رێكەوتن لەسەر فرۆشتنی خاك و خوێن باجەكەی قورسە
وتار/
24/10/2017
615 جار بینراوە
جزا احمد فارس
رێكەوتن لەسەر فرۆشتنی خاك و خوێن باجەكەی قورسە
جەزا ئەحمەد فارس
ئەوەی كە لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان روویدا بریتی
بوو لە فرۆشتنی خاك و خوێنی پێشمەرگەلە سەر بنەمای رێكەوتنێك لەنێوان
هێزە كوردییەكان و سوپای عێراقی بەئاگاداری (هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعش).
لەم رێكەوتنەوە
دەگەینە ئەو راستییەی كە دەسەڵاتی كوردی لە پێناو مانەوەی خۆی وبنەماڵەكانیان نەك
تەنها ناوچە جێناكۆكەكان بەڵكو ئامادەشن (هەولێرو سلێمانی)ش بفرۆشن ئەگەر پێویست
بكات.
بۆیە لەسەر
خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان
ئەركێكی نەتەوەی و ئەخلاقییە كە چیتر
متمانە بەم سەركردەو دەسەڵاتدارانە نەكات كە مامەڵە بە خوێنی منداڵەكانیان و خاكەكەیانەوە
دەكەن.
لە2014 ەوە خوێنی پێشمەرگە دەكرێتە قوربانی بیرەنەوتەكان
ئەوشكستە گەورە ی كەسوپای عێراقی لە ساڵی 2014 توشی بوو
لە سەر دەستی داعش، شانسی ئەوەی بە سەركردایەتی كوردا كە كۆنترۆڵی ناوچەجێناكۆكەكان
بكات بە بەكارهێنانی هێزی پێشمەرگە .
بەهەزاران پێشمەرگە لە 2014 ەوە كرانە قوربانی كۆنترۆڵكردنی ئەو بیرەنەوتانەی كە سەركردایەتی
كورد ساڵانێك بوو چاویان تێبریبوو.
بەخوێنی هەزران پێشمەرگە ئەو شوێنانەی كە دەكەوتنە سنوری
ناوچە جێناكۆكەكان توانرا لە چەكدارانی داعش پاكبكرێتەوەو لەو كاتەدا سەركردایەتی
كورد ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگەی بەكارهێنا بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری و هاوكاری نێودەوڵەتی .
لە راستیدا
خوێنی ئەو هەزاران پێشمەرگە لە شەری داعش لە پێناو ناوچە جێناكۆكەكان نەرێژرا بەڵكو
ئەوان كرانە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی بیرەنەوتەكان، پاشان نەوتەكەشی خرانە خزمەتی دووپارتی سیاسیەوە كە لە
خەمی مانەوەی دوو بنەماڵەدان لە دەسەڵاتدا .
كێ رێكەوتنی لەگەڵ بەغداد كرد بۆ رادەستكردنەوەی ناوچە
جێناكۆكەكان
لەراستیدا ئەم رێكەوتنەی كەكراوە رەهەندێكی مێژووی هەیە
ئەویش بیرتیە لەو بەڵێنەی كە سەركردایەتی هەردوو پارتی دەسەڵات كە لەساڵی 2014 ەوە
بە سەركردە سەربازییەكانی عێراقیان دابوو كە ئەوان ئامادەن لەهەر كاتێكدا بێت ناوچە
جێناكۆكەكان رادەستی سوپای عێراقی بكەنەوە
دوای كۆتای هاتنی داعش.
یەكێتی و پارتی ئەو راستییەیان باش دەزانی كە لەدوای كۆنترۆڵكردنەوەی
حەویجەوە حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی كەركوك و تەواوی ناچە
جێناكۆكەكان دەدەن بەڵام هیچ هەنگاوێكی
پراكتیكیان نەنا بۆ رێگرتن لەمەو لەگەڵیاندا رێكەوتن .
لەم قۆناغەدا كە یەكێتی لەدۆخێكی خراپدایە بە دڵنیاییەوە بە هەڵكردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن پارتییەوە
رێكەوتووە بۆ رادەستكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان ئەوەی راستی ئەمەش دەسەلمێنێت، بریتییە
لەوەی كە ئەوە تەنها هێزەكانی یەكێتی نەبوو كە بەبێ شەر شوێنەكانیان چوڵكرد بەڵكو
پارتیش لە پاڵ یەكێتی بەكەمترین زیان شوینەكانیان رادەستی حەشدی شەعبی وسوپای عێراقی
كرد.
بۆچی پێشمەرگە دیسانەوە كرایەوە بە قوربانی لەكاتێكدا رێكەوتن هەبوو ؟
هەردوو پارتی دەسەڵاتدار مێژوویەكیان هەیە لە بەقوربانی
دانی پێشمەرگە ئەوان لە 2003 پێشمەرگەیان بەكارهێنا بۆ رزگار كردنی كەركوك دواتر لە
پێناو پارە و دەسەڵات ئامادە بوون بڕۆنەوە دەرەوەی شاری كەركەوك .
لە 2014 ش هەزاران پێشمەرگەیان كردە قوربانی لە پێناو كۆنترۆلكردنی
بیرە نەوتەكانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەڵام بەزووی ئەمەیان بیر چوویەوەو لە 2017
بۆحەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان چۆڵكرد.
لەپاڵ ئەوەی كە رێكەووتون هەبوو بەمەبەستی هاتنە ناوەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی
بۆناوچە جێناكۆكەكان بەڵام بەسەدان كوری فەقیر
و هەژارانیان دا بە شەهید كردن لە پێناو ئەوەی رای گشتی هەرێمی كوردستانی و ناوچە
جێناكۆكەكانی پێ چەواشە بكەن و بڵێن كە ئێمە بەر گریمان كرد بە ڵام ئێمە روو بەرووی
هێزێكی نابەرامبەر بووینەوە بۆیە شكستمان هێنا.
گەرانەوەی هەیمەنەی ناوەند بۆ ناوچە جێناكۆكەكان
حكومەتی ناوەندی توانی جارێكی تر هەیمەنە بكاتەوە بەسەر
ئەو ناوچانەی كە بەهۆی هاتنی داعشەوە ساڵانێكە بیرە نەوتەكانی لەدەستداوە.
سەركردایەتی كورد گرەویان لەسەر كەوتنی ناوەند دەكرد لە (2014) كاتێك عێراق رووبەووی هێرشی داعش بوویەوە،
بۆیە زۆر بە بێبەرنامە ئەم پارێزگایەیان بەرێوەدەبرد، هەمیشە لەشەردا بوون لەگەڵ یەكتری لە پێناو بەرژەوەندی
تایبەتی پارتەكەیان و دابەشكردنی نەوتی كەركوك.
دەسەڵاتی كوردی لە كەركوك نەیتوانی بوو لەماوەی
رابردوودا نمونەیەكی جوان پێشكەش بكات لە پیادەكردنی دەسەڵات بۆیە هەموومان لە شاشەی
تەلەفزیۆنەكانمانەوە بینیمان كە عەرەبەكان و توركمانەكانی ناوكەركوك وەك ئەوەی لە
دیكتاتۆریەت رزگاریان بوو بێت ئاهەنگیان دەگیرا كاتێك هێزە كوردییەكان كەركوكیان بەجێهێشت.
یەكێتی و پارتی باجی ئەم رێكەوتنەدەدەن
ئەم رێكەوتنەی یەكێتی و پارتی باجەكەی زۆر بە قورسی دەشكێتەوە
بەسەریاندا لەبەر ئەوە ئەم دووهێزە بەرەو
ئەوە هەنگاو دەنێن كە متمانەیان نەمێنێت لە ناو خەڵكی هەرێمی كوردستاندا و وە لەناوچە
جێناكۆكەكاكان نفوزیان لە دابەزیندایە.
لەكۆتایدا دەگەینە ئەو راستییەی كە خوێنی ئەو هەزاران پێشمەرگەیەی كە لە شەری داعش
لە پێناو ناوچە جێناكۆكەكان نەرێژرا بەڵكو ئەوان كرانە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی بیرەنەوتەكان،
نەوتەكەشی خرانە خزمەتی دووپارتی سیاسیەوە كە لە خەمی مانەوەی بنەماڵەدان.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017