بائەمجارەیان شاندێکی پەڕلەمانی بچێتە پەڕلەمانی ئەوروپا

وتار/ 25/07/2017 773 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بائەمجارەیان شاندێکی پەڕلەمانی بچێتە پەڕلەمانی ئەوروپا

 
گومانی تێدانییە ئەو کارەی بارزانی بانگەشەی بۆ ئەکات کارێکی زۆر پێرۆزە، ئەگەر مەبەستی دروستکردنی دەوڵەتی  کوردی بێ، بەڵام هەموو کەسێک ئەزانی ئەبێ بڕیاری دەوڵەت دروستکردن لەپەڕلەمان کاری بۆبکرێ، چونکە ئەگەر دەوڵەت بۆگەلی کوردی باشوری کوردستان دروستبکرێ،ئەوە هەر سێ پاریزگای هەرێمی کوردستان خاوەنی نوێنەری خۆیانن لەپەرلەمانی هەولێر،ناوچە دابڕاوەکانیش ئەندامی خۆیان هەیە لەپەڕلەمانی بەغدا.
دروستکردنی دەوڵەتی کورد
پێویستبوو هەموو ئەندام پەڕلەمانەکان- بەهەولێر وبەغدا- لەشاری هەولێر کۆکرابانەوە،چونکە ئەوان نوێنەری گەلن‌و،ئەتوانن بەناوی گەلی کورد بڕیاری ڕیفڕاندۆم، یان ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردی دەرکەن،ئینجا ئەوکات ئەنگونجا وەفدێکی کوردی لەهەموو فەڕاکسیۆنەکان پێکبێت‌و، ڕەوانەی پەڕلەمانی ئەوڕوپا بکرێ،چونکە هەموو کەسێکی سیاسی ئەزانی بڕۆکسێل پەڕلەمانی یەکگرتوی ئەوڕوپا لەخۆ گرتوە،چونکە ئەگەر ئەم کارە لەڕێگای پەڕلەمان بایە، وەفدی کوردی بەم شێوەیە توشی هەڵچون‌و توڕەبون نەداتن،یان ئەتوانین بڵێین:وەفدەکەی کوردیان بەم شێوە توڕە نەئەکرد.
ئەگەر ئەم کارە لەڕێگای پەڕلەمانبایە بەقازانجی بارزانی بوو
تائێستاش خەڵکانێکی زۆر ڕەخنە لەبنەمالەی بارزانی ئەگرن،کەشۆڕشی ئەیلولیان ڕوخاند،چونکە بەتاک لایانە کارەکەیان کرد،ئێستاش  ڕیفڕاندۆم،یان ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردی‌کاری میللەتی کوردە،کەنوێنەری خۆیان دیاری کردووە لەپەڕلەمانی کوردستان،ئینجا ئەگەر بارزانی بەکاری پەڕلەمان هەڵساو،دوایش وەک ساڵی ٧٥ مان بەسەرهات دیسان ڕەخنەکان هەمووی ڕو بەڕوی بارزانی ئەبنەوە.
ئایە سەفەری بارزانی کوردی بوو یان حیزبی؟
هەڵبەت سەفەرەکە زیاتر لەحیزبی ئەچو لەچەند ڕوویەکەوە:یەکەم بەسەرۆکایەتی بارزانی بوو،کەزۆربەی کورد بەسەرۆکی هەرێمی هەژمار ناکەن،یان بەڵانی کەمەوە ئەڵێن سەرۆکی ماوە بەسەر چوو.دووەم: یەکێتی ئەندامی لەوەفدە هەیە، بەڵام زۆربەی ئەڵێن: ئەم پیاوە نوێنەری یەکێتی نییە. سێیەم : نوێنەری یەکگرتوو بەترسو لەرزەوە قسە ئەکات،کاتێ پرسیاری لێئەکرێ، سەبارەت بەم سەفەرە،ئەڵێ:ئێمە پەڕلەمانمان پەکنەخستوە،یان ئەڵێ:پرسیاری پەڕلەمانیان لەمن نەکردووە، بەڵام بۆئەترسێ،خەمی پۆستەکەیەتی،یان خەمی حیزبەکەیەتی،لەوانەیە لەکاتێ قسەکردن ڕوداوی ساڵی ٢٠٠٥ هاتبێتەوە پێشچاو.چوارەم: لەنێو ئەندامانی وەفدەکە کەسی واهەیە لەپۆستەکەی دور خراوەتەوەو، خەڵک قسەی لەسەر ئەکات.
ڕاوێژکار پێویستە بۆکاری گرنگ
ئەگەر گەلی کورد سەرۆکی هەبی، ئەبێ ئەم سەرۆکە ڕاوێژکاری هەبن بۆراستکردنەوەی هەڵەکانی سەرۆک،یان دەربڕینی ڕای خۆیان، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەبێ ئەم ڕاوێژکانەش ئازادیان پێبدرێ،چونکە ئەگەر لەخۆ بترسێن ناتوانن ڕای خۆیان دەرببڕن،یان هەڵەکانی سەرۆک ڕاستبکەنەوە.
بێ ڕاوێژکاری کێشەیە
زۆربەی سەرکردەکانی کورد توشی هەڵەی گەورە دێن، چونکە ڕاوێژکاریان نییە ،یان هەیانەو ترسەنۆکن،ناوێری قسە لەقسەی گەوەرەکەیان بکەن،یان گوێ لەقسەکانیان ڕاناگیرێ بەتایبەت ئەگەر کێشەکە،کێشەی سیاسی‌و حیزبی‌بێ،بەڵام ئەگەرسەرکردەکانمان  خاوەنی  کۆمپانیابن، ئەچن لەوڵاتانی پێشکەوتوو ڕاوێژکار دێنن‌و، پارەکی خەیاڵیان بۆ هەڵئەڕێژن‌و، ئازادیان ئەکەن لەکارەکان بۆئەوەی توشی زەرەر نێن، بەڵام بۆکارو باری میللەت ڕاوێژکار ئازاد ناکەن.
ئەو دەوڵەتە کوردیەی ئێستا ئەیانەوێ ڕایبگەینن،ئەگەر ئەمریکا لەپشتیان نەبێ‌و داکۆکی لێنەکات،ئەوە دەبێ بڵێن: هەزار خۆسکەمان بەساڵی ١٩٧٥.
موحەممەد مەلا مەحموود/ لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌