په‌یامی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش  توندتر و به‌هێزتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ كردۆته‌ سه‌ر بانگه‌شه‌كاران و  ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌  پێكهه‌ڵپژان له‌ نێوان بانگه‌شه‌كارانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان .
ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ توند له‌رێگه‌ی‌ په‌یامه‌ ئاگریه‌كانیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت  زۆر ترین كاریگه‌ری‌  له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری‌ پارته‌كه‌یان و هه‌وه‌ها ده‌نگده‌ره‌ی‌ خۆڵه‌مێشی‌ دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌نگیان پێبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر نابه‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وان هێنده‌ی‌ له‌خه‌می‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگندان هێنده‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌ ناخۆن كه‌ چی‌ به‌سه‌ر بانگه‌شه‌كاره‌كانیاندا دێت و له‌حاڵه‌تی‌ دروست بوونی‌ توندو تیژیدا خۆیانی‌ لێبَبه‌ری‌ ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ دوای‌ په‌یامه‌ ئاگریه‌كانی‌ ئه‌وان كه‌وتوون.
.
 ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مرۆ به‌حه‌ماسه‌وه‌ دژی‌ یه‌كتری‌ په‌یامه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن و هه‌وڵی‌ سرینه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر ده‌ده‌ن و پێیان وایه‌ كه‌ خۆیان راستن و ته‌واوی‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر هه‌ڵه‌ن، بێگومان له‌ماوه‌ی‌ كه‌ متر له‌ یه‌ك مانگی‌ ئاینده‌دا ده‌یان بینین كه‌ به‌هه‌مان فرۆكه‌ی‌ هێڵی‌ عێراقیه‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ  ئه‌ندامانی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ دژایه‌تیان ده‌كات گه‌شت ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.  
پرسیاره‌ بنه‌ره‌تیه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ ئه‌وه‌ ده‌یه‌نێت كه‌ خه‌ڵكی‌ پێچه‌واشه‌ بكه‌یت و بیانده‌ی‌ به‌یه‌كدا؟
له‌ ئه‌زموونی‌ پێشوه‌وه‌ بینیمان ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی‌ كه‌ په‌یامی‌ ئاگریان بۆ هه‌ردوو پارتی‌ ده‌سه‌لاتدار ده‌نارد، له‌ به‌غداد بوونه‌ شه‌ریكی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌  و چه‌ندین جار له‌ ژێر ناوی‌ پاراستنی‌ پرسی‌ كورد ده‌ستیان تیكه‌ڵی‌ ده‌سته‌كانی‌ كاندیدانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌كرد ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ ئه‌وان هه‌رخۆیان فێریان ده‌كردین كه‌ ده‌بێت  كۆتای‌ به‌وه‌ بهێنرێت كه‌ دوو پارتی‌ سیاسی‌ دیاری‌ كراو كۆنترۆڵی‌ پرسی‌ كورد بكه‌ن له‌ به‌غداد.
به‌داخه‌وه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك لیسته‌كان و زۆریك له‌ كاندیده‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یانه‌ به‌كه‌ڵكی‌ ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێبدریت موماره‌سه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت بكه‌ن چونكه‌ كه‌لتوری‌ سرینه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر و نه‌فی‌ كردنی‌ كلتورێكی‌ ناشیرنه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ سه‌رده‌میانه‌ی‌ سیاسه‌ت كردن ناگونجێت .
له‌ ئه‌زموونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوه‌وه‌ ئه‌وه‌ فێر بووین كه‌ لایه‌نه‌ سیاسه‌یه‌كان  چه‌ند رۆژی‌  به‌ر له‌ كۆتای‌ هاتنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن زۆر ترین و توندترین په‌یام ئاراسته‌ی‌ یه‌كتری‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ رووداوی‌ توندوتیژی‌ و هه‌ندێك جار كاره‌ساتباریشی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.
پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ هۆشیار بێت نه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری‌ په‌یامه‌ تونده‌كانی‌ لایه‌نه‌كانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ دژی‌ یه‌كتری‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌ سبه‌ینێ‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ ده‌بن به‌هاوری‌ و دۆستی‌ نزیكی‌ یه‌كتری‌ و به‌یه‌ك فرۆكه‌ گه‌شت به‌ره‌و به‌غداد ده‌كه‌ن زۆر جار به‌یه‌ك سه‌یاره‌ی‌ مۆدێل به‌رزیش له‌ناوشه‌قامه‌كانی‌ به‌غداد پیاسه‌یه‌كی‌ ئێواران  ده‌كه‌ن.



نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌